ئەگەر پەکەکە ڕاست دەکات، شەڕ لە عەفرینە نەک شنگاڵ و قەندیل.
February 3, 2018
وتار و بیروڕا
داگیرکاریەکەی تورکیا لە عەفرین ئەگەر بۆ حزبەکانی ڕۆژئاوا کوردستان پرسی دەسەڵات و ترسی بچوک بوونەوەی هەیبەتی سیاسیان بێت و قبوڵکراو نەبێت، بۆ پارتی لە چوارچێوەیەکی فراوانتر قبولکراو نیە، کە چوارچێوەی نەتەوەییە، بەڵام پەکەکە لە دەست پێکی شەڕی عەفرین بەهەموو هێزی سیاسی خۆی دەیەوێت وا وێنابکات کە پارتی هاوسۆزی خەلکی عەفرین نیە، بۆ وەڵانانی تەرکیزی سەر کۆدەنگی نەتەوەیمان کە داوای پارتی بووە.
هەروەها لەبری کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ دژ بە داگیر کاری تورکیا، دەیەوێت لە قەندیلەوە بەرەیەکی دیکەی ناکۆکی سیاسی دژ بەپارتی بکاتەوە، کەتەنها مەبەست لێی پازدانەبەسەر چوارچێوە سیاسیەکەی هەرێم کە پارتی سەرکردایەتی دەکات، بەبێ گوێدانە ئەمنیەت و بنەما یاساییەکانی، ئەگینا نە پشێویەکەی دێگەلە پێویست بوو، مادەم شەڕ لەعەفرینە نەهێزی پەکەکە لە شنگاڵ و قەندیڵ پێوییستە.