بارزانی ، رۆحیەتی نیشتیمانپەروەری وسەربەخۆیی ورٍەتكردنەوەی ژێر دەستی لە ناخی كوردوكوردستان

بارزانی ، رۆحیەتی نیشتیمانپەروەری  وسەربەخۆیی ورٍەتكردنەوەی ژێر دەستی لە ناخی كوردوكوردستان
گشت پیلانگێری و هەرٍەشەكانی رژێمی بەغدا و سەر لە نوێی بە عەرەبكردنەوەی ناوچەكە كوردستانییەكان و بەردەوامیی ئابڵوقەدانی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكران بۆ سەر لە نوێ هێرشی بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان ،بۆیە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی وەك چیاییەكی پۆڵایین لەبەردەم داگیركەران زەروورەتێكی مێژووییە .میللەتی‮ ‬كورد لە ئێستادا بە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و ناسكدا تێدەپەڕێت،‮ ‬دەكارێ بڵێین خەبات و ماندوو بوونی‮ ‬سەدەیەكی‮ ‬لەم پارچەیەی‮ ‬كوردستاندا گرێدراوە بە ئەگەری‮ ‬ئەو گۆڕانكارییە مێژوویەی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست چاوەڕوان دەكرێ،‮ ‬جگە لەوەیش ئەگەر بە وردی‮ ‬دیقەتی‮ ‬دۆراندۆری‮ ‬خۆمان بدەین ئاگری‮ ‬شەڕ‮ ‬هەموو وڵاتێكی‮ ‬تەنیوە و ئارامی‮ ‬و هەیبەت و شكۆی‮ ‬وڵاتان لەقیوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬هەڕەشە و مەترسییەكی‮ ‬گەورە بوونەتەوە،‮ ‬پێمانوایە ئەم گڕكان و بومەلەرزە سیاسییەی‮ ‬سەدەیەك جارێ‮ ‬ڕوو دەدات وا بە سانایی‮ ‬كپ نابێتەوە،‮ ‬زۆریش لە چاودێران و ساسەتوانان خوێندنەوەی‮ ‬زانستیانە و لێكۆڵینەوەی‮ ‬ئەكادیمیانەیان بۆ‮ ‬ڕەوشەكە هەیە و وانیشان دەدەن كە دانیشتوانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ئەمجارە بەخت‮ ‬یاوەریان دەبێت و ئەو خەونە لە مێژینەیان بەدی‮ ‬دێت،‮ ‬مادام سەرۆكێكی‮ ‬وەك مەسعود بارزانی‮ ‬ڕابەرایەتیان دەكات،‮ ‬ئەمەیش دوژمنان و نەیارانی‮ ‬قەڵس كردووە،‮ ‬هەر جارە و ئاریشەیەكیان بۆ خولقاندووە،‮ ‬هەر لە بڕینی‮ ‬بودجە و قوت و بژێوی‮ ‬خەڵك تا دەگاتە ئاڵاندنی‮ ‬كوردستان. هەقیقەتێكی‮ ‬هاشا هەڵنەگرە كە ئیمڕۆ نەتەوەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی‮ ‬بە سەرۆك بارزانی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەو پێویستی‮ ‬بە كورسی‮ ‬دەسەڵاتە نییە بەڵكو كورسییەكە پێویستی‮ ‬بە بارزانییە،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاستییە لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و ناوچەكە لە پارتی‮ ‬باشتر لێی‮ ‬بە ئاگان و هەندێجار بۆ مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەسكەوتی‮ ‬بیری‮ ‬ئایدیۆلۆژی‮ ‬خەریكن و خۆڵ دەكەنە چاوی‮ ‬هاونیشتیمانیان. ئیمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە وپارتیمان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان شانازی‮ ‬بەوەوە دەكات كە پرنسیپی‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬و‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬هەڵگرتووە،ئێستایش ئەو دەرفەتەی‮ ‬بۆ میللەتەكەمان هەڵكەوتووە لە باری‮ ‬نەبەین و بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورە تۆمار دەكەین و ئیدی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە رەشانە دەسڕێنەوە و دووبارە نابنەوە دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان و هەر كاتێك بۆیان بلوێ گەمە بە چارەنوسی‮ ‬میللەتەكەمان بكەن‮.‬
بارزانی نەمر كە درێژەی بە خەبات و تێكۆشان و رزگاركردنی كوردوكوردستان كرد ، بەو ئامانجە رێبەرایەتی شۆڕشی كوردستانی كرد، كە كوردستان ببێتە خاوەنی سەربەخۆیی خۆی،سەرۆك مسعود بارزانی درێژە پێدەری ئەو رێبازەیە تا بە ئەمرۆ و تەنانەت لە هەموو دانوستان و رێككەوتنانەی نێوان شۆڕشی ئەیلوول و حكومەتە یەك لە دوایەكەكانی عێراقیش، بارزانی قەت بڕوای بەوە نەبوو كە حكومەتی عێراق ئەوجا هەر حكومەتێك بێت، ئەو ئامادەباشییەی هەبێت كە مافەكانی كورد بسەلمێنێت. بۆیە دەیان ساڵە و بەهەمان عەقڵیەت و تاكرٍەوی رژێمی بەغدا كار بۆ لە ناوبردنی دۆزی كورد و خۆ دزینەوە لە سەر مافەرەواكانی دەكات .
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر ئەو ئامانجە رٍەوایە بكەنین بەروون و ئاشكرایی مەبەست لە خەبات و وبەرخۆدانی دەیان ساڵەمان بەروون و ئاشكرایی بۆ دەردەكەوێت كە بارزانی نەمر ئەم ئەمانەتەی شیخ عوبێدوڵڵای نەهری دەست بەدەست لە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی بۆ شێخ مەحمودی حەفید و بۆ قازی محەمەد، وەرگرتووە و دریژەی پێداوە، ئێستاش كە سەرۆك مسعود بارزانی رێبەرایەتیی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەكات و بە ئامادەبوونی ئەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان رۆژی 25ی ئەیلوولیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشان كردووە، دەبێت ئەوە بزانین ئەم پرۆسەیە پرۆسەی نەتەوەیەكە و پێش سەرۆك مسعود بارزانی چەندین سەرۆكی دیكە درێژەپێدەری ئەم پەیام و پرۆسەیە بوون و وەك ئەمانەت رادەستی سەرۆك و رێبەری دیكە كراوە، تا ئێستا ئەو ئەمانەتە گەیشتۆتە دەستی سەرۆك مسعود بارزانی، بێگومان ئەویش نەیشاردۆتەوە كە ئەو وەك ئەمانەتێكی مێژوویی وەك هەر تاكێكی ئەم كوردستانە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵدەستێت كە رێبەرایەتی ئەم پرۆسەیە دەكات و پێویستیشە هەموومان پشتگیری ئەم پرۆسەی سەربەخۆییە بكەین، لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە ئاواتی زیاتر لە 150 ساڵی گەلی كوردستانە و لە پێناوی ئەم ئاواتەدا لە هەر چوارپارچەی كوردستان رووبارێك خوێنمان رشتووە.بەڵام پرسیار ئەوەیە دوای ئەو هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانییەكەی هەموو رژێمە یەك لە دوای یەكەكان بە سەر كوردیان هێنا توانییان دۆزی كورد و ناسنامە و خاك و نیشتیمانی بسرٍنەوە . توانییان ناچاری بكەن كە ژێر دەستیان بێ‌ . دەبێ‌ دەسەڵاتدارانی بەغدا تا ئێستا لەو واقییعە گەیشتبن كە پاشگۆی خستنی دۆز و مافەەرواكانی كورد مەحاڵە و هیچ پیلانگێرییەكی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی و نێو خۆی ناتوانێ‌ لەگەیشتن بە مافەرەواكان مان بە تایبەت گەیشتن بە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان ساردمان بكاتەوە .
هەرچەندە وڵاتانی داگیر و ناوچەكە و زڵهێزانی جیهان هەوڵەكانیان چرٍكردنەوە و بەڵێنی بریقەدار و هەرٍەشەیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كرد ، بەڵام سەرۆك بارزانی هەموو ئەو داوا و مەترسییانەی رٍەتكردەوە بە پشتیوانیی خوا و میللەتەكەمان بۆ یەكەم جار لە مێژوو توانی ببێتە خاوەن بریاری خۆی و كوردستان بەدەنگی بەڵی ببێتە خاوەن تاپۆی خۆی. گەر ئاورێك لە شۆرٍشەكانی كورد بدەینەوە دەبینن كە بنەماڵەی‮ ‬بارزان لە سەد و بیست ساڵ زیاترە پێشڕەوی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەكەن‮ . ‬ دەوڵەمەندی‮ ‬هەرە هەرە گەورەی‮ ‬كوردستانن لە خەبات و تێكۆشان و كۆڵنەدان و قوربانیدان كە جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬و بەختەوەری‮ ‬كوردستانیانن‮ . ‬چەند جار لە پێناو بەرزكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬نسكۆ و ئاوارەیی‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬هاتوون‮ . ‬ملكەچی‮ ‬قەبووڵ ناكەن و هەردەم بە ئازادی‮ ‬ژیاون و ژیانیان بەسەر بردووە‮ . ‬تەسلیمی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬كەس نابن تەنها تەسلیمی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەت نەبێ‮ . ‬هەوێنی‮ ‬گشت شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬كوردستانن و قوربانی‮ ‬گەلەك زۆریان داوە‮ . ‬مێژوو و‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیان پاراستووە‮ . ‬هاوكاری‮ ‬بزووتنەوە و شۆڕشەكانی‮ ‬كوردستانیان كردووە‮ . ‬بۆ وێنە شۆڕشی‮ ‬شێخ مەحمودی‮ ‬مەلیكی‮ ‬كوردستان و هەروەها لە دوای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان بەبێ سێ و دوو بە هانای‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد و كۆمارە ساواكەی‮ ‬كوردستان لە مەهاباد چوون كە دەورێكی‮ ‬زێدە باڵا و گرنگیان هەبووە و‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬كۆبانێ شەرەفێكی‮ ‬یەكجار مەزنە بۆ تێكڕای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮.‬ ‮ئەو هۆكارانە و هۆكاری‮ ‬تر وایان كردووە كە خەڵكی‮ ‬بەشەڕەفی‮ ‬كوردستان بە گردی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و برایەتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬پشت بە خۆمان و بە سەرۆك ‬مسعود بارزانی ‬ببەستین‮ . ‬بۆ ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سوود لە حیكمەت و سیاسەت و دیپلۆماسیەتی‮ ‬سەرۆك‮ ‬وەرگرن‮ . ‬پێویستە هەموومان هاوكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬لەگەڵ بەڕێزیان بە هێزتر و پەیوەندی‮ ‬نێوانمان دروست تر بكەین‮ ‬،ڕق و كینەی‮ ‬نا دروست بەلاوە نێین و بەرژەوەندیە تایبەتیەكان قوربانی‮ ‬گشتیەكان بكەین‮ . بە دڵنییایەوە هیچ كاتێ‌ دەستبەردانی‮ كەركووك و ناوچە داگیركراوەكان نابین و بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆمیش تاپۆ و بەڵگەیەكی مێژووییە بۆ خاوەنە رٍەسەنەكەی ئەم خاك و نیشتیمانە.
Top