نهێنی گفتووگۆیه‌كی یه‌كێتی و گۆڕان و عه‌بادی

نهێنی گفتووگۆیه‌كی یه‌كێتی و گۆڕان و عه‌بادی
هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ بوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناچار كرا كه‌ له‌ به‌غداوه‌ وردبینی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكرێت، ئه‌مه‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ شتی دیكه‌، ئه‌ویش راده‌ستكردنی كوردستان به‌به‌غدا، چونكه‌ ئه‌مڕۆ داوای وردبینی مووچه‌ بكات و سبه‌ی ده‌روازه‌ لاوه‌كییه‌كانی كوردستان دابخات بۆ دووسبه‌ی به‌غدا هه‌نگاوی مه‌ترسیدار ده‌نێت، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربووم په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاریان داوه‌ته‌ حكوومه‌تی عێراق كه‌ وردبینی له‌ مووچه‌خۆرانی كوردستان بكات، له‌ كاتێكدا خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بوون بایۆمه‌تری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكرێت كه‌وایه‌ به‌غدا نه‌باوه‌ری به‌ بایۆمه‌تری هه‌یه‌، نه‌ ده‌شییه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی كوردستان بكات، بۆیه‌ پێشنیاری یه‌كێتی و گۆڕان بۆ عه‌بادی له‌و روانگه‌وه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست پارتی وه‌ربگیرێته‌وه‌ و بدرێته‌ به‌غدا، ئه‌م پلانه‌ هی ئێستا نییه‌، بۆچونێك هه‌یه‌ له‌ 16ی ئۆكۆتبه‌ر یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردبوو كه‌ بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركووك ئه‌وانه‌ی له‌ سنووری هاڤانان بدرێنه‌وه‌ به‌حكوومه‌تی عێراق و له‌ده‌ست پارتی ده‌ربهێنرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، چونكه‌ لێدوانی ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ هێشتا خۆی به‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌زانێت، له‌به‌غدا گوتی: "ئێمه‌ به‌رگری له‌ نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك ناكه‌ین!.
ره‌نگه‌ پارتی باش له‌ یاریه‌كه‌ گه‌شتبێت ئه‌گه‌رنا بۆچوونێكی به‌هێز له‌ناو پارتی هه‌یه‌ كه‌ پێی وایه‌ ده‌بێت به‌غدا به‌گه‌ره‌نتی و به‌ئاگاداری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مل كه‌چی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ده‌بێت نه‌وتی كوردستانی پێ بفرۆشێت ئه‌ویش پاره‌ی كوردستان بدات، به‌ڵام دیاره‌ عه‌بادی ده‌یه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی پارتی یاریه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان بكات به‌وه‌ی خۆی نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ بكات و پشكی كوردستانیش له‌ %12 بدات، هه‌ربۆیه‌ پارتی فشاری خستوه‌ته‌ سه‌ر فراكسیۆنییه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌چنه‌ ژێر باری ئه‌و فشاره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ كرا بێ گومان شتێك به‌ناوی هه‌رێمی كورستان نامێنێت، به‌ڵكو به‌غدا ده‌یه‌وێت وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بكات، دیاره‌ له‌ كاتی گفتووگۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك كۆماری عێراق نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌واره‌ی كوردستان ده‌بێت وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك وه‌ك پارێزگا دیاره‌ گرفتی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی پارتی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان پێیان وایه‌ ده‌بێت به‌پێی یاسا به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان بكات، بۆیه‌ گومان ده‌كرێت كه‌ یه‌كێتی و گۆڕان به‌لێنیان دابێ به‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی دا كه‌ هه‌موو گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی و گۆڕان چونه‌ ژێری باری ئه‌م پیلانه‌، ئه‌وه‌ دواجار خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك به‌سه‌ر كوردستان بێت ئێستاش ده‌رگا بۆ خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌یه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل سیاسه‌تی رابردووی حزبه‌كان بكه‌ن له‌ به‌غدا چونكه‌ واقعێك هه‌یه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ و میزانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات ئه‌وه‌ی ده‌یكات سنوور داره‌، بۆ رازیكردنی دڵی هه‌ندێك هێزی سیاسی كوردستانه‌ .
Top