سەرکێشی عبادی لە بەرژەوەندی کوردایە

سەرکێشی عبادی لە بەرژەوەندی کوردایە
زۆر لێکدانەوەی جیاواز بۆ ھەڵوێست و لێدوانە یەک لە دوای یەک و ھەڵچوون و توندانەی بەناو سەرۆک وەزیرانی عێراقی عەرەبی دەکرێت بەوەی عەبادی وای خۆ نمایش دەکات کە براوەی شەڕ ە دژی دوژمنەکەی و دەبێت چۆکی بۆ دابنرێت و ئاڵای سپی بۆ ھەڵبکات کورد و سێبەری خۆی دەبینێت بەیانیان لە پێشیەوە خۆی لێگۆڕاوە و بۆتە قائیدی ئومەی عێراقی توانیوێتی سەربکەوێت بەسەر دوژمنەکەی و وا نیشان بدات تاکە سەرکردەی شیعەیە ھەم نێو ماڵی کورد پەرەتوازە بکات و ھەم بەشێک لە خاکی کوردستان داگیر بکات و بە قەولی خۆی گوتەنی بێگەرَێنێتەوە بۆ سەر عێراقی عەرەبی و یەک پارچەیی خاکەکەیان لە دابەشبوون بپارێزێت لە لایەک و لە لایەکی دیکە بە داوا نا دەستورییەکانی زیاتر فشار دەخاتە سەر کوردستان و بەو نیاز و خەونی حوشترانەی ، کە شتێک ناھێلێت لەسەر ئەرزی واقع بە ناو قەبارەی ھەرێمی کوردستان ، جا ھەر جارەو بە بیانویەک و بەو مەبەستە و خەیاڵ پڵاوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان وا لێبکات بەم فشار و لێدوان و ئابڵوقە دانانەی دەتوانێت سیاسی و سەرۆک وەزیرانی کوردستان تووشی وازھێنان بکات لە داوا کردنی مافی رەوای کوردستانیان و ھەموو شت بە ئارەززوی ئەو دەبێت .
بێ ئاگا لەوەی سەرانی عێراقی نزیکەی ( ١٠٠ ) ساڵە شەڕی ئیرادە و شکۆمان لەگەڵ دەکەن و شکست دەھێنن لە دژایەتی کوردستان و سەرۆک بارزانی زۆر دەمێکە ئاگاداری کردوونەوە بەوەی "دەتوانن ھەموو شەڕێکمان لەگەڵ بکەن تەنھا لە خۆتان بە شەڕی ئیرادە تاقی مەکەنەوە لەگەڵ گەلی کورد " ، گەر پێتان وابێت بەم دژایەتی دەتوانن سەرکەوتوو بەرامبەر بە خۆ راگری و بەرخودانی قوتابخانەی بارزان و سەرکردایەتی حکومەتی ھەرێم و دەتوانی دەنگی شەقامی عەرەبی بە دەست بھێنیت و لە ھەڵبژاردنەکان سودی لێوەربگرێت و پاڵپشتی ھەرێمایەتی بۆ خۆی دەستەبەر بکات بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی .
بەڵام بێ خەبەر و بێ ئاگا لەوەی کاتێک نامەی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەچێت و داوای گفتوگۆ دانوستاندن و گەیشتن بە رێکەوتنی سیاسی بێ مەرجی لێدەکرێت ! ئەوە گەڕی دووەمی رووبەڕووبونەوەی کوردە بە پێ دەستور و بە شێوەی دیموکراسیانە و دایلۆگ و گەیشتن بە مافە رەواکانی و بەبێ خوێن رشتن و ئاڵۆزی سیاسی و سەربازی بە پاڵپشتیەکی بەھێزی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلھێز و خاوەن بەرژەوەندی وبڕیار لە ناوچەکە ، چونکە ئەمە خواست و داواکاری ھاوپەیمانانی کوردیشە .
بێ ئەزموون و بێ ئاگا لەوەی ئەمجارە لە شەڕی سیاسی و دبلۆماسی دۆڕاوەو دەدۆڕێت ، چونکە ھەورازی ماڵە بارزان و کوردستان سەختە ، بەڵام ھەموو لێدوان ھاشو ھۆشەکەی بۆ ورە بەرزکردنەوەی خۆی و ھەوادارە شۆڤینی و وەدەستھێنانی دەنگدەر و شەقامی عەربیەتی .
ئیتر بە کوردی و بە کورتی سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر ژیرانە و دبلۆماسیانە ترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا و راستە زۆر خاکمان لە دەست دا بەھۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و خیانەتەوە ، بەڵام ئێستا دەبینن فشارەکان رۆژ لە دوای رۆژ لە ناوخۆی عێراق و و وڵاتانی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەوە زیاتر دەبێت و لە رووی سیاسی و ئابوری و سەربازیەوە بۆ سەر عێراق و عەبادی و ئەنجامەکەشی بەدەر دەکەوێت چۆن و چەند براوە دەبین و شکۆی تەواو بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە ، ئەو کات دەردەکەوێتە ملھوڕی و غروریەتی عەبادی لە بەرژەوەندی کوردایە .

Top