ئێرادەی پۆڵایینی میللەتەكەمان گشت پیلانەكان تێكدەشكێنێ و سەركەوتنی گەورە بەدەست دێنێت
January 7, 2018
وتار و بیروڕا
گەر چی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان، مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان كردە بەهانە هێناوە بۆ سڕینەوەی دەسەڵاتی كوردستان و ئەو نەخشە و پیلانە بەرنامەیەكی درێژخایەن بوو ، هۆكارەكەشی هەموو ئەو دەستكەوتە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییانە بوون كە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حكومەتی كوردستان بە دەستی هێنابوو و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆیی مامەڵەی لەگەڵ دەكرا.
ململانێ هەرێمی و ناوچەییەكان بە هەرشێوەیەك بن، پێگەی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە گەورەكەی جیهانی دیموكراتیدایە. نموونەی لێبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پاراستنی مافی نەتەوە و ئایین و مەزهەبەكان و بوونی كوردستان بە پەناگەی ئارامی ئاوارەكان، جێی بایەخی جیهانە و كوردستانی وەك سیمبولێك لێكردووە لە ناوچەكە كە شایەنی رێزگرتن و پارێزگاری لێكردنی نێودەوڵەتییە. هەروەها سەرۆكێكی شارەزا و لێهاتوومان هەیە كە جێی باوەڕی ناوخۆیی و جیهانە و دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە بە سەركەوتوویی دەرباز بكات.
لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر وەک ئەوەی توشی لەبیرچونەوە بوبین خۆیان لە ڕیفراندۆم بێبەری کردو پێچەوانەی دیمانەو وتارو بەیاننامە حیزبیەکانی پێشویان بێبەری کرد،لەو ساتەشدا بارزانی جارێکی تر شانازی خۆی نەشاردەوەو ڕیفراندۆمی بە دەستکەوتێکی مەزن ناوبرد کەلەڕاستیشدا هەروابوو چونکە زیاتر لە نەوەدی هاونیشتمانییانی کوردستان بەڵێیان بۆ سەربەخۆیی کرد،ئەو هێزانە هێند کورت بین بوون بۆ ڕاکردن له دەرئەنجامەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر خۆیان لە شانازی ڕیفراندۆم و بەڵێی زیاتر لە نەوەد لە سەدی کوردستانیان بێبەری کرد.
دوژمنانی سەربەستی و سەرفرازی كوردستان ، ماوەی 4 ساڵە، شەرٍێكی دەروونی و فشارێكی سەختی ئابووریان دەرحەق بە خەڵكی كوردستان جێبەجێی كردووە و بەردەوامن بە خەیاڵی پوچیان بەڵكو بتوانن كورد لەو ئامانجەی كە دەیان ساڵە قوربانیی بۆ دەبەخشن پاشگەز بكەنەوە ..
بە درێژایی مێژوو، شەڕی دەروونی، بەشێكی كاریگەر بووە لە ئامرازی دەستی لایەنە دژبەرەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەكتری. بەڵام هیچكات ناتوانین ئەوەش لە بەرچاو نەگرین، كە شەڕی دەروونی لایەنە دژبەرەكان، زۆربەی جارەكان ئەو كاتە زیاتردەستپێدەكات، كە هەست بە بێ هێزی خۆیان دەكەن.
کە شەری دەرونی ئەو شەڕەیە کە بەشیکی زۆر لەدەزگاکانی دەوڵەت دەخرێتە خزمەتی و زۆرێک لە پێداویستیەکانی بۆ فەراهەم دەکرێت بەمەبەستی تێکشکاندن و لەناوبردنی بیرو هۆشی لایەنی بەرامبەر ، ئەیزنهاوەر لە پێناسەی بۆ ئەم جۆرە شەڕە دەلێت شەری دەرونێ هەلیکە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر لایەنی بەرامبەر بەبێ هیچ زیانێکی گیانی.
لەسەرەتای دروستبونی مرۆڤەوە شەڕ لەنێوان تاکەکاندا بونی هەبووە ئەویش بەهۆی هەستی خۆپەرستی و بەرژەوەندی تاکلایەنەی مرۆڤەوە کەوای کردووە بۆ پاراستنیان پەنا ببەن بۆ شەڕ لەگەڵ تاکە بەرژەوەندی پەرستەکانی تر ،بۆیە دەبینین سەرەتای سەرهەلدانی شەری دەرونی لەلای چینیە کۆنەکان سەری هەڵداوە و پاشان هندیەکان پەرەیان پێداوە ، شەری دەرونی لەسەرەتادا چەند شێوازێکی لەخۆ دەگرت لەوانە نانەوەی دووبەرەکی ، ترس و لەرز . ئیتر لێرەوە سەرنجێكی زیاتر و هێزێكی زیاتری دەخەنە سەر و دەیكەنە بەشێكی زۆركاریگەر لە میكانیزمی رووبەڕووبوونەوەی یەكتری.رژێمی بەغدا دوای شكستی شەرٍی پردێ، ئێستا بە شەرٍی سایكۆلۆژی رووبەرووی كوردستان بۆتەوە ..دوای جێبەجێی كردنی پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەری بۆ داگیركردنی كوردستان ، دواتر تێكشكاندنی یان لە پردێ خەونی حوشتری داگیركەران وبەغدا لە گۆرٍنرا . ئێستاكەش دوای ئەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، ئێستا رژێمی بەغدا پیلانێكی تر و شەرٍێكی جێی بە جێی دەكات كە ئەویش شەرٍی دەروونی و تێكدانی یەكریزی نێو ماڵی كوردە و بەخەیاڵی خۆی بە دروستكردنی ئەو جۆرە پیلانە بەڵكو لەم رێگەیەوە بتوانێ نێو ماڵی كورد و ئەزموونەكەی ئاڵۆز و تێك بدات.ململانێیەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، ململانێی بەغدا نییە لەگەڵ تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵکوو ململانێیە لەگەڵ کۆی هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەرەکیی ئەو ململانێیەیش ڕێگەگرتنە لە بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان بەگشتی و لەناوبردنی کولتووری فیدراڵی بەتایبەتی. بۆیە ئەوەی لەو بڕوایەدا بێت کە نەیاربوونی پارتی، ئهتكاتە دۆستی بەغدا، دەکەوێتە هەڵەیەکی سیاسیی گەورەوە. چونکە بەغدا، کەس بە دۆستی خۆی نازانێ لە هەرێمی کوردستان.لە سەرەتای نووسینەوەی یاسای بەڕێوەبردنی وڵات بۆ قۆناغی گواستنەوە، پاشانیش لە نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، کورد بە هەموو شێوەیەک لە دژی فیدراڵییەتی پارێزگاکان بوون. چونکە ئەمەیان بە هەوڵێک بۆ لێکدابڕاندنی ناوچە کوردستانییەکان دەزانی. بۆیە ئێستایش کورد بە هەموو شێوەیەک دژی دەوەستنەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک لایەن لە هەرێم، وەک کارتێکی سیاسی دژی بەرامبەرەکانیان بەکاری دێنن. بۆیە دە بێ ئەو شەرٍە دەروونیی وئابڵوقەدان و سیاسیەی رژێمی بەغدا بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن خەونە نەزۆكەكانیان لە گۆرٍ بنین لە رێگەی خۆراگری و یەكدەنگی هەموو دڵسۆزانی كورد وكوردستانەوە ..
بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی وەك " بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا "، هێزوپێگەی كورد لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی و ئیقلیمی پیشان دەدات كە ناكرێ نادیدە بگیرێت .
بۆیە سەرەڕای ئاڵۆزییەكان، گرفتەكان، كێشەكان و ئەو ماوەیە كە یەكلاكردنەوەی ململانێكان و بەرژەوەندییەكان لەسەر زەوی دەیخوازێت، بەڵام دەتوانین ئایندەیەكی گەش لە ئاسۆ ببینین، ئەو ئایندەیەش پێویستی بە یەكڕیزی و تەبایی و هەوڵ و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئاكامی سەركەوتوو و ئامانجەكانی هەیە. پێگەی كورد زیاتر لە جاران بەهێزتر دەبێ بۆ گەیشتن بە لووتكە .