تەنها شکێنەری ئابلۆقەکان نەبوو، ئاشتی خوازیشبوو

تەنها شکێنەری ئابلۆقەکان نەبوو، ئاشتی خوازیشبوو
دوای ڕۆژە شوومەکەی 16 ئۆکتۆبەری ڕەش و لە دەستدانی زیاتر لە سەتا پەنجای خاکی کوردستان بە شاری کەرکووك و خوارماتووەوە ڕۆژبەڕۆژ حکوومەتی بەغدا سزای زیاتری سەربازی و ئابووری دەسەپاند بەسەر ئەو شارانەی کە بەدەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مابوون، چەندین جار حەیدەر عەبادی لە کۆنفرانسی ڕۆژنەمەوانی هەفتانەی خۆیدا لووت بەرزانە حکوومەتی هەرێمی بەکار بەڕێکەری شیمالی عێراق ناودەبرد نەك کوردستان ئەمەش لە کاتێكدایە بە گوێرەی دەستوور هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەو سەروەری و حکوومەتی خۆیەتی، حەیدەر عەبادی هەر بەوەش نەوەستا توانی هەندێك لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستانیش پەلکێش بکات بۆ لای خۆی تا کار گەیشتە ئەوەی ئەو حیزبانە لە حکوومەتی هەرێم کشانەوەو بەمەش جارێکی دیکە بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان خرایە ژێر مەترسییەوە، تاکە ئامانجی عەبادی و هەندێك لایەنی سیاسی کوردستان ئەوە بوو کە شکست بە کابینەی هەشتەم بهێنن و خەلكی کوردستان جارێکی دیکە توشی ماڵ وێرانی و ئاوارەی بکەن ئەویش بە هاتنی حەشی شەعبی و ئیدارەی بەغدا بۆ ناوچە کواردستانییەکان بەمەش دەبووە هۆی بەرپابوونی شەڕێکی خوێناوی و جارێکی دیکە دایکانمان جەرگ سووتاو دەبوونەوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی توانی بە هەوڵە دیبلۆماسییەکانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەڵاتانی زلهێزی وەکو فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پاشان سەردانی بۆ فاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا و چوونی بۆ کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس کۆبوونەوە یەك لە دوای یەکەکانی لەگەڵ سەرۆک و سەرۆك وەزیران و وەزیری وڵاتان و سەردانی بۆ وڵاتی ئێران توانی ئەو پەیامە بگەیەنێت بە هەموو جیهان کە کوردستانییان ئاشتیخوازن و پێکەوە ژیانیان دەوێت نەك بە پێچەوانەوە شەڕ و ماڵوێرانی کە حەیدەر عەبادی بانگەشەی بۆ دەکرد، نێجیرڤان بارزانی بە ژیری و نەرم و نیانی خۆی توانی هەموو ئەو ئابلۆقە سەربازیانە تێکبشکێنێت کە لەلایەن بەغداوە خرابوونە سەر هەرێمی کوردستان و لەم کاتە دژوارە ببێت بە فریاد ڕەسێك بۆ کوردستانییان و وا لە وڵاتانی زلهێز بکات عەبادی و حکوومەتەکەی پابەند بە دەستوور بکەن، هەروەكو ڕۆژنامە نووس نوسەری بەناوبانگ رەیچڵ ئەفراهام لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکی ئەوە دووپات دەکاتەوەو دەڵێت:نێچیرڤان بارزانی بە ژیری و دیبلۆماسییەتی خۆی توانی ڕێگری لە شەڕێکی خوێناوی لە عێراق بکات بۆیە شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.



Top