پئشمەرگە قەلغانی نیشتیمان و ناسنامەی پر ئیفتیخاری نەتەوەكەمانە لە جیهاندا

پئشمەرگە قەلغانی نیشتیمان و ناسنامەی پر ئیفتیخاری نەتەوەكەمانە لە جیهاندا
هەروەكو دەیزانین ناوی پئشمەرگە واتە ئەوانەی رووبەرووی مەرگ دەبنەوە یاخود ئەوانەی یەكەمجار دەمرن
پئشمەرگەی كوردستان بەدرئژایی مئژوو هەولیداوە نیشتیمانی خۆی بپارئزئت و نەهئلئت دوژمنان هەولی داگیركردنی بدەن، بەتایبەتی لە هەردوو شۆرشەكانی ئەیلول و گولان پئشمەرگە توانی چەندین دەسكەوت بەدەست بهئنئت و داستانئكی پر سەركەوتن تۆمار بكات و بەدرئژایی مئژوو هەولی ئەوەیان داوە خۆیان رئكبخەن و بەرەو چیاكان هەنگاو بنئن و خەونی داگیركەران لە گۆر بنئن .
هەر پئشمەرگە بوو كە توانی كوردستان لە دوژمنان پاكبكاتەوە و خەلكەكەی بە ئارامی بژین، هەمیشە بۆ ئازادی جەنگاوە و ویستویەتی نەتەوەی كورد وەكو گشت نەتەوەكانیتری جیهان دەولەتئكی سەربەخۆیان هەبئت و ئاشتی و تەبایی تیایدا سەقامگیر بئت .لەكاتی هاتنی داعش بۆ كوردستان پئشمەرگە بە گیر و تینەوە و ئیرادەیەكی بەهئز رووبەرووی دوژمن بوەتەوە و خاكی كوردستانی پاراستوە و هەزاران شەهیدی بەخشی لەپئناو خاكی كوردستان بەلام بەداخەوە چەند كەس و لایەنئك لە كەنالە راگەیاندنەكان و تۆرە كۆمەلایەتیەكان قسە بە پئشمەرگە دەلئن و ناوی پئشمەرگە بە میلیشیا دەهئنن، كەچی هەر پئشمەرگە بوو ئەو كەسانەی پاراست كە ئەمرۆ ناوی پئشمەرگە لەكەدار دەكەن، دوای سەركەوتنەكانی پئشمەرگە بەدرئژایی شەری دژی داعش پئشمەرگە لە گشت جیهان بە ئازایی و چاونەترسی ناسرا نەك بەتەنها كورد بەلكو گشت جیهان شانازی بە پئشمەرگە دەكات.
كوردستانیش ئەو هەرئمە بئ دەولەتییەیە كە لەلایەن پئشمەرگەیەكی خاوەن سیاسەتئكی حەكیمانە بەرئوەدەبردرئت ئەویش بارزانیە ،پئویستە ئەوە بوترئت كە پئشمەرگە بوو نەتەوەی كوردی بە جیهان ناساند و مافی نەتەوەیئكی بئ دەولەتی ئاراستەی گشت ولاتانی جیهان كرد .
هەمیشە ئامادەن كوردستان بپارئزن و رووبەرووی هەر مەترسیەك ببنەوە و بۆیە بە پیاوانی ئەركە سەختەكان ناسراون, ئەگەرچی كوردستان بە بارودۆخئكی ناهەموار گوزەر دەكات،بەتایبەتی لەسەرەتای هاتنی داعش بەلام پئشمەرگە ئەركی خۆی بەجئگەیاندوە و سەرەرای كەمكردنەوەی موچەكانیان دەبوایە حكومەت شەر لەسەر پئشمەرگە بكات بەلام بە پئچەوانەوە شەر لەگەل پئشمەرگە دەكات بۆ نمونه كەمكردنەوەی مووچە هۆكارئكی بئ مانایە، دوای ئەو هەموو شەر و بەخشینی شەهید ئەوان بە كەمكردنەوەی موچە پاداشتیان دەكەن .
كوردستان ئەگەرچی تەنها هەرئمئكە بەلام لە سایەی
پئشمەرگە تەواو لەجیهاندا ناسراوەو پەیوەندیەكی باشی لەگەل زۆربەی ولاتان هەیە لەهەمو لایەكەوە، ئەو رۆژەی عەبادی وتارئكیدا تیایدا گوتی تەنها هئزەكانی عئراقی رۆلیان هەبوە لە رووبەرووبونەوە لەگەل داعش و ناوی پئشمەرگەی نەهئنا خەلكئكی زۆر دژی ئەو وتارەی وەستانەوە, ئەگەر هئزەكانی پئشمەرگە نەبوایە ئیستا نیوەی جوگرافیای عیراق لەژئر دەستی داعش دەبوو, بۆیە پئشمەرگە شایەنی هەموو شتئكە و تاكە هئزی كوردستانە كە رۆلئكی بەرچاوی هەبوە لە پاراستنی خاكی كوردستان، دەسكەوتەكانی دوئنئ و ئەمرۆی كوردستان ئازایەتی و بوئری پئشمەرگە دەردەخەن .
لەسەر هەرتاكئكی كورد پئویستە هەموو كاتئك پشتگیری لە پئشمەرگە بكات و شانبەشانی ئەوان داوای مافی رەوایی خۆیان بكەن .
هەمیشە بۆ ئەوە جەنگاون كە چیتر نەتەوەی كورد نەچەوسئتەوە و شانبەشانی ولاتان تری جیهان خاوەن قەوارەیەكی سەربەخۆ بن و لەژئر چەتری ئارامیدا گوزەران بكەن و ئاشتی و تەبایی سەقامگیر بئت ...
Top