سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵا وتاپۆی سەربەخۆیی كوردستانە ..

سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵا وتاپۆی سەربەخۆیی كوردستانە ..
ئەگەر ئاورێكی خێرا لە مێژوویی خەباتمان بكەینەوە بە تایبەت شۆرشە یەك لەدوای یەكەكان كورد ، دەبینین كە بۆ چی نەیارانی كورد كەسایەتیی كارێزما كان و رێبازەكەیان دەكەنە ئامانج . چونكە خەبات و بەرخۆدانەكان هەموویی لە پێناو یەك ئامانج بووە، ئەویش رێگەی رزگاری و ئازادی خاك و نیشتیمانە و لەو نێوەشدا وەك میراتێك و دەست بە دەست بە ئەمانەت رٍادەستی ئەوی تر كراوە . كاتێ ئاڵایی كۆماری كوردستان رٍادەستی بارزانی نەمر كرا ، بارزانی بناغەی دەوڵەتێ كوردستانی لە سەر بونیاتكرد و دواتر تەسلێمی سەرۆك مسعود بارزانی كرد . سەرۆك بارزانیش بۆ تاپۆكردنی خاكی كوردستان و دامەزراندنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كردە پێوەر . بۆیە ئێستا دوژمنان لە هەموو جار زیاتر ترس و دڵەرٍاوكێیان لە نێو وجوددا دروستبووە و بێ‌ ئومێد بوونە .دوژمنان و داگیركەران هەمیشە ئامانجیان كارێزما و رێبەرە ئازادیخواز و سەربەخۆیخوازەكان بووە ، بۆیە گەر هەڵوەستەیەك لە مێژوو خەباتی سەرۆك بارزانی بكەین بە روون و ئاشكرایی بۆمان روون دەبێتەوە بارزانی ،پێشمەرگە تەنیا سەرۆكی حیزبێك نییە، بەڵكە سەرۆكی نەتەوەییە و دەتوانم بڵێم لە دوای ئەو ساڵەوە سەرۆك بارزانی گوتاری نەتەوەیی هەبووە و لەو هێڵە لای نەداوە، بۆیە دەبێت سەرۆك بە چاوی حیزبێك سەیر نەكرێت و وەك سەرۆكی نەتەوەیی سەیر بكرێت.بۆیە هەموو قورساییەكە لەسەر سەرۆك بارزانی)ـیە و دەبێت هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەكان و خەڵك پشگیریی بكەن. سەرۆك بارزانی لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتییەوە دەبێت بە چاوی سەرۆكی نەتەوەیی تەماشا بكرێت، دەبێت بەرژەوەندیی حیزبی و شەخسی وەلاوە بنێین و هەموویان پشگیریی بارزانی بكەن راستیە مێژووییانەی دەریدەخەن كە هێشتا كورد نەك وەكو پۆست و پێگە بەڵكو وەكو هەڵوێستێكی مێژوویی كە هەموو بڕگە مێژووییەكانی كورد بەردەوامی پێ بدات و یەكیانخاتەوەو گەشەیان پێ بدات هێشتا پێویستیی بە سەرۆكێكی سیاسیی وەكو مسعود بارزانی هەیە، هێشتا كورد پێویستیی بە پاراستن و گەشەسەندنی زیاتر هەیە بە سەربەخۆیی، چەندێكیش گەلی كوردستان لەم لایەنانەوە هاوبیرو هاوڕابوون بە تەواوی بۆچوونە جیاوازەكانەوە هەموو دەبنە ئەو پەلكە زێڕینەیەی كە كوردستان دەگەیێننە سەربەخۆیی وگەشەسەندن، بڕگە مێژووییەكانی سیاسەتی كورد بە دەر نین لە هەڵەی سیاسی، بە دەر نین لە پەلە كردن لە هەندێك بڕیارو لە كۆنەبوونەوەی سەرتاپای هێزەكانی كوردستان لە نێو یەك بازنەی نەتەوەییدا، بەڵام لە سەرجەمدا هێزێكی مێژوویی دەنوێنن كە كەسایەتیی كورد وەكو كەسایەتیەكی سیاسی وخاوەن ئیرادە دەخەنە مێژوەوە كەسایەتیەك كە هێشتا لە زۆر لە هەڕەشە مێژووییەكانی سەری ڕزگاری نەبووە، كەسایەتیەك كە نایەوێ هیچ فێڵێكی مێژوویی سیاسی بە سەریدا تێپەڕێندرێ، هەموو ئەمانە پەیوەستن بە چارەنووسی كوردەوە. لە سەردەمی ڕاپەڕیندا ئەو سەرۆكە موژدەی دا بە گەلی كوردستان كە كوردستان دەبێتە نیشتیمانێكی دیموكراتی وئاسوودەو گەشاوە، ئێستا كە پرسیار لە پێگەی ئەو كەسایەتیە دەكەین مافی خۆمانە بپرسین كە دەسەڵات لە كوردستان ئاراستەكەی چۆنەو بەرەو كوێمان دەبات؟ نواندنی دەسەڵات لە كوردستان وەكو ئەوە كە لە زۆرینەی ڕووداوە سیاسیەكان ومەسەلە ئاڵۆزەكانی سیاسەتدا سەركەوتوو عەقڵانی بووە زێدەڕۆییە، بەڵام لەو هەڵەیەش گەورەتر ئەوەیە كە وا تێبگەین ئێمە لە هەموو ڕووداوو پێشهات وپرۆسەیەكی سیاسیدا سەدا سەد دەبێ سەركەوتوو بین، ئەگەر لەوە تێبگەین كە سیاسەت هونەری شیاووشیانەكانە، هونەری خوڵقاندنی هاوسەنگیەو هونەری گەشەپێدانی ژیان وبیركردنەوەو هەڵوێستی نەتەوەیەكە كە خەونێكی هەیەو بە دوای خۆیدا دەیبات،،، بۆ ئەمەش ئەگەر بەراوردێك بكەین لە نێوان ژیان وپێگەی كەسایەتیی كورد لە دوای ڕاپەڕینەوە لە گەڵ ئەمڕۆكەدا دەگەینە چەند ڕاستیەكی ڕەت نەكراوە. ئاشكرایە كە گەلی كوردستان لە ژیان لە نێو خەتێكی 36 ەوە بووە خاوەن حكوومەتێكی فیدراڵ ونیمچە سەربەخۆ، لە وڵاتێكی ئابڵوقە دراوی ئابووریەوە بووە خاوەن داهاتێكی ئابووریی پتەو، پەیوەستەكانی لە پەیوەستی مرۆڤایەتی خوازانەو هاوكاریەوە گەیشتنە گۆڕینەوەو بازرگانیی ئابووریی هاوبەش، لە سیاسەتی مرۆڤایەتی وبەزەیی پێدا هاتنەوەوە گواسترایەوە بۆ قۆناغی گۆڕینەوەی كونسولخانەو نووسینگەی هاوبەش، وخاوەن فڕۆكە خانە، لە خەتێكی پاراستن و ناسەقامگیری پاراستنیەوە بووە خاوەن سوپایەكی بە هێز، لە خاوەن شاروگوندی وێران ودوا كەوتوەوە گەیشتە بنیات نانی گوندو شاری مۆدێرن، لە نەتەوەیەكی ئابڵوقە دراوی ڕۆشنبیریەوە بووە خاوەن دەیان تۆڕی زانستی وجیهانی، لە خاوەن ئاستێكی ئابووریی وێرانەوە گەیشتە پیشەسازیی دەرهێنان وڕەوانە كردنی نەوت، لە سەرجەمدا هێڵێكی بیانیی گەشە سەندنی مێژوویی هەیە كە وێڕای كەلەبەرو گرفت ولادانە نەویستراوەكان گەشە دەسەنێ وبەرەو سەرەوە دەچێ ئەمەیە مەسەلەی چارەنووسی كوردو دەركەوتنی دەوری كەسایەتییەك لەو گەشەسەندنانەدا. لەو باوەڕەدام ئەم چارەنووسەو بەرپرسیارێتیەكەی دەربڕین لەوە دەكات كە پرۆسەیەكی سیاسی ومێژوویی هەیە كە پێویستیی بەوەیە بەردەوام بێت كە پێویستیی بەوەیە گەشەی پێبدرێت، كە پێویستیی بەوەیە لەوە بگەین، كە لە توانای هەموو كەسایەتیەك نیە كە بتوانێت ئەم بارە قورسەی مێژووی كورد بخاتە سەر شانەكانی. سووڕبوونیش لە سەر ئەو ئەگەرانەی كە كار بۆ خوڵقاندنی كەسایەتیی وەهمی وگۆڕانكاریی وەهمی دەكەن و نایانەوێ گەلی كوردستان بڕیار لەوە بدات كێ دەبێتە سەرۆكی تەنها لادانێكە لەم چارەنووسەو شتێكی دیكە نییە و هەموو هێزە كوردستانیەكان زەرەرێكی زۆر گەورە دەكەن لە سەر خستنی لادان لەم چارەنووسە وئەم مەسەلەیە لە بناغەوە پەیوەندیی بە ناوو عەشرەت ودەسەڵاتەوە نیە بەڵكو تەنها پەیوەندیی بەوەوە دەمێنێ كە پرۆسەیەكی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەمڕۆكەی كوردستاندا هەیە، پرۆسەیەكە سەركەوتن وداهێنان وهەنگاوی گەورەی تێدا نراوە، هێزی ئەو پرۆسەیە لە هێزی بەردەوامی پێ بەخشیندایە، لە گەیاندنیەتی بەوپەڕی سەركەوتنەكان وهەوڵدان بۆ وەستاندنی ئەم پرۆسەیە وەكو هەوڵدان وایە بۆ ڕاگرتنی كۆی پرۆسەكان، ئەمەش مانای وەستانی گەلێك نیە لە خۆ بەڕێوەبردن، مانای ئەوە نییە بە دووركەوتنەوەی كەسێك پرۆسەیەك كۆتایی دێت، بەڵكو بەو مانایەیە كە ئەو دوور كەوتنەوەیە مانای وەستانی هێزێكی فیكری و سیاسی و مێژوویی پێویستە لە نێو گەلی كورد كە گەلی كورد بە درێژایی سەد ساڵی ڕابوردوو ئەو كەسایەتییەی لە نێو سەركێشیی كورددا بەرهەمهێناوە، لێرەدا وەستان بەرامبەر بەو ئیرادە مێژووییەی كورد، مانای دەستپێكردنەوەیەكە كە دەرەنجامەكانی ئاڵۆزن و دیار نین، مانای وەستاندنی گەشەسەندنێكی مێژووییە كە هێشتا لە توانایدایە داهێنان لە سیاسەت و بەرژەوەندی و چارەنووسی كوردا بكات، ئەم بەها ئێستاییەش پەیوەستە بە ژیان و داهاتووی هەموو كوردێكەوە تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەكانی كوردستانیشدا، كاتێكیش ئەم پرۆسەیە پەیوەست دەبێت بە چارەنووسی كوردەوە مانای ئەوەیە لێپرسراوێتیەكی مێژوویی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو كوردێكەوە كە لەوە بگات كامە ڕێگا دەیگەیێنێتە ژیانێكی پڕ لە ئاسایش و ژیانێكی بەخشندەو چۆنیش داكۆكی لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و مێژووییەكانی خۆی بكات، بێگومان مێژووی گەلان رەنگدانەوەی بیرو ئایدیالی بیركەرەوەكانیەتی، ئەوانەی گوێیان لە پۆست و پلەو پایە نییەو گەیشتن بە پۆست و پایە لە لایاندا تەنها خزمەتكردنی ئەوانی دیكەیە.بۆیە سەرۆك بارزانی ، دوژمنانی بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پشت كردن لە پۆستێكی وەزیفی وەك سەرۆكی هەرێم كە ببووە بنێشتی سەرزاری دوژمنان ، هەموویان بێ‌ هیوا و شڵەژاند و رێگەی نەدا جارێكی تر كورد لە سەر نەخشە لەت و بسرٍێتەوە . بۆیە گەر ئێستا رەوشێكی كاتی بۆ دواخستنی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان هاتبێتە ئارٍاوە بەدڵنییاییەوە ئیتر كورد خاوەنی تاپۆ وئاڵایی كوردستانە و لەدەستێكی ئەمین دایە و ئەمرٍۆ یا سبەی جاری دامەزراندنی دەوڵەتی وكوردستان دەدرێ.
Top