رژێمی ئێران ،بە ئارٍاستەی لاوازبوون و رووخان
January 5, 2018
وتار و بیروڕا
خۆپیشاندانه‌كان كه سه‌ره‌تا رویان له حكومه‌ت و كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار واته حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوو، به به‌شێك له پلانی باڵی بنه‌ماخوازان له دژی ریفۆرمخوازان لێكده‌درایه‌وه و له‌وروه‌شه‌وه ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می رۆحانی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قام دواجار خۆپیشاندانه‌كان به‌سه‌رخۆیاندا ده‌شكێته‌وه و دواجاریش ئه‌مه روویدا و رابه‌ری باڵای ئایینی ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وته‌به‌ر تیری دروشمه‌كان.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2009 كه له دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رێكخران و چه‌ند رۆژێكیان خایاند، خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردو به به‌رینترین خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ته‌مه‌نی رژێمی ئێران داده‌نرێن، كه بۆ یه‌كه‌مجار دروشمی رووخان و نه‌مان بۆته دروشمی خۆپیشانده‌ران و به‌رده‌وامبوونیان رێگه له‌به‌رده‌م پێشبینی جیاجیاده‌كاته‌وه، له سه‌روبه‌ندی 40 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی روبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین قه‌یران ده‌بێته‌وه‌و ئەمجارەیان بە پێچەوانەی كابینەی باراك ئۆباما ، كۆماریخوازان و ترٍەمپ و وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا پشتیوانی گۆرینی رژێمی ئێران دەكەن و هەروەها دەیانهەوێت هەژموون و دەستێوەردانی ئەو ئیمپراتوورییە لە سەر ناوچەكە دا كورت بكەنەوە و سنوورێك بۆ تاوانكاریی و پاوانخوازییەكانی ئەو رژێمە فاشیستە دابنێن ، خۆ ئەگەر بۆ ماوەیەكی كورت لە رێگەی سوپای پاسدارانەوە رێگری لە نارٍەزاییەكان بگیرێت ئەوا رۆژانی تر بژاردەی تر دژی لاوازكردن و رووخانی رژێمی ئێران بەكار دەهێنرێت .