به‌ره‌و قۆناغی گه‌ل سه‌روه‌ری و نیشتیمان سەروەری
January 14, 2018
وتار و بیروڕا
ئەم دۆخە سه‌خته ئەركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ستیارتر و قورس‌تر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هەست بەو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانە بکەن کە لەسەر ناسنامە و ئاسایشی هه‌رێم و هاووڵاتیانی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی خۆ ده‌رباز كردن بۆ ئاستێكی به‌رزتر له دید و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ته‌نانه‌ت حزبی وه‌كو پێداویستییه‌كی ژیاری بۆ گه‌یشتن به ئاستی بیركردنه‌وه‌ی نیشتمانی و پاراستن و په‌ره پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان زۆر به ڕونی و به ئاسانی بۆ هه‌ر عه‌قڵێكی ته‌ندروست به دیار ده‌كه‌وێت، مه‌گه‌ر ڕق و كینه‌ی كه‌سی و سیاسی، خۆ به زۆر و به زل زانین، نه‌بوونی مه‌عریفه‌ی پێویست ڕێگر بن له دیتنی ڕاستییه‌كان و پێویستی گه‌یشتن به ئاستی بیركردنه‌وه و كار كردنی نیشتمانی .
له ئێستادا زۆر كه‌س له‌و جیهانه ته‌نانه‌ت له سه‌روو نیشتمانی و جیهانی بیر ده‌كه‌نه‌وه ،مانه‌وه‌ی خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نیشتمانیان له ئاسایشی جیهانی ده‌بینه‌وه، كه‌چی ده‌بینین هێشتا ئێمه‌ی كورد نه‌گه‌یشیشتووین به ئاستی نیشتمانی و له ئاستی كه‌سی وناوچه‌یی و حزبیدا گیرمان خواردووه، ده‌رباز نه‌بوون له‌و ئاسته نزمانه بووه‌ته گرنگترین ئاڵنگاری(ته‌حه‌دی) نێوخۆیی بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشه سیاسییه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه.
ئێستا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه به تایبه‌ت نوخبه‌ی ڕۆشه‌نبیر و سیاسی كوردستان كه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ده‌رباز بوون له‌و چوارچێوه ناته‌ندروسته‌ی كاری سیاسی له هه‌رێم و ده‌رباز بوون له‌و چه‌ق به‌ستوویه سیاسییه، كه ته‌نیا به بیر كردنه‌وه و كاری سه‌روو حزبی و به نیشتمانیانه ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها پاراستنی ئاسایشی سیاسی كوردستان ئه‌ركێكه و له‌سه‌رمانه كه پێكه‌وه بیپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به‌قۆناغی گه‌ل سه‌روه‌ری و نیشتیمان سەروەری.