كام پارت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له؟.
January 22, 2018
وتار و بیروڕا
حزب ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیه له‌كۆی سیسته‌مه سیاسیه‌كان به‌بێ بوونی پارتی سیاسی ناتوانرێت دیموكراتیه‌كی ڕاسته‌قینه به‌دیبهێندرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن پێویسته هێز و گروپه‌كان له چوارچێوه‌یه‌ك كۆبكرێنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێك له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌رتاكێك مماره‌سه‌كردنی مافی سیاسیه‌له‌ناو حزبێكی سیاسی و به‌شداری كردن تێیدا له ناوه‌رۆكی ئه‌و مافانه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی بزافی ڕزگاری خوازی كوردستان بكه‌ین هه‌ر له‌كۆنه‌وه هێزی سیاسی دامه‌زراوان كه هه‌ڵگری په‌یام و ناسۆریه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوونه كه‌م تا زۆر توانیویانه ئامانجه ڕه‌واكانی خه‌ڵك به‌دی بێنن كه ئه‌وه فه‌زڵێك نیه به چاوی مێژووی دابده‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌ركی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان و پارته سیاسیه‌كان بووه.
له پێش ڕاپه‌رین و له‌كاتی ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رینیش حزبه كوردیه‌كان كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له مه‌یدانه‌كه هه‌بووه، هه‌ڵبه‌ته پاڵپشتی خه‌ڵكیش ڕۆڵێكی مه‌زنی بینیووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گه‌نگه‌شه‌كردنه كه له واقیعی ئێستای كوردستانیان ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت زۆرێك له حزبه كوردستانیه‌كان به ته‌نگ هیوا و خواستی خه‌ڵكه‌وه ناهێن و ناتوانن مه‌رامی خه‌ڵكی به‌دی بێنن،چونكه له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیان هه‌ندێك له حزبه‌كان له‌به‌رپرسیاریه‌تی ڕائه‌كه‌ن و بایكۆتی حكومه‌ت ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گله‌یه‌كه و مێژووی لێبورده‌یی بۆیان نابێت، هیچ ڕه‌وا و پاساوێكی گونجاو نیه كه هه‌ندێ كه‌سی به‌شێك له حزبه كوردستانیه‌كان هه‌نا بۆ نه‌یار و ناحه‌زانی گه‌ل ده‌بن، له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه به ده‌سكه‌وتێكی گرینگیش ده‌زانن بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌مه خیانه‌تێكی مه‌زنه و دادگایی مێژوو به توندترین سزا دادگاییان ده‌كات.
حزبه كوردیه‌كان ئه‌مرۆ ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه پێش به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌بێت یه‌كگرووتی دروست بكه‌ن له نێو خۆیاندا تا بتوانن ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزن و ده‌سكه‌وتی تریش بهێننه‌دی و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
ئێمه پێویستمان به‌حزبی كاره نه‌ك دروشم و وشه‌كاری پێویستمان به‌حیزبێكه هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵگابێت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان، جگه له‌وه ده‌بێت ڕۆڵێكی بێ وێنه بنوێنێت،نه‌وه‌ك حزبێك به‌ناوی گۆرانكای و نوێكاری كۆمه‌ڵگا خه‌ڵك بگه‌وجێنێت و درزی زیاتر بخاته ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
حزب ده‌بێت ئامرازی خۆشبه‌ختی و ئارامی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێت، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته مایه بارگرانی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی حزب وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی ژیانی سیاسی ڕۆڵێكی ئیجابی بگێرێت و هۆشیاری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نی تاكه‌كان بگه‌یێنێته ئاستێكی باڵا، چونكه حزب ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هزر و فكری تاكه.
حزبی كوردی پێش ئه‌وه‌ی حیزبێكی عیلمانی و ئیسلامی و ئاینی و هه‌ر جۆرێكی تربێت، پێویسته حزبه‌كه حزبێكی كوردی و نه‌ته‌وه‌یی بێت و پاراستنی خاك و شكۆی تاك له‌هه‌ره په‌یامه به‌رزه‌كانی بێت، چونكه كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی ئاینی و دونیابینی نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ نه‌وایه و ساڵانێكی زۆره ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و مافه‌كانی زه‌واتكراوه و بچوكترین مافمان پێ ڕه‌وا نابینرێت، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كام حزب شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته پێشره‌وی حزبی كوردی ئه‌وا حزبێك ئه‌و شه‌ڕفه‌ی پێ ده‌درێت كه له‌كورده‌وه بۆ كورد بێت نمونه‌ی زیندوو بۆ ئه‌مه هه‌ن،له‌هه‌مانكاتدا حزب هه‌ن كه به‌و ناوه درووشم و درووشم كاری ده‌فرۆشنه‌وه به‌خه‌ڵك، بۆیه پێویسته هاونیشتیمانیان به‌و په‌ڕی هۆشیاریه‌وه ئه‌و حزبه بكه‌نه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان كه هه‌میشه خۆی به‌خزمه‌ت كاری نیشتیمان ده‌زانێت و به‌كردار قوربانی گه‌وره‌ی بۆ داوه و له خه‌می باشتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك دایه له‌هه‌مان كات دا خاوه‌نی ڕابردووێكی دوور و دڕێژه له‌م سونگه‌یه‌وه، چونكه له‌بیر نه‌كه‌ین هه‌ر حزبێك ڕابردووی نه‌بێت داهاتووشی نیه.