حەقیقەتی ڕووداوەکان و دووا پێشهاتەکان لە زمانی سیاسیێکی بێوێنە

حەقیقەتی ڕووداوەکان و دووا پێشهاتەکان لە زمانی سیاسیێکی بێوێنە
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک (مەسرور بارزان)ـی، لە کۆتا دیداریدا کە لەگەڵ کەناڵی (ڕووداو) ئەنجام درابوو تیشکی خستە سەر دووا پێشهاتەکان و کۆی رۆژەڤی سیاسی باسکرد.

حەقیقەتی ڕەهای بیرکردنەوەی دەسەڵاتدارانی (بەغدا)ـی، وەک خۆی شرۆڤەکرد ، تاقمە خیانەتکار و خاکفرۆشەکەی کوردستانی تەسلیمی دادگای گەل و نیشتیمان کرد ، ڕیفڕاندۆم کە گەورەترین دەستکەوتی کوردستان و کوردستانییانە بە باڵاترین و باشترین پێناسە کرد ، وەک هەمیشە پێشمەرگەی بە سیمبولی ئاشتی و قارەمانترین مرۆڤی سەردەم وەسف کرد و شکۆی ڕاستەقینەی مرۆڤی کوردی بۆ هەموو جیهان باسکرد.

کوردستان خاوەنی خۆبوونێکی سەربەخۆیە ، هیچ هێزێکی خۆسەپێن ناتوانێت دیمۆگرافیای ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە تۆپ و تانک و تەعریب و تەبعیس بگۆڕێت ، دۆخی ئێستای ئەو ناوچانە تەنها دۆخێکی کاتییە ، دەبێت حەقیقەتی ئەو ناوچانە وەک خۆییان نیشان بدرێن ، حەشد و هێزە شەڕانگێزەکان و داروو دەستەکانییان ناتوانن قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بخەنە ژێر مەترسی جددی.
Top