پرۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا
December 30, 2017
وتار و بیروڕا
په‌سه‌ند كردنی وه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نوس ساز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ بودجه‌ی گشتی و خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و دواجار له خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی كوردستان ، ویست و ئیراده‌ی نێچیرڤان بارزانی نیشان ئه‌دات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و خه‌رجیه قه‌به‌یه‌ی كه سالێنێكه بۆته بار به‌سه‌ر حكومه‌ت و كوردستانیان و به‌داخه‌وه به‌هۆی حیزب حیزبێنه و دوو ئیداره‌یی له ڕابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه كه لێره‌دا جێگای ئه‌وه نابێته‌وه باس له‌وه بكرێت بۆ ته‌نها له ئیداره‌ی سلێمانی زیاتر له سه‌دا شه‌ستی بارگرانی له‌و جۆره‌ی خستبووه سه‌ر شانی بودجه‌ی حكومه‌ت و كاریگه‌ری باڵ بالێنی حیزبه باڵاده‌سته‌كانی ئه‌وێ ره‌واجی بۆ وه‌ها كارێك خولقاند كه هه‌ر باڵه‌ی له لای خۆیه‌وه كه‌سانی نزیك له‌خۆی به وه‌زیری بێ ده‌وام و موچه‌ی پڕه‌وه خانه‌نشین بكات.
ئیمزا كردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و فیرعه‌ونانه‌ی كه ساڵانێكه به‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی دا بوونه‌ته بار و هیچ خزمه‌تێكیان به پله وه‌زیفیه‌كه‌یان نه‌كردووه به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پله وه‌زیفیه‌ی وه‌ریان گرتووه وه‌ك پارێزه‌ر و شكۆ و دیوه‌خانی خۆ گه‌وره‌كردن به‌كاریان هێناوه.
له‌م ئان و ساته‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری سه‌ختدا تێده‌په‌رێت و حیزبه‌كان له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌وێ به ئاژه‌وه نانه‌وه و گرژی دروست كردن له شه‌قام و سوتاندنی باره‌گا حیزب و حكومیه‌كان هه‌وله‌كانی چاكسازی له بیر حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی ببه‌نه‌وه، بێ گومان ئیمزا كردنی پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگی له‌م شێوه‌یه مشته كۆڵه‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ره بۆ ناوچه‌وانی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی كه ئه‌میر و رێكخه‌ر و ئه‌ندام و جڤاتیان به به‌رێوبه‌ری گشتی و وه‌زیر و سه‌رۆك حكومه‌تی بێ ده‌وام خانه‌نشین بوون، تاكو جارێكی تر جورئه‌ت نه‌كه‌ن پاسه‌وانه‌كانیان بنێرنه ڕیزی خۆپیشانده‌رانی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان و خۆشیان له ژێره‌وه خه‌ریكی موچه وه‌رگرتن بن و شه‌وانه‌ش له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه نیشتمان په‌روه‌ری و دڵسۆزی به كوردستانیان بفرۆشنه‌وه.
به‌لێ، ئه‌مه ویست و ئیراده‌ی سه‌رۆك حكومه‌تێكه كه ده‌یهه‌وێ حكومه‌ت به‌ره‌و چاكسازی ڕیشه‌یی ببات و بواری حكومڕانی كوردستان بخاته سه‌ر سكه‌ی دروستی خۆی كۆتایی به هاش و هوش و موزایه‌ده‌ی هه‌مووان بهێنێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا تۆپه‌كه له ساحه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه و پێویسته به زوترین كات ئه‌م پڕۆژه‌ی گشتگیره هه‌مه لایه‌نه گرنگه په‌سه‌ند بكه‌ن و تاكو له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی تازه‌دا هه‌موان ئاشنا بن به كاریگه‌ری پڕۆژه چاكسازیه‌كه و كه‌مێك هه‌ناسه‌یه‌كی خۆش بكاته‌وه به گیانی هاونیشتمانیان و هه‌موان به یه‌كه‌وه هاوكار و هاوپشت و هاوهه‌لوێستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی گرفته‌كانی تر له ئاینده‌ی زۆر نزیكدا.
ڕابەر محموود