تەعریبکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم......!

تەعریبکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم......!
حکومەتە یەك لە دوایەکەکانی عێراق هەر لەسەردەمی پاشایەتیەوە بگرە تا دەگاتە کوماری هەموو هەولێکی خویان لە رووی سەربازی و ئابوری و سیاسیەوە خستوتە گەر بو گورینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،هەروەها دەستیانکردووە بە گورینی ناوی مزگەوت و گەرەك و گوند و شارەکانی کورد بو عەرەبی لەوانەش گورینی ناوی کەرکوك بو ٱلتٲمیم لەسالی ۱۹۷٦ وە،ئەم جورە رەفتارانەی حکومەتە یەك لە دوایەکەکانی عێراق بومان دیاردەخات کە حکومەتی ناوەندی هەمیشە چاوی بریوەتە خاکی کوردستان و لەو روەشەوە پەنای بردووتە بەر هەموو رێگایەك بو بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،هەرچەندە لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە رێگاچارەیەکی یاسایی دانرا بو چارەسەرکردنی گرفتی ناوچە دابرێندراوەکان لەوانەش ماددەی(٥٨) یاسای ئیدارەی دەولەت بو قوناغی گواستنەوە و ماددەی ۱٤۰ دەستوری هەمیشەیی عێراق،بەلام بەداخەوە حکومەتە یەك لە دوایەکەکانی عێراق(کاتی ـ گواستەوە ـ هەمیشەیی)چاوپوشیانکرد لە جێبەجێکردنی ئەم ماددە دەستورییە کە دەبوایە لە کوتایی سالی ۲۰۰۷ بە تەواوی بە هەموو قوناغەکانیەوە جێبەجێ کرابێت،بەلام حکوومەتی ناوەندی نەك هەر جێبەجێ نەدەکرد،بەلکو هەمیشە هەولی دەدا بو پەکخستنی ئەم ماددە دەستورییە،بویە ئەم ناوچانە بە هاوبەشی بەرێوەدەبران تا
داگیرکردنی بەشێکی زوری ئەم ناوچانە لەلایەن رێکخراوی تیروریستی داعشەوە،دواجار هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێنی خوی ئەم ناوچانەی رزگارکردەوە و هەموو پێکهاتەکانی پاراستن لە هێرشەکانی ئەم رێکخراوە تیروریستە،هەر بویە لە دوای جێگربونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەلکی ئەم ناوچانە لە کەش و هەوایەکی ئارامدا ژیانیان بەسەر دەبرد و ئەم ناوچانە بەشێوەیەکی دیفاکتو گەرانەوە بو سەر هەرێمی کوردستان ...
بەداخەوە لە دوای ئەنجامدانی رێفراندوم لەلایەن گەلی کوردستانەوە حکومەتی عێراق لە شازدەی ئوکتوبەر بەهوی خیانەتی چەند کالفامێکی سیاسی ناو حزبێکی کوردستانی توانی ئەم ناوچانە دووبارە داگیربکاتەوە،هەربویە لەدوای ئەم بەروارەوە سەدان هەزار کورد لەم ناوچانە ئاوارەبوون،چونکە هێزەکانی عێراق(حەشدی شەعبی)هەر لەیەکەم روژەوە چەند پێشێلکاریان ئەنجامدا،لەوانەش لابردن و سوکایەتیکردن بە ئالای کوردستان و وێنەی سەرکردە سیاسەکانی کوردستان و شەهیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،حکومەتی عێراق هەر بەمەوەشەوە نەوەستاون بەلکو هەر زوو دەستیانکرد بە گورانکاری دیموگرافی و ئیداری لەم ناوچانە،هەربویە ئەم رەفتارانەی حکومەتی ناوەندی و هاوبیرەکانی دەرخەری ئەوەن کە هەمیشە چاویان لە خاکی کوردستانە،هەر لەبەرئەمەش هەموو هەولێکی خویان خستوتە گەر بو بەعەرەبکردنی ئەم ناوچانە،لەوانەش گورینی بەرێوەبەری ناحیەی سنونێ و ناحیەی گرعوزێر و ناحیەی قەیرەوان،هەروەها لابردنی قایمقامی خورماتو وسوتاندن و تالانکردنی مالەکوردەکان و هێنانی عەرەبی هاوردە بو ناحیەی سەرگەرانی سەربە کەرکوکەوە ،ئەم رەفتارانەی حکومەتی عێراق هەموویان گەواهیدەری ئەو راستیەن کە حکومەتی عێراق بە نیازی چیە و چ پلانێکی مەترسیداری هەیە لەم ناوچانە،بەلام ئەم ناوچانە کوردستانین بە سوتاندن و تالانکردنی مالەکوردەکان ناسنامەی کوردستانیان ناگوردرێت و هەر بە کوردستانی دەمێنەوە بویە لەئێستادا لەسەر ئاستی نێودەولەتی کاردەکرێت بو بە جینوساید ناساندنی ئەم تاوانەی حەشدی شەعبی کردووە لەوناوچانە،بو بەرەنگاربونەوەی ئەم پروسە بە عەرەبکردنەی ناوچە کوردستانیەکان پێویستیمان بە یەکرێزی و یەکگرتویی هەیە تاکو بتوانینن رووبەرووی ئەم سیاسەتە بە عەرەبکردنەوە ببینەوە و حکومەتی عێراقیش بە بەرپرسیار دەزانین لە رەوشی ناوچەدابرێندراوەکان....
Top