سەردانی سەرۆكی حكومەت ئایندەیەكی گەش بۆ هەریمی كوردستان بیناد دەنێت
December 26, 2017
وتار و بیروڕا
كاتێك كە سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەردانی چەندین وولاتی ئەوروپی كرد لەوانە سەردانەكەی بۆ فەرەنسا كە دەنگدانەوەیەكی جیهانی هەبێت و كاریگەری لەسەر پرۆسەی ناوچەكە هەبێت، لەئێستاشدا كاتیك كە سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەردانی وولاتی ئەلمانیای كرد و لەلایەن ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیاوە پێشوازی لێ دەكرێت و چەندین كۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن و چەندین پرسی گرنگ یەكلادەكەنەوە، هەروەها پشتگیری ئەلمانیا بۆ كوردستان دووپاتدەكرێتەوە.
ئەلمانیاو هەریمی كوردستان
ئەوەی گرنگە حكومەتی ئەلمانیا بەگرنگیەوە پشگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ، لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا كاربەدەستانی ئەلمانیا جەختیان لەوەكردەوە كە ئەوان بەهەموو شیوەیەك هەولی تەواو دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نیوان هەریمی كوردستان و بەغداو بەهیچ جۆرێك ڕێگەنادەن كەتووندوتیژی دژی گەلی كورد بەكاربێت، تەنانەت بەرپرسانی ئەلمانیا بەئاشكرا دژایەتی هەموو هەولێكی ئێراق دەوەستنەوە لەدژایەتی گەلی كوردستان بكات، ئەلمانەكان دەیانەوێت حكومەتی ئیراق بەهەموو شێوەیەك هاوكاربیت بۆ چارەسەكردنی كێشەكان.
وەك یەكەم هەنگاویش وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا جەختی لەوەكردەوە كەلەگەڵ هەردوو حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كاربۆ چارەسەركردنی گرفتەكان دەكات و چۆن پیشتر هاوكاری تەواوبووە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش لەئێستاشدا پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمایەك ڕێكبخرێتەوە كە مافی تەواوی گەلی كوردستان جێبەجی بكرێت، چونكە ئەلمانیا پشتگیری تەواوی هەریمی كوردستان دەكات.
هەروەها ئەوەی گرنگە سەرۆكی حكومەت بەزنجیرە سەردانەكانی بۆ وولاتانی جیهان توانی بەرێگەیەكی زۆر دپلۆماسی كۆتایی بەهەژموونی نەیارانی گەلی كوردستان بهینیت كەنەیارانی گەلی كورد دەیانویست لەریگەی هاوپەیمانەكانیان لەناوەو دەرەوە زیان بەئایندەی هەریمی كوردستان بگەیەنن ، بەلام وەك هەمیشە دپلۆماسیەتی سەرۆكی حكومەت توانی كۆتایی بەو هەولانەی نەیارانی گەلی كوردستان بهینیت.
ئاوابوونی هەولەكانی عەبادی
یەكیك لەو بابەتانەی كەمن دەمەویت بۆ خوینەرانی شیبكەمەوە لەم نووسینەمدا ساردبوونەوە و ئاوابوونی هەولەكانی عەبادییە چونكە حەیدەر عەبای هەموو هەولیكی دا هەتا بتوانیت كۆتایی بەهەموو جۆرە رێگەیەكی دپلۆماسی بۆ گەلی كوردستان بهینت بەلام بەهەولی سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی توانی كۆتایی بەهەژموونی عەبادی هاوكارەكانی بیت، وەك دەبینین ئەمرۆ سەرۆكی حكومەت توانی وەلامیكی عەبادی و تاقمە هاوپەیمانەكەی بداتەوە.
ئەوەی گرنگە كە سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی توانی لەم سەردانەیدا بۆ وولاتی ئەلمانیا وەلامیك بوو بۆ عەبادی كە دەیویست پەلاماری كوردستان بدات، لەدوای كرانەوەی كوردستان بەرووی دپلۆماسیەتی ئەوروپی دا بەهیچ شیوەیەك حەشدی شەعبی ناتوانیت پەلاماری كوردستان بداتەوە بەڵكوو لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك حەشدی شەعبی ناتوانیت پەلاماری كوردستان بدات چونكە سیاسەتمەدارانی ئەلمانیا جەختیان لەسەر ئەوەكردەوە كەنابیت بەهیچ شیوەیەك كردەی سەربازی دژی هەریمی كوردستان ئەنجام بدرێت.
لەماوەی یەك مانگدا سێ سەركردەی ئەوروپی پێشوازی لەسەرۆكی حكومەت دەكەن
هەروەها یەكیكی تر لەو هەنگاوانەی تری سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئەوەیە كە لەچەند روژی داهاتوودا سەردانی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەكات بەمەش گۆرانكاری زۆر لەسیاسەتی ئەوروپا روودەدات ، چونكە پێشتر حكومەتی ئیراق جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە كە وولاتانی ئەوروپی بەتایبەتی حكومەتی بەریتانیا مامەلەی راستەوخۆ لەگەل ئیراق دەكات بەلام بەسەردانی سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ وولاتی بەریتانیاو چاوپیكەوتنی لەگەل سەرۆكی وەزیرانی ئەو وولاتەدا ئیتر ئەوە دەردەكەوێت كەچیتر عەبادی و هاوپەیمانەكانی ناتوانن بەرامبەر هەریمی كوردستان گۆشەگیر بكەن، بەڵكوو پێشوازی كردنی سەرۆكی حكومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەلایەن هەریەك لە سەرۆكی كۆماری فەرەنسا و راویژكاری ئەلمانیا و سەرۆكی وەزیرانی بەریتانیا نیشانەی ئەوەیە كەئێستا لەهەموو كات زیاتر پشگیری هەریمی كوردستان دەكرێت لەرووی دپلۆماسیەوە هەریمی كوردستان توانیویەتی لەئاستیكی نیودەولەتی مامەلە بكات، وەك زۆربەی سیاسیەكانی جیهان جەختی لەسەر دەكەنەوە هەنگاویكی گرنگە كە لەماوەی یەك مانگدا سێ سەركردەی ئەوروپی پێشوازی لەسەرۆكی حكومەت دەكەن.
لەكۆتایدا دەوترێت و پیویستە جەختی لەسەر بكەینەوە كەئایندەیەكی زۆر گەش چاوەروانی هەریمی كوردستان دەكات واتە ئەوەی كە چاوەری دەكرا لەلایەن عەبادی و حەشدی شەعبییەوە خەونەكەیان لەگۆرنرا چونكە دپلۆماسیەتی هەریمی كوردستان زۆر لەئێراق بەهێزترە ، ئەمرۆ هەریمی كوردستان لەئاستیكی زۆر گرنگ و بالادایە لەمامەلەكردنی دپلۆماسیدا، دەبێت ئەوە بزانین كە سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان ئایندەیەكی گەش لەرووی دپلۆماسی و پەیوەندییە نیودەولەتیەكانەوە بۆ هەریمی كوردستان بیناد دەنێت.
* سەرۆكی رێكخراوی ئاریانا بۆ پێگەیاندنی ئافرەتان