ڕێزدارنێچرڤان بارزانی پیاوی ھاوکێشەکان

ڕێزدارنێچرڤان بارزانی پیاوی ھاوکێشەکان
لای ھەمووان ڕوون و ئاشکرایە ئەمرۆ کوردستان رۆژگارێکی سەخت بەرێ دەکات و مەترسی زۆریش لەسەر دەسکەوتەکان ھەیە ئەمە لەلایەک لەلایەکی تر ھەوڵێکی زۆری ناوەخۆیی و دەرەکی ھەیە بۆ لەبارچوونی ئەزمونی سەرکەوتووی حکومەت و دام و دەزگاکانی کوردستان، بەڵام ھەمیشە گەشبینیەک ھەیە و تروسکایەک خۆی ناشارێتەوە ئەمەش مایەی دڵخۆشی کوردستانیانە، خۆری گەشاوە و درەوشاوەی ئەمجارەش ڕێزدار نێچرڤان بارزانیە کە رۆڵەیەکی بەئەمەکی بازرانی لانکەی دلێر و مێرخاسانە.
پەیوەندی دبلۆماسی و رێکخستنی پەیوەندی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لە ئەولەویەتەکانی کاری بەرێزیان بووە و ھەوڵ وکۆششی ئەو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە کە بەرھەمی ئەم ھەوڵانەی بەرێزیان بەشێکی لە ئێستادا دەیبینین بەشەکەی تریش لە ئایندەیەکی نزیک دێتەدی.
مێژووی کوردستان ھەرگیز ناوی نێچرڤان لە یاد ناکات، بەڵکو ناو ونازناوی بۆ ھەمیشە بەنەمری لە مێژوو دەمێنێتەوە، چونکە ئەو ڕزگار کەری رۆژگارێکە کەھەموو دوژمن و نەیارانی کورد تەمەننای کەوتنی کوردستان دەکەن، بەڵام ئەو بەھەموو شێوەیەک دەیەوێت قەناعەت بە نەیارانی بکات ئێوە بتانەوێ یان نەتانەوێت خاکی پیرۆزی کوردستان ئەمری واقیعە و نەمان و ناسەقامگیری کورد نەمان و ناسەقامگیری ناوچەکە و دەوڵەتانی ئێویە، بۆیە لۆجیکتان بخەنەکار بەوەی دەست ھەڵگرن لەگەلەکۆمەکیەک کە دەستان داوەتێ و پیلانگێری خۆتان بکێشنەوە، چونکە لە مێژوو کەسانی زۆر وەک ئێوەمانانن ھەوڵیانداوە بۆ لەباربردنی حوکمرانی کوردی، بەڵام لە کۆتایدا بەوداخە سەریان ناوەتەوە.
ئەم سەردان و چالاکیانەی رێزدار سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرن بۆ ھێنانەدی ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، بۆیە پشتگیری و پاڵپشتیکردنی ئەرکی ھەمووانە،بۆیە دەکرێت بڵێن ئەو پیاوی ھاوسەنگردنی ئەو ھاوکێشانەیە کە پەیوەندی بەمان و نەمانی کیانی سەربەخۆیی کوردستانەوە ھەیە خۆش بەختانە وەک ھەمووجار ئەمجارەش تیرەکەی لەکەوان پێکا جارێکی تر ئاوەدانی و سەقامگیری دەگەرێتەوە ھەرێمەکەمان.

Top