بۆ دژە پارتیەکان

بۆ دژە پارتیەکان
دەزانم تووشی نەخۆشی دژە پارتی بوون، دەزانم خەون بە لەناوچوونی پارتیشەوە دەبینن، ئەوەش دەزانم بۆ گەیشتن بەو خەونە (٥٤) ساڵە هەرکاتێک بۆتان هەڵکەوتبێ لە پێخەفی دوژمنان و داگیرکارانی فارس و عەرەبدا سەرخەوی چاوەڕوونیتان شکاندووە، بۆیە لە رووی پەرۆشی و بەزەیی هاتنەوەم بە ئێوەی دژە پارتی دەڵێم: هەڵەن و زۆریش هەڵەن ئەگەر پێتان وابێ لە پێحەفی دوژمناندا بە خەونی لاوازی و لەناوچوونی پارتی دەگەن، چونکە خەونی ئێوە لەناو پێخەفی دوژمناندا شۆڕشگێڕ و سەربەخۆخوازان بەئاگا دێنێتەوە و زیاتر لە دەوری پارتیان کۆ دەکاتەوە، بۆیە دەڵێم: ئەگەر دەتانەوێ بەرە بەرە پارتی لاواز بکەن و دواتر بە یەکجاری لەناوی بەرن، رەچاوی ئەم ئامۆژگاریەی من بکەن:ـ
ئێوە لە پێخەفی دوژمنان وەرنەدەر و لە گۆڕەپانی کوردایەتی و زووتر گەیاندنی کورد بە سەربەخۆیی پێشبڕکێ لەگەڵ پارتی بکەن، چونکە ئەوەی من و هەزارانی وەک منی لە پارتی کۆ کردۆتەوە لە خۆشەویستی پارتی نییە، بەڵکو لە رقی دوژمنکاری داگیرکارانی کوردستان و هەڵوێستی ناکوردانەی ئێوەیە، ئەوەش وەک ئەو نوکتە وایە کە لە شیعەیەکیان پرسی: ئەرێ عەلی و حوسێنتان ئەوەندە خۆش دەون کە ساڵانە بە لەخۆدان و شیوەنگێڕان یادیان دەکەنەوە؟ شیعەکە گوتی نەخێر، ئەوەی دەیکەین لە خەفەتی عایشە و عومەرە.
لە کۆتایی ئامۆژگاریەکەدا دەڵێم: ئێوەی دژە پارتی واز لە دژایەتی پارتی و خەوی ناو پێخەفی دوژمنان بێنن، منیش خەونی لاوازی و لەناوچوونی پارتیتان بۆ دێنمەدی، چونکە ئەوە هەڵوێستی ئێوەیە پارتی بەو هێزە هێشتۆتەوە.
Top