سیناریۆی پاشەكشە لە حكومەت

سیناریۆی پاشەكشە لە حكومەت
بزوتنەوەی گۆران ئەو بزوتنەوەیە بوو كە لە كەشەكی نائاسایی لە سەر جەستەی خەخۆش و مەلولی یەكیەتی دروست بوو هەر لە سەر ئەو جەستە نەخۆشەشدا گەشەی كرد و بە سوود وەرگرتن لە ناكۆكی گەیشتە ئەو ئاستەی كە ئێستا هەیە لە لایەكی ترەوە بە سوود وەرگرتن لە بارودۆخی نائاسایی و هاندانی خەڵكی نارازی و سوتاندنی بنكەو بارەگاكانی حیزبەكان بە تایبەتیش پارتی لە 9 ساڵی رابردوودا توانی كەشێك بخوڵقینیت بۆ ئەوەی زیاتر گەنجان بە رەوە ئیرهابەكی فیكری لەو سنورەوە ببات لە لایەكەی تریش كۆمەڵی ئیسلامی هەیە كە بە جێبەجێ‌ كردنی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی هاوتەریب لە گەڵ گۆران درێژەی بە ململانیی ناشەرعی لە گۆرەپانی سیاسەتدا تەنانەت ئەو ململانییەی ئەوانە تەنیا بۆ بە دەست هێنانی پڵە و پایەی حیزبی بوو و هیچی تر چوون بەو شێوەیە توانیان بە شێوەیەك لە شێوەكان وا لە جەماوەری خۆیان بگەیەنن كە ئێمە جیاوازترین لەوەی كە هەیە و هەر جارەوە كە حكومەت بەرنامەیەكی هەبوو بیت دژی وەستاونەتەوە یان بە ناوی موچە و خزمەتگوزاری خەڵكیان هانداو و بارەگایەكانیان سوتاندووە.
ئەوەی ئەو دوایەی ئەو حیزبانەش رێك لە درێژەدان بەو سیاسەتەیە ئەویش پاشەكشەكردن لە حكومەتە.
ئایا ئەوە پاشەكشەیە كە تەنیا 2 مانگ بۆ تەمەنی ئەو حكومەتە ماوە .هۆكار چیبووە كە تاوەكوو ئەو چركە ساتە لە حكومەت ماونەتەوە و هۆكاریش چییە كە بە نیازن لە كاتی ئێستا كە تەنیا دوو مانگ بۆ هەڵبژاردنەكان ماوە لە حكومەت دەربچن؟
Top