دیدی وبۆچوون له‌سه‌ر به‌راورد كردنی داستانی پردێ و عه‌فرین له یه‌ك رووحی به‌رگری دێت، ئه‌م رووحه به‌رگریه، تژیه له پاراستنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی و گه‌لی كوردستان، ئه‌وه‌ی له‌پردێ روویدا، له كات و شوێن و به‌رخودانی دا پێناسه رۆژێكی له داستانێكی تری نه‌ته‌وه‌ی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی داگیركه‌ردا، كه ئه‌و هێزه پڕ كرابوو له هاندان و پاڵنانی خیانه‌تكاری ناوه‌خۆی، به هه‌وای كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر ئاراسته ببوو، به‌ڵام رووحی به‌رگری پردێ، پێناسه‌ی خه‌باتی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان له باشور كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌م رووحه به‌رگری و نیشتمان په‌روه‌ره، بێزاریه‌كی زۆری له‌لایی خیانه‌تكار و خۆته‌سلیمكاره‌كاندا هێنابووه بوون، به‌ڵام خاڵی تاقه‌تپروكێن بوون بۆیان، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت له به‌رخودانی عه‌فرین و داستانی پردێ و سحێلاو مه‌خموور، له شوێن و جوگرافیا و جۆڕی به‌رگری " رۆژ و كات" دا جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له یه‌ك رووحی به‌رگری نیشتمانی و خاك دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌وه له پردێ گوزه‌را، به‌رخودانی كوردناسنامه بوو، واتا پێناسه‌ی به‌رخودانی هه‌مه‌جۆڕی ناسنامه‌ی كورد بوو، سنوردار نه‌بوو ته‌نها له‌رۆڵه‌ی كورد له باشور به‌ڵكو باشور و باكور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له چه‌قی مقاوه‌مه دا بوون له‌هه‌مبه‌ر داگیركاری و پێشه‌ڵكاریه‌كانی مافی گه‌لی كوردستان، ئه‌وه‌ی له عه‌فرینیش هه‌یه و ده‌بینرێت، ئه‌م رووحه به‌رگریه‌یه، كه له چه‌قی خاكپارێزی و نه‌ته‌وه پارێزی دا هاوشێوه‌و هاوشكڵ وێنا بووه، بۆیه رووحی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌راورد ده‌كرێت، نه‌ك كات و شوێن و ناسنامه، دیاره خوته‌سلیمكه‌رانی داگیركه‌ر، بێزار و قێزرووی ئه‌و رووحه به‌ره‌نگاریه‌ن، له هه‌ر ناوێك و شكلێك دا، جا شه‌رڤان بێت یان پێشمه‌رگه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رووی ره‌شی قێزه‌ونتر ده‌رنه‌كه‌وێت، ناچار له‌ژێر ده‌مامكێكی تر پشگیری له به‌رگری عه‌فرین بكات، به‌ڵام هه‌وڵی شه‌رعیه‌ت دان بدات به داگیركه‌ری كه‌ركووك و باشوری كوردستان به‌گشتی، به‌رقێكی بێ ویژدانانه په‌لاماری پێشمه‌رگه بدات له ژێر ناو و بیانووی جۆڕاو جۆر، ئا لێره‌دا تێگه‌یشتن له داستانی پردێ و سحێلاو مه‌خموور و زوممار پێناسه‌ی رووحی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی عه‌فرین ده‌كات".