بایده‌میر و خورماتوو
December 27, 2017
وتار و بیروڕا
له‌وكاتانه‌وه‌ى كه خورماتوو دواى ئه‌نفال بوون و ده‌ربه‌ده‌ر بوونیان ، له‌خاكى ئاواره‌یی دووباره بۆردوومان ده‌كرێن ، له‌و ساته‌وه كوردێكى گه‌وره له باكوره‌وه به ده‌نگى به‌رز له‌به‌رده‌م ئه‌م مار و دووپشكانه ده‌ڵێت : كوردستان ئالێره‌یه ، به‌مست له‌دڵى خۆی ده‌كوتێ..
عوسمان بایده‌میر ، ئه‌و پیاوه گه‌وره‌ى كوردان ، جار جاره دڵى ساردمان گه‌رم ده‌كاته‌وه ، ته‌نگه نه‌فه‌سی و قورگ ووشك بوونمان هێور ده‌كاته‌وه ، له ئان و جاڕى ئه‌م هه‌موو خیانه‌ت و سه‌وداو فرۆشتنه ، ده‌نگى به‌رزى كوردایه‌تى ده‌خاته به‌ر گوێچكه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و دۆستانى ..
داخه‌كه‌م ، كورد دیسانه‌وه گه‌یشته‌وه ئه‌و قۆناغه ، ئاڵاكه‌ى دیسان بهێنرێته خواره‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ى حزبی له كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین به دزى ببه‌ستن !!
سه‌یره كورد خۆی خه‌تاباره یان دۆسته‌كانى پوله‌كین !!
من هه‌ردووكم پێ راسته ، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین دوژمنى یه‌كین ، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش هاوڕێكانمان پوله‌كی بوون و به‌دواى ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ن، جا له‌هه‌ر كوێوه بێت ، مه‌سه‌له‌ى مرۆڤایه‌تى و مافى مرۆڤ ته‌نها بۆ هه‌ندێ بابه‌تى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى لاى ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه به‌كار دێت ، واته له‌كوێ به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت له‌وێ مافى مرۆڤ به‌رقه‌رار ده‌بێ ..
كه‌وایه دڵمان به عوسمان بایده‌میر خۆشه ، وێڕاى ئه‌وه‌ش كه ئاواره‌كانى خورماتوو و كه‌ركووك ده‌بینم هه‌ست ده‌كه‌م شه‌رمه‌زرم ، چونكه خۆیان ده‌ڵێن ئێمه فرۆشراین ، چۆن و به‌كێ فرۆشران و كێش فرۆشتوونى ، ئه‌وه كات و زه‌مه‌ن یه‌كلایی ده‌كاته‌وه ..