هیچ هێز وڵاتێك ناتوانێ شكست بە ئیرادەی میللەتی كورد بێ‌نێ و سەردەكەوین ..
December 30, 2017
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی دەسەڵاتی پادشایی و كۆماریەكانەوە، بەداخەوە لەهیچ كام لەو سیستەمانەدا كورد نەگەیشتۆتە ماف و داواكاریە ڕەواكانی و هەستی بە پاراستنی ئەمنیەت و بوون و گەشە و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی نەكردوە لەسایەی عەقڵیەتی خێڵەكی و دواكەوتویی و دۆگما و شۆڤێنیەتی عەرەبیەوە،بگرە ڕووبەڕووی توندترین و ترسناكترین سیاسەتی قڕكردن و لەناوبردنیش بۆتەوە بەمەبەستی سڕینەوەی مێژوو و جوگرافیا و زمان و كەلتور و بوونیشی لەسەر زەوی.
روون و ئاشكرایە كە مافی چارەی خۆنوسین لە لامەركەزیەتی ئیداریەوە دەستپێدەكات بۆ ئۆتۆنۆمی و دواتر فیدڕاڵی و دواتریش كۆنفیدڕاڵی و لە كۆتا ئاستیشدا بریتیە لە ڕاگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ. جا دیاریكردن وهەڵبژاردن و پیادەكردنی هەر شێوازێك لەو شێوازی خۆبەڕێوەبردنانە دەوەستێتە سەر هەلومەرجە نێوخۆی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان و ئامادەسازی ئەو گەلانە بۆ مقاوەمەتكردن و توانای خۆبەڕێوەبردنیان و بەردەوامیدان بەگەشە و پێشكەوتنی ئەزمون و دەسەڵاتی حوكمڕانیەكانیان.
دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 14 ساڵ بەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی صدامیدا لەساڵی 2003وە و هەستكردنی كورد بە تەریككردن و پەراوێزخستن و پێشێلكردنی مافەكانی و تێڕوانینی وەك غەریب و نامۆ نەك وەك شەریك و دامەزرێنەری ئەم عێراقە نوێیە، بۆیە بڕیاری چارەنوسسازی خۆیدا بە چێكردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2017دا بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای جەماوەری میلەتەكەمانبۆ پێكهێنانی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ لەگەڵ ناوچە دابڕێنراوەكان یان مانەوە لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ‌دا بەو شێوەیەی كە هەیە، ئەنجامیش خۆشبەختانە زیاتر لە 92%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە بەڵی بە سەربەخۆیی دا.دوای سەركەوتنی ڕیفراندۆم بینیمان داگیركارانی كوردستان لە عێراق و توركیا و ئێرانەوە بە هێرشی سەربازی و داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان و گەمارۆی سیاسی و ئابوری و سەربازی و هەوڵی لەباربردنی ئەم قۆناغە بەمەبەستی پاشەكشەكردنی كورد لەداخوازی مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، پاشگەز بكەنەوە ،بەڵام ئیتر خەیاڵیان خاوەن چونكە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە تاپۆ و بەڵگەیەكی مێژوویی بۆ كورد وكوردستان و لە گونجاوترین و نزیكترین دەرفەتدا جاری دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەدرێت.
بەغدا ـ زۆر لە مێژوو بوو بریاری هێرشكردنی بۆ سەر كوردستان دا بوو ، بەدڵنییاییەوە گەر سەرۆك وەزیرانی پێشوو نووری مالیكی ،ئەو دەرفەتەی بۆ هەڵنەكەوت تا گەیشتە ،قۆناغی دەسەڵاتداری عەبادی و هێرشی داعش بۆ عێراق و سوریا پرۆسەی هێرشكردن بۆ سەر خاكی كوردستان داوخست تا رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر بە پاڵپشتی سوپای ئێران و حەشد و گروپی خیانەتكاری یەكێتی ئەو كارەیان بە مەبەستی داگیركردنی نەك تەنیا كەركووك بەڵكۆ سرێنەوەی كوردستان ئەنجام دا . لەو رۆژەوە جگە لە ئابڵوقەدانێكی سەختی ئابووری و سیاسی و سیاسی بە سەر حكومەتی كوردستان سەپاندووە و چەند جارێكی تریش هێرشی سەربازی و پیلانگێری نێو خۆیی ئەنجام داوە .تا هەر چۆنێك بێ ئەزموونی كوردستان بسڕیتەوە وپیلانەكانی جێبەجێی بكات ..گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵكی كوردستان بكات و وا تێبگات به لێدوان و هه‌ڕه‌شه و بڕیاره هه‌ڵه‌كانی كورد پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، به‌هه‌ڵه‌دا چووه، بگره پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خێراتر ده‌بێت. له‌و دۆخه‌دا هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بیانوویان نامێنێ كه لۆمه‌ی كوردستانی پێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه كه پێكه‌وه‌ژیان له سایه‌ی ئه‌و كولتوور و عه‌قڵیه‌ته عه‌ره‌بییه‌دا ئه‌سته‌مه و له عێراق ته‌نیا ده‌موچاو گۆڕاوه و هه‌مان عه‌قڵ و هزری شۆڤێنی ڕابردوو نه‌ك وه‌ك خۆی ماوه، به‌ڵكو مه‌ترسیدارتر بووه، چونكه ململانێ و پاوانخوازی تایفیشی تێكه‌ڵ بووه، بۆیه هه‌ڵچوون و گوشاره‌كانی به‌غدا ئازار و ژانی لێكترازانه گرتوونی، له‌و بڕوایه‌دام زۆر ناخایه‌نێ. رژێمی عێراق كه خاوه‌ن ده‌یان كێشه‌ی ئاڵۆزه، وردتر هه‌نگاو بنێت و به ئاگاوه ئاوڕ له مێژوو بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تێنه‌گه‌شتووه تا ئه‌م ساته له ڕابردوو، ئێسته تێبگات كه كوردستان دوور له خواستی گه‌له‌كه‌ی به عێراقه‌وه لكێنراوه، ئه‌گه‌ر نا له بنه‌ڕه‌تدا تاكی كورد هه‌رگیز له ناخی خۆیدا عێراقی نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه له‌پێناوی پاراستنی شوناس و خاكی خۆیدا، 100 ساڵه قوربانی ده‌دات، ئیتر چۆن به هه‌ڕه‌شه و فشار سازش ده‌كات. ئەمرۆ یا سبەی كاتی جاردانی سەربەخۆیی كوردستانە .