سەری ساڵ و کۆچی سێقۆڵی

سەری ساڵ و کۆچی سێقۆڵی
کۆچە سێقۆڵیەکەی هاوپەمانی بەرهەم و کۆمەڵی عەلی باپیر و گۆڕانەکەی عومەری سەید عەلی بەرەو بەغدا، جیا لەوەی لەم کاتە ناوەختەدا جێگای سەرنجە، ئەو پرسیارەش بە دوای خۆیدا دێنێ: ئایا لە دانوستانیان لەگەڵ عەبادی چی دەبەخشن لە بەرامبەر ئەوەی وەریدەگرن؟ ئەوان لە دەرەوەی حکومەتن و ئەوەی دەتوانن بیبەخشن تەنها دەست و دیاری حزبییە و ئەوەی وەریشی دەگرن دەستکەوتی حزبی دەبێ، بۆیە کۆچەکەیان کۆچێکی گومانوییە و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێ.
بە پێی لێدوانەکانی مالیکی بەرهەم ساڵح لە ساڵی ٢٠١٤ داوای لە مالیکی کردووە هێز بجووڵێنێ و کەرکوک داگیر بکاتەوە، عەلی باپیریش حکومەتی بەغدای پێ لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی تر بوو، جگە لەوەش پێشینەیەکی پەیوەندی ژێر بە ژێری لەگەڵ دوژمنان هەیە، عومەری سەید عەلیش وەک شاگردی نەوشیروان مستەفا و بە وەسێت دانانی بە رێکخەری گشتی، تا ئێستاش پابەندە بەو خواست و ئاواتەی نەوشیروان مستەفاوە کە دەیگوت: سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)مان دەوێ، هەموو ئەوانە دەرخەری ئەو راستییەن کە ئەو سێ حزبە پشتیان لە ئامانجە نەتەوەییەکان کردووە و بۆ بەدەسهێنانی دەستکەوتی حزبیش ئامادەی ئەنجامدانی هەر کارێکن کە دوژمنان پێیان بسپێرن.
هەموو ئاماژەکان و ئەو کۆچە حزبییەش بەو سەری ساڵە هیچ گومان لەسەر ئەو راستییە ناهێڵێ، کە ئەو سێ لایەنە گرێبەستی خۆفرۆشیان کوتایی پێ هاتووە و چوونیان بۆ بەغدا بۆ نوێ کردنەوەى گرێبەستەکەیانە، ئەگەرنا بە چ یاسا و رێسایەک حکومەت و پەلەمانت هەبێ و حزب دانوستان لەسەر چارەسەری کێشەکان بکات؟!
Top