گۆڕان کاری لەسیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەماوەی ۷ساڵی شۆرەشی سوریا ، لە رووخانی ڕژێمەوە بۆ داگیر کاری عفرین.

گۆڕان کاری لەسیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەماوەی ۷ساڵی شۆرەشی سوریا ، لە رووخانی ڕژێمەوە بۆ داگیر کاری عفرین.
ئامانج لە سیاسەتی دەرەکی گەڕانە بەدوای ڕەهەندی جووڵەی دەرکی دەولەت ، بەتایبەتی جووڵەی دەولەتی سەربخۆ ، بەواتایەکی تر دیراسەکردنی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتە. هەروەك (ڕیتشارد سنایدەر)دەڵیت:بریتییە لە میتۆدی کارکردن، یان کۆمەڵێك لە بنەمای و رێساکان ، یان هەردووکیان ، کە هەڵبژێردراون بۆ مامەلە کردن لەگەڵ کێشەیەك یان رووداوێکی دیاریکراو کە ڕوویداوە یان وا روودەدات یان ئەگەری هەیە وە پێشبینی دەکرێت لە ئایندە ڕووبدات.
لەراستیدا جێگیرێکی تەواو لەسیاسەتی تورکیا بە رامبەر بە شۆرەشی سوریا نیە لە گۆڕانی بەردەوام دایە لە حەوت ساڵی رابردودا ، ئەوەش بنیات نراوە لەسەر سێ بنمای سەرەکی :حەقیقەتی گۆڕەپانی مەیدانی لە سوریا ، بارودۆخی ناو خۆی تورکیا ، بارودۆخی کۆمەڵگانێودەولەتی.
هەر لەسەرتای دەست پێکردنی شۆرەشی سوریا تورکیا داوەی هەندێك جاکسازی سنورداری لە رژێمی ئەسەد دەکرد لەسەرتای ئاداری ۲٠۱۱، دواتر دەستی کرد بەپاڵپشتی کردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ رووخانی رژێم لەسەرتای ۲٠۱۲، بەلام دوای لە سەرتای ۲٠۱۵داوای چارەسەری سیاسی سوریای کرد بەمەرجی دوورخستنەوەی ئەسەد ، داوی گۆڕان کاری میدانی لە چارێکی یەکەمی ۲٠۱٦بەشێوەێکی روون ڕایگەیاند رازیە بەمانەوەی بەشارئەسد بۆ ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات ، تەدەخوڵکردنی سەربازی بەشێوەی ڕاستە خۆ لەسەرخاکی سوریا لە رێگای قەلغەنی فورات.

بچوك بونەوەی هەموو داوەکاریەکانی تورکیا لە سوریا بەندە بە بەرەو پێش جوونی پرۆژەی کوردی لەسوریا ، تورکیا بەمەترسی ڕاستەخۆی دەزانێت لەسەر ئاسایشی خۆی، هەنگاو بەهەنگا پاشەکشەی لەدواکاریەکانی کردوە لە پێناو لێدانی پرۆژەی کورد شکست پێ هێنانی هەرێمەکانی باکوری سوریایە.

لە ۲۷/۱۲/۲٠۱٦ ڕژێمی سوریا دەستی گرتەوە بەسەر شاری حلب وەك خاڵی وەچەرخان دادەنرێت لە شەری ناوخۆی سوریا ، تورکیا لە کۆتای جەنگی حەلەب زۆر بەقورسی کەوتبووە یارمەتی دانی سەربازی مرۆی بۆ سەربازە ئازادەکانی ناو شاری حەلەب بۆ ئەوەی کاریگەری ڕاستە خۆیان لەسەر دروست بکات ، پێش کەوتنی ئەوشارە لەمانگی ئەیڵوڵ ئۆرغان بە سەردانێکی فەرمی جوو بۆ مۆسکۆ ،فلادیمیر بوتین بەرۆژنامەی حەیاتی تورکی ڕاگەیان رێکەوتنێکی تورکی و روسی هەیە: لەپێناو چەکدارەکان ، کە خۆی دەبینەوە لەسەرکەوتنی روسیا لە حەلەب ، تورکیاش دەست بە ئۆپەراسیۆنی باب بکات لە پێناو جیا کردنەوەی هەرێمەکانی کوردی لە باکوری سوریا.

لە ۲۳ئاب ۲٠۱٦ تورکیا لە شاری کلیسی سەر سنوری سوریا بە ئۆپەرسیۆنی قەڵغانی فورات ، دەستی گرت بەسەر شاری جرابلس و باب بۆ لێك دابرانی کانتۆنی کۆبانێ و عفرین هەر هەمان رۆژ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئەمانجان لە ئۆپەراسیۆنەکە ئەوەیە کوردەکان نەتوان ناوچەی تر کۆنترۆڵ بکەن.

دوای ئەوەی هێزە کوردیەکان تونیان لە چارێکی کۆتای ساڵی ۲٠۱۷شاری ڕەقەی پایتەختی دەولەتەی ئیسلامی (داعش) کۆنترۆل بکەن ، رژێم ئەسەد دەست بگرێتەوە بەسەر نیوەی خاکی سوریا ، تورکیا ترسی لێ نیشتوە بۆ بەلاداخستنی قەیرانی سوریا ، لە کۆتاییەکەیدا کوردەکان ببن بە هەرێمی سەربخۆ لەسوریا بوونی دووهەرێمی کوردی لە باشور و رۆژ ئاوای کوردستان ، تورکیا بەهەرەشەی دەزانێت هەرێمی باکوری بەدوای بێتەوە بەمەترسی دەزانێت لەسەر ئاسایشی تورکیا ، هەر بۆیە ئەمانجی تورکیا لە رووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە گۆڕاوە بۆ لەباربردنی مافی کورد لە رۆژ ئاوە ، بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجش تەنها بەداگیر کردنی عفرین کۆتای پێت .
Top