کارەسات ئەوەیە حزبی سیاسی ئیڕادەی سیاسی خوی بە دست دوژمنانی وڵاتەکەیەوە بێت

کارەسات ئەوەیە حزبی سیاسی ئیڕادەی سیاسی خوی بە دست دوژمنانی وڵاتەکەیەوە بێت
ململانێی حزبە سیاسیەکان لە کوردستان لە سەر بنەمای سڕینەوەی یەکتر لە نێو گوڕەپانی سیاسی نێوخویی دا بە شێوەیێک بوشایی دروست کردووە دوژمنان ئەو پەڕی سودی لێ ببینن و بتوانن بە ئاسانی مەرامی سیاسی خویان جێبەجێ بکەن و بە مەیلی خویان یاری بە چارەنوسی گەل و نیشتیمان بکەن.


ئەم ململانێییە سیاسیەی کە ئەمڕو لە ئارادایە لە نێوان حزبە سیاسیەکاندا دەرفەتێکی زور باشی ڕەخساندووە بو هەمو ئەو دەوڵەتە داگیرکارانەی کە بە درێژایی سەد ساڵ هەوڵیان داوە کوردو ناسنامەکەی بسڕنەوە و شتێک نەهێڵن بە ناوی کورد یان کوردستان کەچی هندێ کەس و باڵی نێو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هێشتا شانازی بە ژێر دەسەتەیی و کوێلایەتی دەکەن و هەمو هەوڵێکیان داوە و دەدەن لە پێناو سەپاندنی ئیڕادەی داگیرکارانی کوردستان بەسەر ئەزمونی باشوری کوردستان دا جا دەبێ چ کارەساتێک لەمە گەورەتر بێت دستت لەناو دەستی دوژمن بێت بو ڕوخاندنی ئیڕادەی سیاسی گەل و نیشتیمانەکەت و ئەوەی دوژمن پێ خوش بێت و لە برژەوەندی ئەودا بێت لەئەرزی واقع دا جێبەجێ بکەی لە و شانازیشی پێوە بکەیت.


هەمیشە دوژمنان لە سونگەی لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردیەوە دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هیناوە ئوباڵەکەی هەموی دەکەوێتە سەر شانی ئەو لایەنە سیاسیانە ی کوردستان کە ئیڕادەی سیاسی خویان بە تەواوی تەسلیم بە نەیارانی کوردستان کردووە نمونەی هەرە زیندوش ئەو خیانەتەی کە لە ۱٦/ئوکتوبەری/۲۰۱۷ لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو ڕویدا لە لایەن چەند کەسێکی نێو حزبێکی سیاسی کوردستان و بونە هوکاری سەرەکی خوڵقاندنی ئەم ڕەوشە ناهەموارەی کە ئێستا باشوری کوردستان دوچاری بووە

بەمەش نەوەستنان بەردەوامن لە پیلانگێڕیەکاندا و دەستیانکرد بە هاندانی خەڵک بو نانەنەی ئاشوب و پشێوی لە چەند شارو شاروچکەیێکی باشوری کوردستان بە فەرمانی ناحەزانی گەلی کوردستان تاوەکو باشوری کوردستان بە گشتی بە دەردی کەرکوک و خانەقین و خورماتوو ببەن و هەژمونی داگیرکاران بسەپێنن بە سەر ئیڕادەی سیاسی گەلەکەمان دا بە تەواوەتی.


بویە پێویستە ئەمانە بخرێنە دەرەوەی بازنەی پڕوسە سیاسی باشوری کوردستان و نەهێڵن بەشدار بن لە پڕوسەی سیاسی وڵاتدا بکەن و گەلی کوردستان چیتر ئەمە قەبوڵ نەکات کە سانێک هەبن گاڵتە بە چارەنوسیان بکات
.

سەرکەوتنی پڕوسەی ڕیفڕاندوم بو سەربەخویی باشوری کوردستان نەیارانی ناوخو و دەرەکی میللەتەکەمانی هەراسان کرد وە ئەگەر دەستی ڕەشی خیانەت لە نێو خودا بونی نەبوایە هەرگیز دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان نەک هەر نەیادندەتوانی بگەڕێنەوە ناوچە کانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڵکو هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەروەک چون ئوستوڕەی داعشیان تێکشکاند بە هەمان شێوە پەلاماردەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمێشیان تێکدەشکاند و بستێکی خاکی پیروزی کوردستان نەدەکەوتە ژێر ده ستی حەشدی شیعی و باشوری کوردستانیش ڕوبەڕوی دوخێکی خڕابی لەم شێوەی ئەمڕو نەدەبویەوە.


لە کوتایی دا زەرورە بڵێم سەرباری ئەوەی کە بە هوی خیانەتەوە خاکێکی زور کەوتە دەست پەلاماردەران
بەڵام ڕیفڕاندوم سەلماندی کە سنوری باشوی کوردستان چیا حەمرینە و داگیرکران جێگایان لە خاکی پیروزی کوردستاندا نابێتەوە و زوو یا درەنگ ئەم ناوچانە دەگەڕێنە وە باوەشی نیشتمانی دایک و ئەم دوخەش تێدەپەڕێت و داگیرکاران و خیانەتکارانیش ڕوڕەش و ڕیسوا دەبن لە بەرامبەر گەل و مێژودا .
Top