كـــــــوردستـــان

كـــــــوردستـــان
به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و قسه‌ نه‌وتراوانه‌ی نێوان عاشقه‌كان خۆشمده‌وێت، به‌ئه‌ندازه‌ی غه‌ریبی كیژۆڵه‌یه‌كی كۆچه‌ری نێوان كوێستان و گه‌رمیان هۆگری تۆم، زیاتر له‌هه‌موو ناڵه ‌ناڵ و پارانه‌وه‌ی موریدێكی شێخ په‌یوه‌ستم پێته‌وه‌، زۆر زیاتر له‌ژماره‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ ئازادی و نیشتمان وتراون شه‌یدای تۆم، وەک ڕۆڵەیەکی ئەمەکدار باش ئەزانم چاک تێدەگەم ماندوو شەکەتیت بە دەست زوڵمی نەتەوەکانی (تورک و عەرب و فارس)، چونکە هەر ڕۆژە و ڕۆڵەیەکت بە ناحەق ئەکەنە قوربانی و هەر جارەو پارچەیەکت زامدار ئەکەن، بۆیە بەڵین بێت بە خوێنی پیرۆزی شەهیدان و بەناوی بەرزت، سوێند ئەخۆین بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان تا دوا هەناسە بۆ تۆ بژین و لە پێناو تۆدا بمرین نیشتمان.
Top