(گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو)

(گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو)

هەرێمی کوردستان لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە(٦۸۸) و دانانی هێڵی دژە فڕین بوو بەجێگایەک کە زۆرترین خاڵی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکاو هەموو جیهانی دیموکراسیدا هەبوو
بەحوکمی جیۆستراتیژیەکەشی کە لەنێوان هەردوو دەوڵەتی(ئێران-عێراق)دایە خاڵێکی گرنگی لێدانی بەرژەوەدییەکانی ئەم دوو دەووڵەتەشە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی
لەماوەی ڕابردوو زۆرجارو لەزۆر بۆنەدا ووتراوە خەتەر لەسەر هەولێر هێڵی سورە بۆیە زۆرینەی کورد دڵی بەم پشتگیرییە خۆش بوەو لەشەڕی دژی داعشیشدا ئەم ڕاستیەمان بینی بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت مەرج نیە ئەم هێزە جیۆ ستراتیژییە تاهەتایە بەردەوام بێت بۆیت دەبێت سوود لەم دەرفەتی وەگرنگ ڕەخساندنەیدا سوود وەربگرین
باشترین بەڵگەش کارەساتی ڕۆژانی ڕەشی خیانەت و پەلاماری (۱٦ی ئۆکتۆبەر)بوو کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی سەیری پەلاماردان وکوشتن و سووتاندنی کوردستانیان کردوو زیاتر لە(۱٥۰هەزار)کەس لە دووزخورماتوو کەرکوک ئاورەبوون شارێک جینۆساید کرا ئەمان هەر تەماشاکەربوون و هیچ هەڵووێستێکیان نەبوو وە بە بڵاوەکردنی هێز ناساندیان و لێدوانیان لەسەردا
ئەم پشتگیرییەی ئەمریکا بۆ مانەوەی عەبادی بوو لە پۆستی سەرۆک وەزیران چونکە ئەمریکا کردی بە پاڵەوانی شەڕی دژی داعش وەلەهەمان کاتدا کردیان بە پاڵەوانی خستنی هەیمەنەی هەرێمی کورووستان و شکاندنی شکۆی تاکی کوردبوو سا بەڵکو ئاغای عەبادی لەم هەڵبژاردنەی داهاتوو ببێتەوە بەسەرۆک وەزیران گوایا عەبادی پاڵپشتی سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکایە لەناوچەکەو هەژموونی ئێرانی لە عێراق کەم دەکاتەوە!
لەسەر ئاستی بەریتانیش وەک هەمیشە زۆر بێ ئەخلاقانە بۆ دەستکەوتنی نەووتی کەرکوک هەرێمی کوردستانی فرۆشت

ئێستا ئاغای عەبادی بۆهەڵبژاردنەکان لەگەڵ پانزە گروپ و باڵی ناو حەشدی شەعبی هاوپەیمانیەکیان پیکهێناوە بەناوی (الفتح!) ئەم گروپانە تێکڕا لەئێرانەوە حوکم دەکرێن ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا عەبادی ئەو پاڵپشتە سیاسییە بەهێزەیە بتوانێت هژموونی ئێرانی کەم بکاتەوەو سودی بۆ ئەمریکا هەبێت؟

بەریتانیاش بەڵێنی نەووتی کەرکوکی پێدرابوو کەچی ئاغای عەبادی نەوتەکەی پێشکەشی تاران کرد!
لەکاتێکدا ئەگەر پاڵپشتی بەریتانیا نەبوایە جارێکی دیکە سوپای عێراقی نەیان دەتوانی وابەئاسانی بێتەوە بۆ کەرکووک
کەواتە ئێستا دروستە بڵێین کە ئەمریکاوبەریتانیەکان پێشبینی و خوێندنەوەکانیان واقیعی بوون؟

بەبڕوایی من ئەمریکا-بەریتانیا گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیوو دەکەن!نەک کارەکتەرێکی بەهێزی سیاسی

Top