هەوڵ وتێكۆشانی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی شوناس و ئیرادەی بەرز وپارێزراوە ..
December 26, 2017
وتار و بیروڕا
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر رۆژی 25/9 و سەركەوتنی مێژوویی ریفراندۆم بكەین ،سەرباری ئەوەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دیمۆكراسیانە بەرێوە چوو و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگ و ویستی خۆیان بۆ سەربەخۆیی لە عێراق دەربڕی و دەرئەنجامەكەی نزیكەی لە سەدا نەوەد و سێی دەنگی بەڵێ لە بەرژەوەندی سەربەخۆیی بووە ، بەڵام بەهۆی پیلانگێری نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ كە وەكو هەڕەشەیەك دەڕواننە سەربەخۆیی كوردستان ،
خیانەتی 16 ئۆكتۆبەر و داگیركاری و رووداوەكانی ئەمدوایەی كەركووك دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە شازدە ئۆكتۆبەر كە سووپای عێراق و حەشدی شەعبی شاری دەوڵەمەند بە نەوتی كەركووكیان كۆنترۆڵ كرد ، لەگەڵ ئەوەی دوژمنان پێیان وایە كە ئاواتی كوردیان بۆ سەربەخۆیی لەبار بردووە و رۆژانە لە رێگەی جۆراجۆر و فشاری دەروونی و هەندێك لایەنەوە ئاژاوەگێری و هەوڵی تێكدان و هەڵوەشانەوەی حكومەتی كوردستان و دەسكەوتەكان دەدرێت ، بەڵام هێشتا كورد ئاواتی سەربەخۆیی لە مێشكیدا ماوە و هەمیشە بەوە بەناوبانگە كە بەهەموو هێز و وزەیەكەوە بەرگری لە خۆی كردووە و لە سەر پێیەكانی وەستاوەتەوە و بەدڵنییاییەوە خۆراگریمان و ئیرادەی بەهێزمان ئاواتی لە مێژینەوە ئەو مافەرەوایەمان دێنێتەدی..
زۆربەی زۆری ئەم سەركردانە خۆیان بە دابراو لە رابوردوو و هەردوو جۆری پێشوویان دەزانن و، زۆر جار بانگەشەی فیكر و هزری وەرگیراو لە دەرەوە دەكەن و دەكەونە ململانێی چینایەتی و فەلسەفی و تیووری، بۆیە ئەمانیش نەیانتوانی ببنە سەركردەی نەتەوەیی.هەرچەندە دەكرێت بارزانیی نەمر بە یەكێك لە سەركردەكانی جۆری سێیەم دەبنرێت، چونكە دامەزرێنەر و سەرۆكی پارتێكی سەردەم بوو، بەڵام جیاوازی سەرەكیی لە سەركردەكانی سەردەمی خۆی دوای خۆشی لەوەدایە، كە ئەو، بە پێچەوانەی سەرۆك پارتەكانی دیكە، پەروەردەی جۆری دووەمی سەركردەكانە و هەلگری هەموو بەها و ناوەرۆكی پەیامی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی رابەرە ئایینیەكانە و، لەهەمان كاتدا سەرۆكی پارتێكی سیاسیی سەردەمە.هەر ئەم تایبەتمەندیەیە وایكرد، بە درێژایی نزیگەی نیو سەدە، بارزانی نەمر ببێتە هیما و سەركردەی بزافی رزگاریخوازی كورد و سەركردایەتی نەتەوەكەی بكات بە جۆرێك دۆست و نەیار رێزی تایبەتی لێ بگرن و دان بە پێگە و رۆلی سەركردایەتی بدەن.لەم قوناغە هەستیارەدا و، لەم هەموو ململانێ حزبیانەدا، پێویستیمان بەوە هەیە ژیان و ئەزموون و بیر و هزری بارزانی نەمرمان لەبەر چاو رابگرین و هاوكاری سەرۆك مسعود بارزانی بین و،ەك هەلگری پەیام و هزری بارزانی نەمر و، تەواوكەری ئەرك و ئامانجە نەتەوەییەكانی كورد.بۆیە، تا ئێستاش لە دڵی كورد دا دەژی و گەلی كوردیش لەسەر هەمان ئەو ڕێبازە دەڕوات كە سەرۆك مهسعود بارزانی رێبەرایەتیی دەكات و ئێمەش لە دوای ئەوداین لەم رێبازه پیرۆزه كوردایەتییهدا. رێبازی بارزانی، رێبازی كوردایەتی و قوربانیدان و فیداكارییە، بۆیە ئەو سەركردەیە تا ئێستاش سەرچاوەی سەرەكیی بەردەوامیمانە لە پاراستنی نەتەوە و نیشتمان و ئەو كەلەپوورەی بۆتە مەشخەڵی رووناككەرەوەی رێگەی تێكۆشەران و لە دڵی هەزاران كورد ماوەتەوە و درێژەپێدەری رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدانە و رێبازی گەیشتنە بە ئامانجەگەورە و كەنارٍی سەقامگیرییە.
سەرۆك بارزانی نەك هەر هزری نوێی سیاسی نیشانی جیهان داوە، بەڵكو وەك سەركردەیەكی وەك دوگل لە فەرەنسا و چوئین لای لە چین لە مەیدانی كرداردا كاری بۆ ئەم هزرە كردووە و بڕنۆی بۆ لە شان كردووە و ریفراندۆمی وەك میساق ومیسداقی هزرەكە گەیاندۆتە ئامانج و ئەورۆ ئەم ئیرادەیە و ئەم هزرە كورد پارێزە، قەڵەمدارانی ئازادیخوازی جیهانی هێناوەتە گۆ.كورد ئەمرۆ كەسێكی خاوەن هزر و خەبات و پۆست نەویست و دیموكراسی خوازی وەك بارزانی هەیە. مێژوو بە گەورەیی دەڕوانێتە بارزانی. بارزانی بە قارەمانێتیەكانی خۆی ناوی چوە رێزی كەسانی وەك گاندی، دوگل، چوئین لای، دینگ شائوپینگ، ماهاتیرمحەمەد، ئەمیر كەبیر، جۆن ئێف كەنێدی. ئەم كەسانە بۆیە ناویان بەجیهانی بو چونكە عاشقی وڵاتی خۆیان بون. سەرۆك بە هزرو خەبات و خۆنەویستی خۆی كوردی كردە خاوەن هەویەی ریفراندۆم. ریفراندۆمێك كە شان و شەوكەتی بۆ خەڵكی كوردستان نەخشاند ئەمەش گرینگترین تایبەتمەندی سیاسەتمەدارە. ئەم شان و شەوكەتەی كورد بە دەستی هێناو دڵنیام كە پەرە دەستێنێ لە ناخی نیشتیمان دۆستێكەوە هەلقولاوە. بەڵێ نیشتمان دۆستی و ئایندە بینیە كە سیاسەتمەداری وەك دوگل و ماندێلا لە خەڵك جیا دەكاتەوە. چەمكی هزرە كە بارزانی و كەسانی تر پێ جیادەكرێنەوە. قوربانیدان و شەونخونی پێشمەرگە قارەمانەكان بەسەرپەرشتی رٍاستەوخۆیی سەرۆك بارزانی لە سەنگەرەكانی بەرگریی نیشتیمان توانیویێتی شوناس و ئیرادەی كورد لە هێرش و پیلانگێری دوژمنان و ناحەزانی كورد بپارێزێ.