نەوەی ئیبراهیم ئەحمەد و چەند بارە بونەوەی مێژوو

نەوەی ئیبراهیم ئەحمەد و چەند بارە بونەوەی مێژوو
ئەگەر كەمەك لە مێژوو بۆ دواوە بگەرێنەوە دەبینین كە هەموو نەهامەتییەكانی گەڵی كورد لەو كەڵێنانە دروست بووە كە لە نێو هێزە كوردییەكاندا هەبووە هەربۆیەش بۆ جاری چەندەم لە مێژوودا ئیبراهیم ئەحمەد لە هەوڵی بە دەست هێنانی دەستەڵات بە شێوەیەك نغرۆ ببوو هەر بۆیەش بە دور هەموو جۆرە پرەنسیبەكی ئەخلاقی و شۆرەشگێری تەنانەت پرەنسیبی "حیزبی لە رێكەوتی٦/٤/١٩٦٤، نزیکەی ٨٠ کادر و لایەنگری خۆی لە ماوەت کۆکردوە و لەژێر ناوی کۆنفڕانس، بە دەنگی زۆرینە مەلا مستەفای لە پارتی دەرکردوە. ڕۆژێک دوای ئەو کۆنفڕانسە، ئیبراهیم ئەحمەد وتارێکی توند و شەڕئەنگێزی بە دژی بارزانی لە ڕادیۆ خوێندەوە و داوای لە خەڵک کرد دژی بارزانی ڕاپەرن و ڕێگەی پێنەدەن کە شەڕی براکوژی هەڵگیرسێنێت"(1). ئەوە جاری یەكەم نەبوو و دوا جاریش نەبوو كە ئیبراهیم ئەحمەد خیانەت دەكات و بەو شێوەیەش درز دەخاتە نێوان شۆرەشی كوردییەوە بەڵام هەموو ئەوانە بەوەدا كۆتایی نایەت بەڵكوو لە خیانەتە یەك لە دوای یەكەكانی بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد دژ بە هەموو حیزبە كوردستانییەكان درێژەی هەبووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامە و لە دواترینشیان دەتوانین ئاماژە بە خیانەتی 16ی ئۆكنۆبەری 2017 بكەین كە تیادا بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد و لاباڵی بنەماڵە رێگەیان دا بۆ ئەوە پاسدارەكانی ئێران و حیزباللەی لوبنان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركوك و ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەست بە سەر دا بگرن هەموو ئەوانەش لە پێناو دەستكەوتی مادی و بە دەستهێنانی هێز و بە ناو كەمكردنەوەی كاریگەری حیزبەكوردییەكان بووە هەر بۆیەش كوردستان تووشی نەهامەتییەكی سەر سورهێنەر بوو و ئاستەنگ لە بەر دەنگی زیاتر لە 3ێ‌ ملییۆن كەس كە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا بوودروستكرد ئەوەش لە درێژەی هەمان رێژكەیە بوو كە ئەو بنەماڵەیە لە خیانەت گرتویەتە بەر و ئەوەش وایكردووە كە هەمدیسان دوژمنانی كورد سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن و كوردستان بەرەوە ئەو ئەقارە ببەن كە كوردستان تێیكەوتووە.
بینینی پاڤێڵ تاڵە بانی لە گەڵ حەیدەر عبادی كە ئەكتەری سەرەكی لە جێبەجێ‌ كردنی پلانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بووە درێژە دانە بەو رێژكەیەی كە هەیە.
(1)56 ساڵ خیانەت
Top