پێشهاتەکان و گوڕانکاریەکان چیمان پێ دەڵێن؟

پێشهاتەکان و گوڕانکاریەکان چیمان پێ دەڵێن؟
ململانێییە بەردەوامەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین لەسەر بەرژەوەندییەکان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی کە بووتە هوی دروستبوونی کێشە و قەیرانی سیاسی و ئابوری و دارایی و ئەمنی و سەربازی وتاد...گەلانی ناوچەکەی ڕوبەڕوی بارودۆخێکی ناهەموار کردووە

و گەلانی ناوچەکە لە دەرەوەی ئیڕادەی خویان بونەتە قوڕبانی ئەم ڕژیمە سیاسیە دیکتاتورانەی ناوچەکە کە لە پێناو پاراستنی دەستەڵاتەکانی خویان دا

دەیان ساڵە گەلەکانیان دەچەوسێننەوە و گەلەکانیان باجی سیاسەتی هەڵەی ئەوان دەدەنەوە و بە هزراران مروڤیان کردوتە قوڕبانی
ئەمە و بێجگە لە بە تاڵان بردنی سەروەت سامانی وڵاتەکانیان بو چینێکی تایبەت و وێران کردنی هەرچی ژێر خانی ئابوری و مەعنەویە لەم وڵاتانە و بە کارهێنانیان لە بەرژەوەندی خویاندا .

شایانی باسە کوماری ئیسلامی ئیران کە هەر لە ساڵی ۱۹۷۹ز تا ئەمڕو جڵەوی دەستەڵاتی گرتوتە دەست لە ئێران ساڵ دوای ساڵ ڕەوشی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی ئەم وڵاتە ئاڵوزتر و خڕابتر بوو

ئێستاش گەیشتوتە ئاستێکی یەکجار ئاڵۆز ، دروست بونی ئەم دوخە ئاڵوزەی ئیرانیش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی نوخبە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە سەری هەڵداوە کورد گوتەنی کە جام پڕبو لێی دەڕژێ.

سیاسەتی ڕژێمی سیاسی ئیران کە دەیان ساڵە لە سەر بنەمای ڕەوانە کردنی شوڕشی ئیسلامی شیعی بو دەرەوەی ئیران یەکسانە لە گەڵ ئاشتی و ئاسایشی ناوخویی
هەر خودی ئەم ئستڕاتیژیەتە ی کوماری ئیسلامی ئیران بووە هوی ئەوەی کە سیاسەتی فراوانخونزی و هەژمونی خوی بەسەر زورێک لە وڵاتانی ناوچەکە دا بسەپێنێت و دەیان قەیرانی لێبکەوێتەوە و گەلانی ناوچەکە و هاوکات لە گەڵ گەلانی ئیرانیشی ڕوبەڕوی ڕەوشێکی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ئاڵوزی کردو و ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە ئەمڕو ئێمە وا بە چاوی خومان دەبینین ئەم وڵاتە چون ڕوبەڕوی ناڕەزایەتیەکانی هاولاتیانی خوی بوتەوە لە نێو خوی دا و واخەریکە ئەم ئستڕاتیژیەدەیان ساڵەکەی ئیران بە سەر خودی ڕژێمی سیاسی ئیران دا بشکێتەوە.

سیاسەت کردن لە سەر حیسابی خوێن و سەروەت و سامانی گەلانی تر و گەل یە کێکە لەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە ئەم وڵاتەی دوچاری ئەم بارودوخە ئاڵوزەی ئیستای کردووە جونکە فەڕز کردنی هەیمەنە بە شێوەیێکی بەرفراوان ڕژێمی سیاسی ئەم وڵاتەی پەلکێش کرد بو بە هەدەردانی سەروەت و سامانی ئیران و برسی خەڵکی سڤیل بویە ڕوژ دوای ڕوژ ڕەوشی ئابوری خەڵک خڕابتر دەبوو تا گەیشتە ئەمڕو کە ئێدی چیتر لای گەلانی ئیران ئەم بارودوخە قەبوڵ ناکرێت و دەنگی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکگەیشتە لوتکە .

لە کوتایی دا ئەم بارودۆخەی ئێستای ئیران ئەوەمان پێ دەڵێت کە گوڕانکاری سیاسی گەورە بە ڕێوەن لە؟ناوچەکەدا و کوردیش پێویستە ئامادەکاری تەواو بکات بو هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بێتە پێشەوە و پێش هەمو شتێک پێویستە ماڵی خوی ڕێک بخاتەوە و زور ژیرانە لەگەڵ ڕەوشی سیاسی ئێستا مامەڵە بکات
چونکە لەئەنجامی گوڕانکاریەکان دەرفەت زور دەڕەخسێن و پێویستە پەیامێکی ئەڤڵانی و لوژیکیمان هەبێت بو ڕوبەڕو بونەوەی پێشهاتە سیاسیە هەنوکیەکان و ئەو پەڕی سود لەم گوڕانکاریانەی ئێستا ببینین تاکوجارێکی تر لە ئامانجی سیاسی خومان دوا نەکەوینەوە.
Top