کام پیرۆزی ماوە بزووتنەوەی گۆڕان پەلاماری نەدابێ؟

کام پیرۆزی ماوە بزووتنەوەی گۆڕان پەلاماری نەدابێ؟
پێشمەرگەیان کرد بە میلیشیا.
خۆپیشاندانیان کرد بە بەردەفڕکێ و سووتاندن و کاولکاری.
کۆدەنگی نەتەوەییان کرد بە ژاوەژاوی حزبی.
مێژوویان بێ بەها کرد و دەستکەوتەکانی خوێن و خەباتی دەیان ساڵەیان بە منداڵە وردکە و هەڵەوەڕاکان سپاردووە.
خواستی سەربەخۆیی کوردستانیان کرد بە ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی.
پەرلەمانیان کردە دەهۆڵخانە و کولانەی ئاژاوەگێڕی.
سەرۆکی پەرلەمانیان بە کەسێکی سووکی وەک یوسف محەمەد سووک کرد.
پەلاماردانی پیرۆزیەکان لە لایەن هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕان کلتووری سیاسی نەوشیروان مستەفایە و بە میرات بۆیان ماوەتەوە، گۆڤاری رزگاری کە لە ساڵی ١٩٦٩ لەژێر سێبەری بەعس و بە رێنمایی موخابەرات لە بەکرەجۆ بە خاوەندارێتی نەوشیروان مستەفا دەردەچوو، جاشی کوژراوی بە شەهید و قارەمان ناوزەد دەکرد و پێشمەرگەشی بە چەتەی مەلا مستەفای بارزانی ناو دەبرد، ئەوەیە کە گوتوویانە ماڵ بە ماڵخۆی نەچێ حەرامە.
Top