هەوراز ونشێویی زۆرمان بینیووە، بەڵام رێگەمان نەداوە ئیرادەمان بشكێت
December 31, 2017
وتار و بیروڕا
ناحەزانی كورد تا بە ئەمرٍۆ بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ شكاندنی ئیرادەی میللەتەكەمان و پاشگەزكردنەوەیان لەو خەبات وئامانجەی كە دەیان ساڵە سەدان هەزار كەس لە پێناویدا گیانی بەختكردووە و بەڵام نەك هەر نەیاتوانیووە بەڵكو رۆژ بە رۆژی ئیرادەمان زیاتر بە هێزبووە بۆ پێداگری و گەیشتن بە مافەرەواكانمان .پیلانی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان ، نەخشەی لەمێژینە دارێژراویی " تاران و بەغدا "، بوو بەمەستی كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی كوردی لە باشووری كوردستان . هەر بۆیە جێبەجێی كردنی ئەو پیلانە بە چەند قۆناغێك گوزەری كردووە تا پاساوو بەهانە و وكاتێكی گونجاو ببیینەوە بۆ ئەوەی ئەو مەرٍامە شوومەیان جێبەجێی بكەن ، بۆیە بینیمان قۆناغەكان هەر لە " دەركردنی بەرپرسانی كورد لە بەغدا وە دەستی پێكرد ، تا بڕینی نارەوایی بودجەی كوردستان . و دواتر بە پاڵپشتی پاسدار و حەشی شیعی ، هێرشی داگیركاری لە كەركووك و ناوچەكوردستانییەكان دەستی پێكرد و تا ویستان بەرەو هەوڵیر و ئینجا كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا ، هەموو ئەو پیلانەش بە پاساویی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەتە كایەوە هەرچەندە لە وڵاتانی رۆژئاوا لە ڕوی كاتەكەیەوە بە ئـاشكرا ھاوڕامان نەبوون بەڵام ئـەوە قەت ناگەیەنێ كە ئـیدی گرنگی بە كوردستان نادەن، لێرەدا چەند نمونەیەكی زیندوو دەخەمە بەردەمتان.لەو كاتەكەی دەنگێكی ناڕەزا لە بەغدا و كوردستان لە دژی حكومەتی ھەرێم بەرز بووە ، ئـەمریكا بۆ یەكەم جار لەڕێگای بەیاننامەیەكی نوسراو پشتگیری خۆی بۆ حكومەتی ھەرێم دووپات كردەوە.
وڵاتەیەكگرتووەكان ئەمەریكا كاریگەریەكی باڵای ھەبوو بەسەر ڕاوەشتاندنی شەڕلەو كاتەی دەنگۆی خۆپیشاندان و ڕاپەڕین ھەبوو لە لایەن ھەندێك سیاسەتمەداری دەڤەری سەوز و نیلی، ڕاوێشكاری ئـاسایشی نیشتمانی ئـەمریكا وتی یەك پارچەیی كوردستان بە پێشینەی كارەكانمان دەزانین.بەرداەوام بوونی یارمەتیەكانی ئـەمریكا بۆ پێشمەرگە لە بودجەی پنتگۆن بۆ ساڵی ٢٠١٨ سەڕەڕای نەمانی داعش.فەڕەنسا دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئـەنجومەنی ئـاسایش بۆ دووجار كەیسی كوردی خستە بەر باسەوەجگە لەوەی وەك یەكەم وڵاتی زل ھێز دوای ١٦ی ئـۆكتۆبەر پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی كوردستان كرد، فشارێكی زۆریشی بۆ سەر حكومەتی عێڕاق دروست كردووە بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كورد.دوای رووداوەكان بینیمان هەر دوو وڵاـتی ئـەڵمانیا لەگەڵ فەڕەنسا بە ھاوبەشی وەك دوو گەورە وڵاتی ئـەوروپا بۆ شكاندنی پیلان و ئابلۆقەی سەر هەرێمی كوردستان هاتنە سەر هێڵ و گوشاریان خستۆتە سەر حكومەتی عێڕاق ، بە تایبەتی لە ڕێگای بانكی دراوی نێودەوڵەتی.ئـیتاڵیا و بەریتانیاش پشتگیری خۆیان بۆ كوردستان دوپات كردۆتەوە.ڕوسیا وەك ھێزێكی چەپ پابەند بوونی خۆی لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ كوردستاندووپات كردوتەوە.ھەروەھا سەڕەڕای داخستنی فڕۆكەخانە و دروستكردنی بەربەست و كێشە لە پرسی دانی ڤیزا بەو بیانیانەی دەیانەوێ سەردانی كوردستان بكەن ، سەرجەم كونسوڵگەری وڵاتان و كۆمپانیا بیانیەكان بەردەوامن لە كارەكانیان. وە بەردەوام بوونی چەندین وڵات لە مەشق پێكردن بە پێشمەرگە و كاركردن بۆ رێكخستنەوەی.گشت ئـەمانە بە عاتیفە و تەنیا قسە نەكراوە ، بەڵكو ستراتیجیەتی ئـەو وڵاتانە ئـەوە دەخوازی وە نیشانەی ئـەوەیە كە كوردستان ناوچەیەكی گرنگە بۆ ئـەوان، جێگای باسە ئـەم كارانەی ئـەو وڵاتانە ترس و گومانێكی لای عێڕاقیەكان دروست كردووە ، بەوەی كە ئـەو وڵاتانە ئـەوەی دەیڵێن لە میدیا جیاوازە لەوەی لەسەر ئـەرزی واقع دەیكەن لە پرسی سەربەخۆی كوردستان.بۆیە زوو یا دەرنگ بە خۆراگرییمان و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە بەر سەركەوتن و جێبەجێی كردنی كارتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دواتر دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە .
بەغداو تاران وا بیریان كردەوە كە دەتوانن لە رێگەی هێرشی و ئابڵوقەدانی میللەتی كورد ناچار بكەین چۆكیان بۆ دابنێن و تەسلیمی خواستەكانیان بن و كۆتایی بە دۆزی كورد بێنن . بەڵام دوای بەرگریی قارەمانەی پێشمەرگە،خۆراگری میللەتی كورد لە بەردەم فشارە ئابووری و دەروونییەكانی دوژمن گشت مەڕامەكانیانی پوچەڵكردەوە . له‌وه‌ته‌ی سەرۆككۆماری فه‌ره‌نسا پێشوازیی فەرمی له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان كرد له‌كۆشكی ئه‌لیزێ به‌كوردی و به‌ئاڵای كوردستانه‌وه، نه‌ك هه‌ر به‌غدا شڵه‌ژا. بە هەمان شێوە له لایەن ئه‌ڵمانیا و خودی ئه‌نگێلا مێركل به‌یه‌كجاری حكوومه‌تی عه‌بادیی نیگه‌ران و ته‌نگه‌تاو كردووه، له‌كاتێكیشدا سه‌ردان و دیداری دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ن.گرینگ خودی به‌غدایه‌له‌و لەو راستییە تێگه‌یشت، كه تا دێ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆكمه‌تر ده‌بێ و وه‌ك چۆن پرۆژه‌ی حكوومه‌تی بەناو رزگاریی نیشتیمانی، لە بنەرٍەتدا رووخانی حكومەتی كوردستان فه‌شه‌لی هێنا و له‌ئان و ساتی سه‌ردان و پێشوازییه‌فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیایش له‌نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری كه‌له‌سلێمانی قلیشایه‌وه، هاوكێشه‌كه‌مانای خۆی گه‌یاند. ئه‌وه‌شیان وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌مێژوو بۆ كورد خۆی دووباره‌بكاته‌وه. له17ی شوباتی 2011 یش كاتێ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ئیتاڵیا و له‌ڤاتیكان له‌گه‌شتێكی فه‌رمیی ئاستبه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو، له‌سلێمانی قلیشایه‌وه.گه‌لی كوردستان به‌ر له17ی ئۆكتۆبه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، خۆی به‌ئاگاداریی به‌غدا و سه‌رتاپای ده‌وڵه‌تانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌غدا هه‌موو گره‌وی له‌سه‌ر لێكترازانی نێو ماڵی كورد و و دووئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆی كورد ده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌نێوانی پارتی و یه‌كێتی له‌مه‌شیاندا مایه‌پووچ ده‌رچوو.
تاكه‌گره‌و به‌رنامه‌و گریمانی به‌غدا ئێستا بریتییه، له‌شكستی كوردستان و حوكمڕانییه‌كه‌ی، له‌سه‌ر بیناكردنی زیاتری سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و جووڵاندنی شه‌قام وه‌ك بینیمان، تا قه‌یرانه‌كان قووڵتر ببنه‌وه‌و شه‌ڕ دروست ببێ و سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵبه‌ی ئینگلیزانه‌ی به‌غدا له‌نێوان شاره‌كانی كوردستان سه‌ربگرێت، كه‌سه‌ری نه‌گرت، پیلان وهێرش بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌به‌ره‌كانی پردێ و مه‌خموور وسحێلا ده‌مامكه‌كانی به‌غدا فڕێده‌درێنه ئه‌و گۆڕه‌و لێكه‌وته‌و ده‌رهاویشته‌كانی داگیركردنی كه‌ركووك دێنه‌پێش، ئاینده‌یه‌كی نادیاری بۆ به‌غدا و هاوپه‌یمانانی بریتی ده‌بێ له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراون، كه‌هه‌موویان تاوانی جه‌نگن و ئاواره‌كردنی خاك و سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیانی كوردیش له‌وێ بوه‌ستێ. بەدڵنییاییەوە تەنیا بستێك خاكی كوردستان لە ژێر چەنگی دانگیركەران نامێنێتەوە ..