دوزی ڕەوای کورد و بیری ناسیونالیستی لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا

دوزی ڕەوای کورد و بیری ناسیونالیستی لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا
بیری ناسیونالیستی لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست واتە بیری ڕەتکردنەوەی بەرامبەر و خو بە بەرزتر زانین بەسەر کەمە نەتەوە ،ئایین ،زمانەکانی تر دا
دەوڵەتی تورک ،عەڕەب ،عەجەم وەک دەوڵەتی سەردەست لە سەر بنەمای هزری ناسیونالیستی لەم ناوچەیەدا دامەزراون

و هەرچی کەمە نەتەوە و ئایین و زمانی غەیری خویان هەیە بە درێژایی مێژوی سیاسی ڕەتیان کردوتەوە و سادەترین ماف بو غەیری خویان بە ڕەوا نەبینیوە و نابینن
ئەمەش وایکردووە کە ناوچەکە بەردەوام لە ناسەقامگیری و نا ئارامی دا گوزەر بکات هەتاکو ئەمڕو.

و کوردیش وەکو نەتەوە باجێکی یەکجار زوری داوە لە ئاکامی بیری خو بە باڵاتر زانینی ئەم دەوڵەتە سەردەستانە و سەدان ساڵە بە بەردەوام پەلاماری غەیری خویان دەدەن و کوردیش پشکی شێری ئەم پەلامارانە و ستەمکاریەی بەرکەوتووە .

بەردەوام بونی ئەم ئەقڵیەتە هەتا ئەمڕو وەک بیرێکی سیاسی مەترسیدار لە سەر مافە ڕەواکانی کورد بە گشتی

دەبوایە کورد وەک نەتەوە لە بەرامبەر هەڕەشەی دوڵەتە سەردەستەکان ماڵی خوی ڕێکخستبا و هەڵگری یەک خیتابی سیاسی بایە و بیری نەتەوە پەرستی بو قوناغی پێش سه ربەخو بونی کوردستان زاڵ با بو وەڵامدانەوەی ئەو هەمو پەلامارو پیلانگێڕیانەی کە لە لایەن دەوڵەتانی ناوچەکەوە لە دژی کورد ئەنجام دەدران و ودەدرێن

کە ئامانجیان لە ناو بردنی کوردو ناسنامەکەی بووە بە گشتی هەتاکو حالی حازر

چونکە یەکبونی کوردە کە دەیتوانی و دەتوانێت ڕوبەڕوی ئەم جەشنە ئەقڵیەتە سیاسیە ستەمکاارانەیە ببێتەوە کەڕامەت و ناسنامە کورد بپارێزێت لە هەمو ڤوناغەکاندا و ئامانجی خویشی بپێکێت
وە ئێمە ئەزمونێکی باشمان هەبووە و هەیە سەبارەت بە یەکڕیزی و تەبایی کورد کە هەرکات کورد یەکی گرتبێت توانیویەتی دوژمنە سەرسەختەکانی خوی بە چوک دابنێت و دەستکەوتی باش بە دەست بهێنێت و دوزە ڕەواکەی بەرەو پێشەوە پاڵی پێوە بنێت

و چەند نمونەیێکی زیندوشمان هەیە کە ئەوانیش بریتین لە سەردەمی شوڕشی مەزنی ئەیلول بە سەروکایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەکەمان بارزانی نەمر کە لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەکدەنگی نێو ماڵی کوردی سەرسەحتترین دوژمنی کورد لە ساڵی ۱۹۷۰ز بە چوک دا بهێنێت و ێیڕادەی سیاسی کورد لە باشوری کوردستان سەرکەوێت بەسەر گشت نەیارانی دا هەروەها لە ناوەڕاستەکانی ساڵانی هەشتاکاندا بە دامەزڕاندنی بەرەی کوردستانی کە بە هەوڵ و هیممەتی کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد پێکهێنرا

بووە هوی ئەوەی کە کورد لە باشوری کوردستان ئە و قوناغە،
قوناغی ساڵانی هەشتاکان تێپەڕێنێت و سەرکەوتن دوای سەرکەوتن تومار بکات لە سەر ئاستی ناوەو دەرەودا و دوزی کوردیش ڕوژ دوای ڕوژ بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵێنێت.

ئەوەی کە شایانی باسە ئەوەیە کە بەردەموامبونی دەوڵەتە سەردەستەکان لەسەر بیری ناسیونالیستی هۆکاری بەردەوامبونی ناجێگیری و نائارامیە لە ناوجەکە و کەمە نەتەوە و ئایین و زمانەکان لە هەڕەشەی بەردەوام دان و لەسەروی هەموشیانەوە کورد وەک نەتەوەیێکی پەنجا ملیونی کە هەتاکو ئەمڕو بێ دەوڵەت ماوەتەوە و خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەزبەخو بە خوی نیە لە هەمو لایێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت و پەلامار دەدرێت و نمونەی بەرچاویش پەلامارەکەی کەرکوک و ئیستاش شاری عفرینی ڕوژئاوای کوردستان .

ئەڤڵیەتی ناسیونالیستی دەوڵەتە سەردەستەکان ئەقڵیەتی وێرانکاری و کوشتن و بڕین و لەنێو بردن و فراوان خوازیە بێجگە لە مە هیچی تری لێ بەرهەم نەهاتووە و ناهێت سەرچاوەی ئەم کولتورە سیاسیە لە هیتلەری نازی و فاشیزموی ئیتالیە کە لە ئەنجامی سیاسەتی تەخریبی و فراوان خوازی ملیونەها مروڤیان کردە قوڕبانی و دەیان وڵاتیان وێران خاپور کرد بو ئەوەی نەتەوەکەیان نەتەوەی سەردەست بێت وەک باڵاترین و باشترین نەتەوە هەر ئەم هزرە سیاسیە تەشەنەی کرد بو ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیتر تورک و عەڕەب و عەجەمیش تا ئیستا پەیڕەوی لەم هزڕە ساسیەی دژ بە مروڤایەتێ بەردەوامن و ملیونەها مروڤیان کردە قوڕبانی و زورێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤینیان خاپورو وێرانکرد.

بویە کورد دەبێ بیری سیاسی دوڵەتە سەردەستەکان بخوێنێتەوە بە وردی و پەند لەم هەمو زوڵم و زورداریە وربگرێت کە لێی کراوە لە هەمو ڕویێکەوە
ئێمەش لەم ڕو بەدواوە پرەنسیبی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی بە هەندوەربگرین وماڵی خومان ڕێک بخەینەوە چونکە ڕوبڕوی جەشنە ئه قڵێکی سیاسین لەم جوگرافیەدا کە پێی دەکوترێت ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هەرگیز نابێ چاوەڕێ بین قەبوڵمان بکەن و بو ساتێکیش ناهێڵن ئەم نەتەوەیە خێر لە خو نەدیوە ئاسودەیی و ئارامی بە خویەوە ببینێت و بگات بە ئامانج باشترین بەڵگەش مێژوی سیاسی ناوچەکەیە کە تەعبیر لە ڕشتنی خوێنی ملێونەها مروڤ دەکات و وێران بونی زورێک لە وڵاتانی دەڤەرەکەمان و کوردیش لە هەر چوار پارچەی کورستان پشکی شێری بەرکەوتووە.
Top