کورد بۆ قۆناغی هەنوکە پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە
February 8, 2018
وتار و بیروڕا
با بۆیەک جاریش بێت ئێمەی نەتەوەی کورد بە ناوی بانگەشەی ئاشتی بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و سەربەخۆبوون، لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکەینە بنەما و چاوەڕوانی سەرکەوتنەکانی بین، لە ئاشتیدا..
ئێستا زیاتر لە سەدەیەکە بەسەر خەباتی بزافی ڕزگاریخوازی کورد تێدەپەڕێ و لەبەر دەستێوەردانەکانی دووژمن و نەبوونی یەکڕیزی نیشتیمانی نەتوانراوە کۆدەنگییەک بۆ ماوەیەک بهێتە ئاراوە بۆ ئەوەی گەلی کورد بگات بە ماف و خواستەکانی؛ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەیەک ڕیزی و بە بوێری و سیاسەتی حەکیمانەیی جەنابی سەرۆک بارزانی توانیمان بەسەر دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش زاڵبین و هەل و ڕووداواکان لەبەرژەوەندی گەلی کورد بقۆزرێنەوەو ئاراستەی ڕووەو ڕاپرسی و سەربەخۆیی وەربگرێ. دوای سوربوونی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدان و سەرکەوتنی ڕێفراندۆم و وەدەستهێنانی سەنەدو تاپۆی خاکی پیرۆزی کوردستان، وەڵاتانی داگیرکار تاقەی خۆیان خستەگەڕ، بە پلانێکی ناوچەیی و بەکارهێنانی چەند گالفامێکی ناوەخۆیی بۆ شکست پێهێنانی ئەو دەرفەتە مێژووییە.. 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نەتەنها بووە هۆکاری لەدەست چوونی ٥۰٪ی خاکی کوردستان و دوورکەوتنەوە لە پرسی سەربەخۆیی، بەڵکو هەوڵێکیش بوو بۆ تێکدانی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەلی کوردستان جارێکی تر توشی شەڕی ناوەخۆیی بکەن، ئەگەر چی بە سیاسەتی لێزانانەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕێگری کرا لە زیانی گەورەو دەرچوون لە ژێر ئەو بارە قوڕسەی کە بۆمان سازکرابوو.. دیسان ئەوە وای کرد لایهنهکان دوچاری لێکدابڕان و پهرتهوازهیی ببن؛ دەرفەتێکیش درا بە ئێران و تورکیاو عێراق کە بڕوبیانووی تازەتر به گەلی کورد بگرن، پلانەکانیان بووهته بهشێک له هەوڵ و وتاری ڕۆژانهیان بێئهوهی بیرێک له ڕابردوو بکەنەوە، کە سەدەیەکە نەیان توانیوە نەتەوەی کورد لە ناوچەکە بە چۆکدابەن، لەمەودواش ناتوانن ئەو کارە بکەن.
ئەو یەک ووتارە و یەک هەڵوێستیەی من بە گرنگی دەزانم کە بێتە ئاراوە.. جارێکی تر هەوڵ دەدات له دوو تهوهری جیاوازدا و بە کورتی ئاوڕێک لە بەربەستەکانی سەر ڕێگای سەربەخۆیی گەلی کوردستان و گەیشتن بە ماف وخواستەکانی لە ئاستی نەتەوەیی بداتەوە و تیشکێک بخاتە سەر زیانەکان لە ساتی دابڕان و لێکترازانی ئەحزابی سیاسی کوردو لەدەستدانی ئامانجی مەزن لە کاتی پەرتەوازەبوون و نایەکێتیدا.
بهر له ههر شت گهرهکه بگوترێت که لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی خەباتی هێزە سیاسییەکانی کوردستان دا پارتی دیموکراتی کوردستان گەلێ جار هەوڵی تەواوی داوە بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکگوتاری گەلی کوردستان، لە پێناو کۆکردنەوەو ڕێکخستنی هێزەکاندا و گەیشتن با خواستی مەزن کە سەربەخۆیی و ئازادبوونە، بەڵام بە داخەوە هەندێ کەس و لایەن دوای هەر زنجیرە دانیشتن و گفتوگۆیەک بە بیانووی جۆراوجۆر وازیان لە باسەکە هێناوە، یان بە جۆرێ لەو یەکڕیزیە دەرچوون. گومان ناکرێت هیچ کەس و لایەنێکیش پێکنەهاتنی ئەو یەک گوتاریە بە کەمکاری لە خۆیدا بزانێت و لایەنەکانی تر بە دروستکار، بەڵکوو لایەن یان لایەنەکانی تر تاوانبار بە تێکەوەنەپێچانی ئەم گەڵاڵەیە دەکات و خۆی بە حەق و بەرانبەرەکەشی بە ناحهق و کەمتەرخەم دەزانێ بۆ کارنەکردن؛ بەڵام پارتی بە خاتری ئاشتەوایی سیاسی ڕوونکردنەوەی پێویستی نەداوەو لەم ڕووەوە زەمینەیەکی تری بۆ ڕەخسابێ جاری تر لە هەوڵی بەردەوامدابووە بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی و دروستکردنی یەکگوتاری لە کوردستاندا.
پێشم وایە خۆ بە بچوک و بە کەم زانینی هەندێ کەس و لایەنی نێو گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان بەشێک بوون لە هەڵەی سیاسیی و مێژوویی، کە دووژمنەکان بە دەرفەتیان زانی بۆ لاوازکردنی ئیرادەی سەربەخۆیی تاکی کورد،
گومانی تێدانیە کە یەکگرتوویی و هاوکاریی یەکتری هێزە سیاسییەکان گوشارە هەرێمی و جیهانییەکانی بۆ سەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی سەربەخۆیی لەوە کەمتر دەکردەوە کە ئێستا هەیە و شەرعیەتدانیش بە ڕێفراندۆم مسۆگەر دەکرا بە تەنها بەیەکگرتوویی و بەرگریکردن لە سەنگەری پێشەوە لە کەرکوک و دووز، وە ئەوسا هەر گوشارو گەمارۆیەک کە درایە پاڵمان شکستی پێدەهات.
دەبێ ئەوەش بزانین تایبەتتر پەیامی ئاشتی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەولێر، چەتری ئارامیی و سەربەخۆیی بەسەر ناوچەکهدا دەکێشێ و هەلێکی تر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتیش دەئافرێنێ بۆ هاوکاریکردن و هاوهەڵوێست بوون لە بەرەیەکی گشتگیر و یەکگرتوو دا، ئەگەر چی جێی داخە کە هێزی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نەک هاوک
اریی و هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی نیشتیمانییان قەتیس کرد بەڵکوو قۆناغی خەباتی سیاسی گەلی کوردیان گەڕاندەوە بۆ پێش 2003، لە گەڵ ئەوەشدا ناکرێ کورد بێ ئومێد بێت و دەست لە ئارمانج و مافەکانی هڵگرێت، بەڵکو گرنگە جارێکی تر باوەش بۆ تەبایی و یەکێتی نەتەوەیی بکاتەوەو بەهەڤرا تێکۆشان بەردەوام بکەن.