بۆ گەوجاو و عێراقچیەکان

بۆ گەوجاو و عێراقچیەکان
+ ئەنفال و زیندەبەچاڵ کردنی ١٨٢٠٠٠ ژن و پیاو و گەنج و پیر و منداڵی کورد، پێش ریفراندۆم بوو.
+ کیمیابارانی هەڵەبجە و ٥٠٠٠ شەهید، پێش ریفراندۆم بوو.
+ ئەنفال کردنی ٨٠٠٠ نێرەوەزی بارزانی لە منداڵی ١٠ ساڵانەوە تا پیرە پیاوی ٩٠ ساڵە، پێش ریفراندۆم بوو.
+ زیندەبەچاڵ کردنی ١٢٠٠٠ کوردی فەیلی، پێش ریفراندۆم بوو.
+ ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و کۆمەڵکوژیەکەی ٦ی ئەیلولی بەر دەرکی سەرا، پێش ریفراندۆم بوو.
+ ئەشکەنجەخانەکانی کەرکوک و ئەبوغرێب و قەنارەخانەی موسڵ، پێش ریفراندۆم بوو.
+ راگواستن و کاولکردنی ٤٥٠٠ گوند و شار و شارۆچەکەی کوردستان، پێش ریفراندۆم بوو.
+ برەودان بە سیاسەتی بە عەرەب کردن و بە بەعسی کردن، پێش ریفراندۆم بوو.
+ بڕینی مووچە و بودجە و قووتی خەڵکی کوردستان، پێش ریفراندۆم بوو.
+ ون کردنی ٤ پاسەوانی فەخانەتی سەرۆک کۆمار، پێش ریفراندۆم بوو.
ئەی گەوجاو و عێراقچیەکان! ئەو کارەسات و نەهامەتیانە کاردانەوە و بەرئەنجامی ریفراندۆم نەبوون و ئایا دەزانن هەموویان پێش ریفراندۆم بوون؟! دەی پێم بڵێن: چۆن وەڵامی مێژوو دەدەنەوە؟ ئەی چی بە خواست و داواکاری لە %٩٣ خەڵکی کوردستان دەڵێن؟ ئەی چی بەو شۆڕشگێڕانە دەڵێن کە لە پێناو خواستی سەربەخۆیی کوردستان گیانیان بەخشی؟
Top