ئەمەریكا ولاوازكردنی هەژموونی رژێمی ئێران لە ناوچەكە دا !

ئەمەریكا ولاوازكردنی هەژموونی رژێمی ئێران لە ناوچەكە دا !
ئەمەریكا پێیوایە ،بە پشتیوانیكردنی رژێمەكەی عەبادی و پشگۆی خستنی دۆزی كورد و پارێزگاریكردنی لە عێراقی بە ناو یەكپارچە و لە بنەرٍەتدا كە خودی ئەمەریكا و هاوپەیمانانیشی دەزانن كە شتێك بەناوی یەكپارچەیی نییە ، دەتوانێ‌ دەست و ریشەی ئێران لە نێو بن برٍبكات و نفوزی خۆی زیاتر بكات.
لە پاش خیانەتكاری و پیلانی داگیركردن کەرکوک لە لایەن وەکیلەکانی ئێرانەوە هیلالەکەی ئێران بوو بە مانگی پڕ و ئەستێرەکانی ئەمریکا زۆر کز بوون، بۆیە ئەمریکا دەستیکرد بە دووبارە چوونەوە بە ساسەتی خۆیدا. سەرەتا یەک لایکردنەوەی ئاریزانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویست بوو بەوەی کە قەیران قەتەر ڕوی ڕاستەقنەی تورکیا و چەن وڵاتێکی دەرخست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەبەشکرد بە سەر دوو بەرەدا، بەرەی ئێران و بەرەی سعودیە کە ئەگەر کەمێك وێنەکە زووم بکەین ڕوسیا و ئەمریکایە لە پشتەوە دەبینین.یەکەم هەنگاوی ئەمریکا لەوەوە دەستی پێکرد کە سەعد حەریری دەستی لەکار کێشایەوە، ئەم بووە هۆی دەرخستنی حیزبوڵا لە لوبنان و ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند کە ئێران لوبنانی داگیرکردووە، وە پاشان قسەکردن لەگەڵ عەلی عەبدوڵا ساڵح و جیاکردنەوەی لە حوسیەکان ئەوەی دەرخست کە ئێران یەمەنی تێکداوەو ئێستا باڵا دەستە. وە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرایل هەنگەوێکە لە پلانی ئەمریکا بۆ لەتكردنی هیلالەکەی ئێران وەک کێکێک ئە خواردنی ئاسان تر دەبێت. وەک ژەنەڕاڵ مەکماستەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا ڕایگەیان ئەمە هەنگاوی یەکەمی پلانێکی گەورەیە.کردنی قودس بە پایتەخت واتای ئەوەیە کە دان بە سەروەری ئیسرایلدا دەنێن بەسەر هەموو قودسدا و ئەو شوێنانەی کە خاکی ئیسرائیلە وە هەر هێرشێک لە لایەن وەکیلەکانی ئێرانەوە وەک حەماس و فەتح وەک شکاندنی سەروەری خاکی ئیسرایلە و ڕاگەیاندنی جەنگە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانانی. ئەم جوڵەیەی ترەمپ ئەوە دوبارە دەکاتەوە کە ئەمریکا دەیەوێت بەرژەوەندیەکانی بپارێزێت و هێشتا بەهێزە. لە ئێستادا ئیسرالیەکان و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئیسرایل دژی ناتانیاهو خۆپیشاندان دەکەن دژی ناتانیاهو بە تۆمەتی گەندەڵی، نۆیە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پێگەی ناتانیاهو بەهێزتر دەکەت لە ناوخۆی ئیسرایل و دەرەوە.داگیرکردنی ئەفغانستان و ئێران بۆ چواردەوردانی ئێران بوو بۆ ئەوەی کە نەتوانێت چیتر شٶڕشی ئیسلامی هەناردە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، هەر وەک ئەوەی پۆمپێی بەڕێوبەری CIA بە قاسمی سولەیمانی وتووە کە هیلالی شیعی دەبێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەمدیەکانی ئەمریکا. سیاسەتی هیلالی شیعی بریتیە لە لاوازردنی وڵاتە شیعە زۆرینەکان بۆ ئەوەی کە دەسەڵاتیان بەسەدا بگرێت. بۆ نمونە، نوری مالکی کە سوپای عێراقی زۆر لاوازکرد بەتایبەتی لە کاتی کەوتنی موسڵدا، دروستبوونی هێزێکی نوێ پێویست بوو وە ئەو هێزەش بریتی بوو لە حشدی شعبی، هەوک لوبنان و یەمەن کە میلیشیا ئێرانیەکان حوکمیان دەکەن.بۆیە ئەمەریكا دەبێ‌ بكەوێتە خۆی پشتیوانی كورد وهاوپەیمانەكانی بكاتەوە و ئەگینا تا رۆژانی ئایندە دەبێتە چیرۆك ..
Top