سیاسه‌ت له نێوان هزر و جێبه‌جێ كردن دا
February 10, 2018
وتار و بیروڕا
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه گفتوگۆی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوازێكی كورت و پوخت گه‌نگه‌شه‌ی له‌باروه بكه‌ین بۆگه‌یشتن به‌ده‌رئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به چه‌مكی سیاسه‌ت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ڕاسته كه وتوویانه سیاسه‌ت بریتیه له هونه‌ری گونجاو یاخود كاركردن له‌پێناو به‌ژه‌وه‌ندی گشتی و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی خودی ،چونكه ئه‌م شێوازه له سیاسه‌ت ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌ت كردن به كۆمه‌ڵگا دا.
پێویسته كه‌سانی ژیر سیاسه‌ت بكه‌ن و خۆیان به‌كاری سیاسیه‌وه خه‌ریك بكه‌ن كه بایه‌خی سیاسه‌ت ئه‌زانن و خاوه‌ن قیه‌می سیاسین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر جار ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌سیاسه‌ت و كاروباری ده‌وڵه‌ت خه‌ریك ئه‌كه‌ن ڕووبه‌رووی كێشه‌و ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بن یان به‌باشه بۆیان هه‌ژمار ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه باشه‌كانی زیاتره به‌ر له‌هه‌ر شتێك كاركردن له‌م بواره پیشه‌ی مرۆڤی ژیر‌و دانایه، چونكه ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه‌تی له‌خزمه‌ت نیشتیمان و هاونیشتیمانیانی دا به‌كاری دێنێت.
ناكرێت ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌سانێكی ژیر هه‌یانه مات و بزر بێت، به‌ڵكو باشتر وایه له‌كاری سیاسی دا خۆی بنوێنێت، مرۆڤ نابێت ته‌نیا پاك بێت، پێویسته ئه‌و پاكیه‌ی هه‌یه‌تی له‌سیاسه‌ت كردن دا بیخاته گه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دانه‌چین پاكی لێره‌دا به‌و مانا ساكاره نیه كه‌ئه‌مرۆ لای خه‌ڵك باوه، چونكه پاكی له (زانستی مه‌زن) دا بریتیه له‌وه‌ی كه له سروشت ناسی بگه‌ین، چونكه مرۆڤ به‌شێكه له‌سروشت، بۆیه دواجار ئه‌وانه‌ی له‌م بواره گرنگه كارده‌كه‌ن و پیشه‌یانه، ئه‌گه‌ر له سروشت بگه‌ن، گومان له‌وه‌دانیه دادپه‌روه‌ر ده‌بن و ژێر ده‌سته‌كانیشیان هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ئه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك لایه‌نه‌كه‌ی تری سیاسه‌ت كه بریتیه له فڕ‌ت و فێل و درۆ، جێگه‌ی داخه زۆریك له‌خه‌ڵك ئه‌مرۆ به‌و جۆره سیاسه‌ت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش دووره له قیه‌می سیاسی، بۆیه خه‌ڵكیش متمانه‌ی به‌سیاسه‌ت نه‌ماوه، چونكه خه‌ڵكانێك به‌رده‌وام بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی ده‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه په‌نا بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌بن له‌پێناو خۆ دۆڵه‌مه‌ندكرن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی تر، یاخود خه‌ڵكانێك به‌ناوی نوێ و درووشمی نوێ گوایه جیهانێكی باشتر بۆخه‌ڵك ئه‌خولقێن له‌ڕاستی دا ئه‌توانین بڵێن ئه‌وانه جگه له گه‌یشتن به‌پۆست وپاره هیچی تریان له‌هه‌گبه دانیه، چونكه سیاسیه‌ت فه‌زیله‌یه نه‌ك گاڵته‌جاری وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت...
سه‌باره‌ت به‌حزبی سیاسی ده‌توانین بڵێن حزب بریتی یه له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سێك له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامێك، ئامانجی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كۆی كردوونه‌ته‌وه و هه‌وڵ بۆهێنانه دی ئامانجه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و وردبونه‌وه‌یه به‌شێك له‌حزبه‌كان له درووشم و كارنامه‌ی خۆیان لایان داوه له‌پێناو هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی ماددی له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی زیندوو هه‌ن وه‌ك چاو پۆشی كردن له داگیر كردنی خاك و ولانانی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان، چونكه ئێمه له‌ماوه‌ی ڕابردوو بینیمان كاتێك میلیشا شیعه‌كان و سوپای عێراق هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستان و ناوچه‌كانی تر هه‌ندێك كه‌س له ناو حزبێكی سیاسی هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون و هه‌ندێكی تریش له حزبه‌كان ده‌نگیان لێوه نه‌هات له‌كاتێك دا له‌سه‌ر بچوكترین بابه‌ت ئاماده‌ن پشێوی گه‌وره بخوڵقێنن له هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان به‌شێوازێكی ناشارستانی، بۆیه ده‌كرێت بڵێن ئه‌وه وه‌زیفه‌ی حزبی سیاسی نیه،ئه‌ركی حزبی سیاسی بریتیه له پاراستنی خاك و باشتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆیه ده‌كرێت له‌خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو نیشتیمان دۆستی كوردستان بپرسین ئایا داگیر كردنی خاك گه‌وره‌تره یان بابه‌تێكی تری ژیاری ؟؟ ئه‌گه‌ر داگیركردنی خاك گه‌وره‌تره ئه‌ی بۆچی هه‌ڵوێستیان نه‌بوو؟؟، بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی ناكرێت به‌مانه بوترێت حزبی سیاسی له لایه‌كی تر به‌دیدی من ئامانجی هه‌ر تاكێك بۆ چونه ناو حزب له‌سێ شت به‌ده‌ر نیه ئه‌وانیش له‌رێگه‌ی حزبه‌وه خزمه‌ت كردنی (نیشتیمان، حزب، خود) ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و سێ ده‌سته‌واژه‌یه بوونی نه‌بوو واته له رێگه‌ی حزبه‌وه نه‌هاته‌دی ، ده‌كرێت هه‌ر ناوێكی تری لێبنێن جگه له‌حزب، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی تێكوشه‌رو به‌ش مه‌ینه‌ی كوردستان سزای ئه‌و لایه‌نانه بدات كه ته‌نیا و ته‌نیا ئامانجیان گه‌وجاندنی خه‌ڵك و خۆ دۆڵه‌مه‌ندكردنه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك، له‌هه‌مان كات لاینگیری ئه‌و لایه‌نه‌ش بكات كه ئامانجی پاراستنی خاك و نیشتیمانه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه قوربانی زۆری داوه له‌پێناو به‌رز هێشتنه‌وه‌ی شكۆی تاكی كورد.