له‌روانگه و سیاسه‌تی ئه‌مریكا، شه‌ڕی دژه داعش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌روات، ئه‌مه‌ش له‌زاری تره‌مپ دا تاراده‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌یتوانی زه‌مینه‌ی ستراتیژی نوێیه‌كه‌ی، راسه‌وخۆ جێبه‌جێ بكات كه رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی باڵ و میلیشیاكانی ئیران له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه ئه‌مریكا چاوی له ئاستی به‌هێزكردنه‌وه‌ی داعش دا ده‌به‌ستێت، یان جوانتره بلێم، جۆڕێكی تری داعش كه دووربێت له پشك جۆڕاو جۆر و راسته‌وخۆ له‌چوارچێوه‌ی خۆیدا ئاراسته ببێت، ئه‌وه بێ شك داعش جارێكی تر گه‌شه ده‌كات و خاك به‌ده‌سته‌وه، ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی لێره دا پرسیاری جدیه، به‌هێز كردنه‌وه‌ی داعش له‌كوێدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌بێت له‌و چه‌شنه‌دا بكرێت له‌كوێدا داعش به‌هێز ده‌بێته‌وه؟ واتا له‌كوێدا له‌رووی به‌شه‌ری و ئیداری و ئابووری و چه‌ك به‌هێز ده‌بێته‌وه؟ وه‌ڵام ته‌نها له‌كه‌ركووك، چونكه هه‌رچی چه‌كی سوپا و میلیشیایی عێراقی هه‌یه ئێستا له‌كه‌ركووكه، نه‌وتی كه‌ركووك و سه‌رمایه‌ی به‌شه‌ری حه‌ویجه و ناوچه‌كانی تریش ئاماده‌یی زۆری هه‌یه، ئه‌و دۆخه‌ی له‌كه‌ركووك بۆ به‌هێز بوونی داعش له‌باره‌ی له‌ئێستادا له هیچ شارێكی ناوه‌راست و باكوری عێراق له‌بار نیه، وه‌ك مووسڵ و ته‌واوی ناوچه سونیه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێریش بۆ ئه‌م پیلانانه هێڵی سوره، كه‌وایه، ئێستا چاوه‌كان هه‌مووی له‌سه‌ر كه‌ركووكه، ئه‌گه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایان داعشه‌وه زۆر نزیكه یه‌ك داگیر كردنی كه‌ركووك له‌لایان داعش پاشه‌كشه به حكومه‌تی عێراق ده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ كاتی نادیار دواده‌خات، ته‌سفیه‌ی هێزی ئێرانیه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و داعشه‌ی ئێستا به‌گروپ له‌وناوچه جێگركراون، هیچ مه‌ترسی نین ئه‌وانه چونكه ئه‌م داعش ده‌ستكردی عێراق و ئێران خۆیه‌تی، ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی ئه‌و داعشانه كه خۆیان هێناویانه‌ته ئه‌و ناوچه ته‌سفیه‌ی گروپه چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كانی كورد بكه‌ن كه له‌دژی حشدی و سوپا وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام داعشی ئه‌ساسی ئه‌و داعشانه‌ن كه له حه‌ویجه ئه‌رز قوتی داون، كه‌س نازانێت له‌كوێ و له‌چ ناوچه‌یه‌كدان".