کورد بە درێژای مێژووی لە هەول و تێکۆشاندابووە بۆ دورستکردنی دەولەتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە لە هەر سەدەیەک جۆرێک لە خەباتی کردوە بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجە، بە هەر هۆکارێک بێت کورد بەو ئامانجە نەگەیشتووە بەلام زۆرجار لەو ئامانجە نزیک بۆتەوە ئەمەش زۆر هۆکاری هەیە جگەلە هۆکارە جیوپۆلوتیکەی کوردستان کە وا هەلکەوتووە کە دەکەوێنە سنوری عەرەب و تورک و فارس کە هەرسێکیان کورد وەک مەترسی بۆ سەر دەستەلاتی خۆیان دەبینن بۆیە وا لە جیهانیان گەیاندوە کە کورد بەشێکە لەوان هەندێک لە رووی رەچەلەکەوە هەندێک لە رووی دینەوە هەندێکیان لە رووی هەبوونی بەهانەی جۆراوجۆرەوە کوردستانیان دابەشی سەرخۆیان کردویە بە ئازادی و سەربەخۆی کوردستان ترس و تا دایاندەگرێت بەهەموو شێویەک دژی دەوەستەوە هەرچی ناکۆکیان هەبێت وەلاوە دەنێن تەنیا بۆ ئەوەی هەرسێک نەتەوەی دەوروبەری سنوری کوردستانی گەوەرەی یەکدەگرن دژی لەناوچوونی ئەو ئامانجەی گەلەکەمان، ئەوە لەو سەردەمەی خۆماندا دەیبینین و بینتمان لە باشور و باکور و ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا هەزاران پیلاو گەلەکۆمەکی دەکرێن تەنیا بۆ ئەوەی کوردستان دوربێخنەوە لە دەولەت بوون، بۆیە دەبێت لە سەری هەرتاکێکی کورد لە سەر رووی ئەو جیهانە ئامانجی دەولەتی کوردستان هەبێت و بچەسپێت بۆ ئەوەی حاڵمان باشبێت و زیاتر لەوەی بەسەرمان هێنراوە لە ژێر هەر پەردەو پیلانێک دابێت کۆتایی پێبێت و ئێمەی کورد و کوردستانیانیش بە ئازادی و سەربەخۆی و خۆشگۆزەرانی لە ولاتی خۆمان بژین.