چەند هەوتووی داهاتوو بریاردەر دەبێت

چەند هەوتووی داهاتوو بریاردەر دەبێت
روسیا بەشی خۆی یارمەتی ئەسەدی داوە و بەشی خۆشی /دەستکەوتی/مسوگەر کردوە و وا وێدەچی کە لە مەرحەلەی ئێستادا ستراتێژێیەکەی بریتی بێ لە ستراتێژی/ ئیگزیت/ دەرچوون ، لە مەیدانی شەری سوریاەوە
. پ ی د هاوپەیمانی ئامریکا بووە لە شەری دژی داعەشدا و لە راستیدا جگە لە پ ی د ئامریکا لە ستراتێژی شەری دژی داعەشی خۆی لە سوریادا کەسی تری نییە.
بۆ نیشاندانی ئەوەی کە سوریا جێگیرە و روسیا دەتوانێ لێ دەرچی تەنانەت کوردەکانیشی بانگهێشتی کۆبوونەوەی سوچی کرد.
هەتا ئێرە وا دەردەکەوێ کە هاوئاهەنگییەک لە نێوان روسیا و ئامریکا دا هەبوو بێ، تورکیا یاریی هەر دوویانی تێکدا و دەشیزانی کە هەر دوویان دژی دەخالەتی تورکیان بەلام ستراتێژی هەر دوو لای تووشی گرفت کرد و کارتی دژایەتی دژی کوردی بۆ بە هێزکردنی خۆی لە سیاسەتی نێوخۆدا کردییە کارتێکی سەرەکی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەدا.
ئێستا هەر دوو لا خوازیارن کە ئاسەواری تێکدەرانەی ئەم دەخالەتەی تورکیا سنوردار بکەن و ستراتێژییەکانیان لێ نەشێوێ.
ئەم کارەی چۆن دەکەن؟ تورکیا چەندە مەجالی تێدا هێشتووتەوە کە بتوانێ پاشە بکات؟ ئێحتیمالی کودێتای عەسکەر بە سەر ئەردۆغاندا چەندە زیاتر دەبێت ئەگەر ئەردۆغان مەجبوور بکرێت پاشەکشە بکات ؟لە کێۆێ پیشرەوەییەکانی تورکیادا بە تەواوی گلوپی سوری لێ هەڵدەکەنەوە؟ ئەمانە پرسیارن کە لە چەند هەوتووی داهاتوودا ولامەکانێان بۆمان روون دەبنەوە.
ئەوەی دیارە ئەم شەرە زۆری پێناچێت و فاکتۆری بەرگری کوردەکان گرینگە بەلام چارەنووس ساز تر پێووەندی ئامریکا و روسیایە ، ئەوەش لە پێوەندی لەگەل بریار لە سەر کاتی هەڵ کردنی گلۆپی سور بۆ تورکیا و پاشەکشە پێکردنیدایە، دیارە لەم پرۆسەیە دا سیاسەتی کوردەکان نەک شەرکانیان دەبێ یارمەتیدەری هەر چی زووتر بە یەک گەیشتنی روسیا و ئامریکادا بێت، هەلەیەکی گەورە کە کوردەکان دەتوانن بکەن ئالو گۆری خێرا خێرایە لە هاوپەیمانییەکاندا ئێستا کاتی ئەوە نییە. دەبێ کورد سیاسەتێکی هەبێ کە ئەم دوو لایەنە گرینگە ،یانی روسیا و ئامریکا بتوانن حەساب لە سەر سەقامگیر بوونی سیاسەت و ستراتێژی راگەینراوی کوردەکان دا بکەن.
Top