بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟

بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟

کورد له‌ باشور هیچ کات له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ وه‌ک ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی روبه‌ڕوی شه‌ڕی ده‌ره‌کی و قه‌یران و کێشه‌ نه‌بۆته‌وه‌، ئه‌م دۆخه‌ ته‌نها مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر حوکمڕانی خۆماڵی نیە ،، به‌ڵکو خاکی نیشتمانیش هەرجارە و بەدەستی جۆرە تیرۆرسێکی نوێ و شۆڤینزم و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌کانی دنیا و ناوچه‌که‌وه‌ بۆته‌ گوڕه‌پانی شه‌ڕێکی درێژخایان و ماڵوێرانی ....

چۆن و بۆچی وامان لێهات و وایان لێكردین ؟
ئه‌مه‌ باسێكی دورو درێژه‌و مه‌به‌ستی ئه‌م ستونه‌ نیه‌... پرسیاری‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ،، ئایا مه‌سه‌له‌ی كورد ، گوتاری مافی چاره‌ی خۆنوسین و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ره‌وایه‌تی له‌ده‌ست داوه‌؟
به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر ....

دوای ئەو کارەساتەی بەسەر کوردا هات بە لەدەستدانی ۱۰۰/٥۱ خاکی کوردستان ،
هەنگاوی یەکەم ئەوەنیه دەیبینین و دەیبیستین ،،
هەرۆژێک لایەنێک یان کەسایەتیەک بۆ حەج برواتە بەغدا ، گرنگ بوو لەدوای ۱٦ ئۆکتۆبەر کۆی لایەنەکان لە خاڵی صفروە دەستیانی بەخەباتی سیاسی بکردبا ،،
هەرێمی کوردستانیان لە خاین و خۆفرۆش بەرپرسی گەندەڵ و بەرژەوەندی خواز پاک بکردبایە و له‌ده‌سه‌لات و حكومڕانی‌ دەربکرایەن ،،
ته‌نیا بۆ رزگار بوون له‌ گه‌نده‌ڵی و حكومڕانی نادروست و قه‌یرانه‌ نێوخۆییه‌كان نا ،، به‌ڵكوو رزگاری هه‌میشه‌یی و خاڵی ده‌ستپێکردنی و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆی ....

ئێستەش درەنگ نەبووە لایەنەکان خۆی یەکلا بکەنەوە ،،
یان لەگەڵ عێراقی شۆڤێنیزم دەمێننەوە دەبنە موریدیان ، یان وەک قەوارەیەکی نیشتیمانی و دڵسۆز لەپێناو خاکی نیشتیمان و بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کورد خەبات بکەن .
Top