میللەتێکی سەیرین

میللەتێکی سەیرین
ئەوە گووتمان پارتی و بەشە سەربەخۆخوازەکەی یەکێتی و یەکگرتوو و سۆسیالست و حزبەکانی تریش لەگەڵ ئەو بەرەیە خراپن و باش نین لەسیاسەت و حکومڕانی، بەڵام وەرە تۆ سەیر بکە کێی تر هەیە لەبەرامبەریان، بەرهەم ساڵحێک لە حکومەت و دەرێی حکومەت هەتا پێی کرا دزی کردو پارەی ئەو میللەتەی بۆخۆی قیچاندووەو خوێنی میللەتی لوشدا، ئەوڕۆ بەدوو قسەی قۆڕ چەپڵەی بۆ لێدەدەن.شاسوارێکی سوک و ناکەس بەچە، بەدزی بازاڕو قوڵبڕینی خەڵک و پشک پشکانێ و فێڵکردن لەحکومەت و بردنی ماڵی خەڵک، ئێستا ئەویش بەدوو قسەی قوڕ چەپڵەی بۆ لێدەدەن.خیانەتکارو کاڵفامان نیوەی کوردستان دەفرۆشن و بە ئاشکرا بەبەرچاووی هەموو میللەتی کوردستان خیانەت دەکەن، چەپڵەیان بۆلێدەدرێت.پەرلەمانتارانی گۆڕان، ئارام و هوشیاری و هەندێکی یەکێتی وەکی ئاڵا لە بەغا لە فەتلاوی بێ دەرپێ و ئەعوانەکانی زیاتر جاشێتی و عێراق چێتی دەکەن چەپڵەیان بۆ لێدەدرێ.کۆمەڵی ئیسلامیەکەی عەلی باپیر بەئاشکرا گوێ لەمستی دوژمنان و بەدرێژایی شەڕی داعش نەیانگووت داعش تیرۆرستە، بەڵکو هاوسۆزیان بوون و بۆیان بکرابایە لەگەڵ داعش شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد، چەپڵەیان بۆ لێدەدەن.هەر میللەتێک ئەوەندە ساویلکەو نەزان و نەفام و نەخوێندەواربێ، پیرۆزی بی ئەو هەموو قەیرانە، موستەهەقە لەوەش خراپتری بەسەربێ، میللەتێک نەزانێ چاکەو خراپەکان چین و کێن، هەمیشە حاڵی لەوەی هەیە باشتر نابێ.
Top