پارتی و هەڵبژاردن و هاوپەیمانیەتی کردن

پارتی و هەڵبژاردن و هاوپەیمانیەتی کردن
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی خاوەن جەماوەرێکی لە بنەهاتوو لە سەرەتای دامەرزادنەوە تاکۆ ئێستا ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆر هۆکار کە نامەوێت لێرەدا بپرژێمە سەر تەنیا ئەوەنەبێت کە لە گشت هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان وەک پارتی یەکەم یان براوەی هەڵبژاردنەکان و لە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان وەک گەورەترین لیست هەمیشە دەنگەکانی بەدەست هێناوە و توانراوە لەوێش قوراسی خۆی بپارێزیت، لە داوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان کە بارەدۆخێکی نەهەموار دورستکراوە لەلایەن نەیارانی کوردستان ئەمە لە کاتێکدایە کەرکوک و چەندین ناوچەی تری کوردستان بە پیلانگێریەک لەلایەن حکومەتی عێراق داگیرکراون، ئێستادا ئێمە لە کوردستان و عێراق نزیک دەبینەوە لە هەڵبژادنەکان لێرەو لەوێ گوێبیستی ئەوە دەبین کە پارتە کوردستانیەکان لە هەولی دورستکردنی هاوپەیمانیەتی دان بۆ ئەوەی کورد بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیەک لیست بەشدارببن بۆ ئەوەی بە هێزێکی گەورەوە بچنەوە بۆ بەغدا، بەڕای من پارتی نابێت بەشدارببێت لە هیچ هاوپەیمانەتیەک چ لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێت یان هەڵبژاردنەکانی عێراق بێت ئەمەی ئێستا باس دەکەن یان لە هەولدان بۆ دورست کردنی یەک لیستی پێشتر تاقی کراوەتەوە دەرئەنجامێکی باشی نەبووە لەو باوەرەدام دەرئەنجامی باششی نابێت لە داهاتوو ئەگەر دووبارەبێتەوە تەنیا ئەوەنەبێت زەرەر لە پارتی دەدرێت لە رووی دەنگدەرانەوە ئەوانەی کە توانی ئەوەیان نیە چەند هەزار دەنگێک بێنن بە دورست کردنی هاوپەیمانیەتی لە سەر حیسابی پارتی و دەنگدەرانی پارتی دەنگی بۆ دێت و دەبێتە خاوەن دەنگێک کە بۆخۆشی چاوەڕێی ئەو دەنگانە ناکات، لە ئێستاوە ئەوەی پێویستە لە سەر شانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێداچوونەوەیەکی خێرایە بە بەرنامە و کار و پلانی خۆی بە تایبەت گەرانەوەیە بۆ ناوجەماوەرە، بە کورتی تەنیا پارتی دەبێت چاوی لە ئەندام و لایەنگیرانی خۆی بێت پێویستی بە هیج هاوپەمانیەتیەکی پێش هەڵبژاردنی نیە بۆ دەستخستنی دەنگی دەنگدەران، بگرە بە چۆنە ناو هاوپەیمانیەتی پارتی لە گەل هەندێک حزب و لایەنی تر کە تێبین میللەتیان لە سەرە،وە چاوەڕێ هەڵبژاردنەکان دەکەن بۆ ئەوەی سزایان بدەن زەرەری زیاترە دەبێت لە قازانجی بۆیە دەبێت پارتی زۆر وشیارانە مامەلە لەگەل ئەم هەڵبژاردنانە بکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی خۆی بپارێزێت و دڵی جەماوەری کوردستان بەگشتی جەماوەری خۆی بە تایبەتی ڕابگرێت.
Top