بزووتنەوەی گۆڕان کوڕە لاسارەکەی پاشا

بزووتنەوەی گۆڕان کوڕە لاسارەکەی پاشا
دەگێڕنەوە پاشایەک کوڕێکی زۆر لاساری هەبوو، هەر رۆژەو بیانوویەکی دەگرت، رۆژێک داوای ماست و دۆشاوی کرد، دوای ئەوەی ماست و دۆشاوەکەیان بۆ هێنا، گوتی: بۆم تێکەڵ بکەن، بۆیان تێکەڵ کرد، دوایی گوتی: لە یەکتری جیا بکەنەوە، جا هێز هەیە ماست و دۆشاو لە یەکتری جیا بکاتەوە؟!
بزووتنەوەى گۆڕانیش لاساری سیاسییە و هەمان خووی کوڕی پاشای هەیە، هەر رۆژەو بیاوویەک بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد دەگرێ، ئەوەی ئەمڕۆ داوای دەکات، کە هاتە ئەوەی لایەنەکان رازی ببن خوی لێ نەبان دەکات و دژی داواکاریەکەی خۆی دەوستێتەوە.
ئێستا بیانووی گرتووە و داوای حکومەتی (ئینقاز)ی نیشتیمانی دەکات، دڵنیام ئەگەر لایەنەکان رازی ببن، یەکەم لایەن دەبێ دژی حکومەتی (ئینقاز)ی نیشتیمانی دەوەستێتەوە، نەک هەر ئەوەش، ئەگەر کۆی جومگەکانی دەسەڵاتی رادەست بکرێن بیانوی تر دەدۆزێتەوە، چونکە جووڵانەوەیەکە جگە لە ئاژاوە نانەوە هیچ ئامانجێکی نییە و بوونی خۆی لە کێشە و ئاژاوە نانەوە و بایانوو گرتند دەبینێ.
Top