دیموکراتی سلێمانی

دیموکراتی سلێمانی
ئەو دیموکراتیەی لە سلێمانی بانگەشەی بۆ دەکرێ و بە سۆپەر دیموکراتی ناو دەبەن دووسەرەیە، بۆ هەڵکوتانەسەر بنکە و بارەگاکانی پارتی و تۆمەت هەڵبەستن بۆ خانەوادەی کوردپەروەری بارزانی نەمر، بوونی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا دەکەنە پاساو و سنوورە جوانەکانی ئازادی بیروڕا دەبەزێنن و دیموکراتیش لە دوا خاڵی بەرەڵاییدا وێنا دەکەن، بەرەڵاییەک کە هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی تێدا پێشێل دەکرێن و ویستی شەڕانگێزی و ئاژاوەگێڕی دەستە و گرووپێکی دووگیان بە ڤایرۆسی کۆنەقین دەکەنە نوێنەری خواست و داواکاری خۆپیشاندەران، کاتێکیش هەمان دیموکراتی و ئازادی بیروڕا روو لە خۆیان دەکات مەوداکانی دیموکراتی بە شێوەیەک لە قالبی دیکتاتۆری دەدەن کە هیچ مەجالێک بۆ هەڵسووڕانی دیموکراتخوازانی راستەقینەش ناهێڵنەوە، ئەگەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەش بە بێژینگی دیموکراتیدا بکەین هیچ گومانێک لەسەر بوونی ئەو راستییە سەرەوە نامێنێ.
Top