قوتابخانەیەك لە پێناو نیشتیمانپەروەری ، سەرفرازی نەتەوەیەك و رٍەتكردنەوەی ژێردەستی
January 6, 2018
وتار و بیروڕا
دوژمنان كورد وكوردستان و بەتایبەت پارتی وەك رێبازی كوردایەتی و بارزانی زۆر چەك و گۆشار و پیلانیان ئەنجامدا تا لەگەیشتن بە مافەرەواكان و ئامانجە گەورەكەمان سارد وپاشگەز بكەنەوە،بەڵام هەر جارێك ئەو مەرٍامە ونەخشە شومانە پێچەوانە دەبوونەوە ئیرادەی مللەتەكەمان بەهێزتر دەبوو بۆ بەدیهێنانی ویستەكانمان.لە ماوەی تەمەنی پڕ لە شكۆمەند و سەرفرازی پارتی ئەو جۆرە كەسانە پەندیان وەرنەگرتووە، كە پارتی حزبێكی خاوەن پێگەی جەماوەری بەهێزە و حزبێكە كە هەڵقووڵاوی ناخی دڵی تێكۆشەرانی میللەتەكەمانە و بەسەدان هەزار ئەندام و لایەنگرانی لە رۆژی دامەزراندنی بە سەرۆكایەتی باوكی رۆحی كورد بارزانیی نەمر، هەزاران داستان و سەركەوتنی بێ وێنەیان تۆمار كردووە و بەوپەڕی شانازییەوە بەرگری لە كوردستان و میللەتەكەی دەكەن.
ئەمڕۆش پارتی لەسەر هەمان رێباز و هەڵوێست بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژە بە خەباتی نەپساوەی دەدات بۆ دابینكردن و بەرگریكردن لە مافەكانی گەلەكەمان، هیچ و كات و ساتێكیش سازشی لەسەر مافە نەتەوەییەكان نەكردووە، بەڵكوو رۆژ لە دوای رۆژ سوورترە لە گەیاندنی میللەتەكەمان بە ئاواتەكانی، ئەمە لە ساتێك تا ئەو رادەیەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان چەند هەنگاوێكی كەمی مابوو، بەڵام ئەوانەی هەردەم وا پەروەردەكراون، جارێكی دیكە وەك پیشەی هەمیشەییان ئەو ئاواتەیان زیندەبەچاڵكرد، ئاواتی ساڵانێكی پڕ لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانیان لەباربرد، ئەمڕۆش بۆ داپۆشینی ئەم كردەوەیەیان دژ بە میللەت دەیانەوێت بە هێرشكردنە سەر پارتی و خانەوادەی بەڕێزی بارزانی رەفتارە خیانەتكارەكەیان لە یادی میللەت ببنەوە.مێژوویی پارتی رێبازی نەتەوەییە ، دەیان رژێم و جاش و نیشتیمانفرۆشیی شكستداوە و تێپەرٍاندووە .بۆیە ئەو كەسانەی كە بیركۆڵن و مێژوویان نەخۆیندۆتەوە با بچین بزانن كە ئەوانەی هەوڵی لە ناوبردنی ئەو رێبازەی كوردایەتییەیان داوە چی یان بە سەر هات و گەیشتنە كوێ..
بارزانیی نەمر تاكە كەسێك بوو، بەڵام مێژووی نەتەوەیەكی خاك داگیركراو و زوڵملێكراو بوو، پێش شۆڕش توانی كورد بە هەموو دونیا بناسێنێ، شۆڕشی كرد بۆ گەلی كورد، ئازادی كوردستان كە زۆركەس لێی ئاشنانین بە هەوڵ و شۆرشی ئەم پیاوە بەتوانایەوە هاتۆتەدی، بارزانی دەیگوت ڕۆژێك دێت كوردستان ئازاد دەبێت و من ئەو ئازادیە نابینم، بەڵام ڕۆڵەكانم دەیبینن، كوردو كوردستانی زۆر خۆشدەویست، هەوڵی زۆری داوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەم پیاوە مەزنە وتوویەتی ئەگەر خۆشەویستی نەتەوەكەم تاوان بێت من مەزنترین تاوانبارم، هەزار سڵاو لەگیانی پاكی باوكی روحی كورد، بارزانیی نەمر هەستی بە ناخۆشی و ناڵەی گەلەكەی كردووە لە ژێر حوكمی دكتاتۆری بەعس و هەوڵی دا بۆ ناسین و رزگاركردنی ئەم گەلە? سوپاس بۆ خوا گەلی كورد بەختەوەرە بە سەرۆك مسعود بارزانی كە بتوانێ هەوڵ و كۆششی بارزانیی نەمر تەواو بكات بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پێكهێنانی دەوڵەتی كوردستانی، كە ئەمەش خەونی هەموو كوردێكی دڵسۆزە. بارزانی نەمر بەشداری هەموو شۆڕشەكانی كوردستانی كردووە و سنووری نەبووە لە بەشداری كردن لە شۆڕشەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان، لە شۆڕشی ئەیلوول كە خۆی پێشەوای بووە و سەركردەی ئەو شۆڕشە بووە، هەموو كوردێك بەشداری ئەو شۆڕشەی كردووە لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات لە باكوور بۆ باشوور و بە بەشداری هەموو چین و توێژ و ئاینێك، چونكە بارزانیی نەمر لە شۆڕشی ئەیلوولدا توانی هەموو خەڵكی كوردستان كۆبكاتەوە و ڕوحی شۆڕشی ڕاستەقینەی خستە ناو دڵی كۆمەڵگای كورد، بۆ ئەوەی چیتر زوڵم و زۆرداری قبووڵ نەكەن. هەروەها توانی كورد یەك بخات و كۆتایی بە هەستی ناوچەگەری و جیاوازی كۆمەڵایەتی بهێنێت و وەكو هەموو شۆڕشگێڕێك كە هەوڵدەدەن بۆ ئازادی و دیموكراتی بۆ میللەتەكەیان دەبن بە سیمبۆڵی ئەو میللەتە، كەسایەتی وەكو گاندی، گیڤارا، ماندێلا، عومەر موختار و تەنانەت ناسراون لە ئاستی جیهاندا بوونەتە سیمبۆڵی شۆڕش دژ بە چەوساندنەوەو زوڵمداری، بارزانیی نەمریش شان بەشانی ئەو كەڵە پیاوانە ناوی لە ناو فەرهەنگ و ناودارانی جیهانیدا هەیە، چونكە ئەویش شۆڕشی دەكرد دژ بە زوڵم و چەوساندنەوەو ژێردەستەیی و هەوڵەكانی هەمووی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموكراسی بۆ میللەتەكەی بوو، بارزانیی نەمر سیمبوڵ كورد وكوردستانە . هیچكات بارزانیی نەمر تەنها موڵكی حزبێك نییە ، چونكە ئەو شۆڕشگێرە تەنها شۆڕشی بۆ پارتەكەی نەدەكرد، بەڵكو شۆڕشی بۆ هەموو كوردستان بوو.كردەوەكانی 71 ساڵی رابردوو تا 25/9/2017 سەڵمێنەری ئەو واقیعەن .