کێ لە پشت ئارامی کوردستانە؟

کێ لە پشت ئارامی کوردستانە؟

هەرێمی کوردستان تاکۆ ئێستا بەشێکە لەو عێراقەی کە بەزۆری زۆرداری بەیەکەوە لیکێندراوە، ئەو عێراقەی رۆژانە خوێن تیادا دەرژێت و کەس نازانێت بۆ لە بەرچ و هۆکاری چیە؟!، نە کەس لە ژیانی و گوزەرانی خۆی دڵنیاییە وە نە دەتوانێت داهاتووی دیار بکات بزانێت چیە، ئەمە گشتی لەو بۆشاییە ئەمینە خۆ دەبینێتەوە کە هەیە و دورستکراوە و دەزگا ئەمنیەکان بۆ کار و پیلانی تر جگە لە پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاولاتیان بە کاری دێنن، ئەم لە لایەک لەلایەکی ترەوە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق لە دەستێکی ئەمیندانین، تەنیا شوێن لە سنوری ئەوعێراقە نایەکگرتوویەدا زۆرترین شتی کە تیادا دەست دەکەوێت ئەمینەت و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش هەر لەخۆرا دورست نەبووەیە کار و شەونخونی زۆری بۆکراوە بۆ ئەوەی سەرەرای هەموو شتێک ئارمی بەرقرابێت لە کوردستاندا ئەم خەونەش هاتووتەدی، بەڵام چۆن و کێ لێ بەرپرسە و شەو و ڕۆژ لە ئەرک دایە بۆ ئەوەی سەدان و هەزاران خەونی گلاوی دوژمنان بۆ تێکدانی ئارامییەی کوردستان ڵە گۆڕنراوە و وولاتیش بۆ هاوولاتیان کراوە بە دوورگەیەکی ئارام، ئەوتی لە رووی ئارامی کوردستانەوە کراوە بە رەنج و ماندوبوونی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بە سەرپترشتی کاک مسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەدی هاتووە، بەرێزیان عەقل و پلانی ئەو ئارامییەی کوردستانە، ئەمەمش دەگەرێتەوە بۆ کاریزمای ئەو سەرکردە ولات پارێزەی کوردستان کە هەموو ئاواتی ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستانە لەو پێناوەدا لە ئەرکی بەردەوام دایە ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەی کوردستانیان شانازی پێوەدەکەین ئارامی ولاتە لە ساییەی سەرکردە گەنجەکەی کوردستان ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش کوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانییە، لێرەدا دەمەوێت ئەوە بلێم کە هەموو تاکێکی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دین و ئەخلاقی دەتوانین ببینە هاوکار و هەمانگ بۆ پاراستنی ئەو ئارمیەی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی ئەرکی برایانمان لە پاراستنی وولاتدا کەمتر بکەینەوە و هاوولاتیان و کوردستانیش بەئارامی بمێنێتەوە.
Top