زووتنەوەى گۆڕان و سیاسەتی نێرەموکی

زووتنەوەى گۆڕان و سیاسەتی نێرەموکی
هەموو حزبێکی سیاسی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرنامەی کاری خۆی بۆ ئەو خولەی هەڵبژاردن دەخاتە روو، لەو بەرنامەشدا چەندین بەڵێن بە دەنگدەرانی دەدات، بەوەش ئەرکێکی سیاسی و نەتەوەیی و تەنانەت ئەخلاقییش دەخاتە سەر شانی خۆی، دوای هەڵبژاردنیش شان دەداتە بەر ئەرکەکە و هەوڵدەدات بەرنامەکە و ئەو بەڵێنانەی بە دەنگدەرانی داون جێبەجێیان بکات.
بزووتنەوەى گۆڕان تاکە حزبی سیاسییە لە هەموو دونیادا پێچەوانە ئەو رەوتە باوەی سیاسەت هەنگاو دەنێ، لە بانگەشەی هەڵبژادندا دنیایەک بەڵێنی خەیاڵ ئامێز و فریدەر بە دەنگدەرانی دەدات، دوای هەڵبژادنیش خۆی لە هەموو ئەو بەڵێنانە دەدزێتەوە کە بە دەنگدەرانی داون و دوور لە هەموو بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقی، بۆ کۆ کردنەوەی دەنگ لە هەڵبژادنی داهاتوو بە فۆرمێکی تر و دنیایەک بەڵێنی درۆیینی تر دەست دەکاتەوە بە چەواشەکاری و ئیرهابی فکری و گەوجاندنی خەڵک.
بزووتنەوەى گۆڕان لەو رۆژەوەی وەک بزووتنەوەیەکی چەواشەکار و گەوجێنەر هاتۆتە ناو کایە سیاسیەکان، سیاسەتی دووڕوانەی گرتۆتە بەر، بە واتایەکی تر پەیڕەوی سیاسەتی نێرەموکی کردووە، لە بەغدا پشتیوان و هاوهەڵوێستی عێراقی یەکپارچە و خوازیرانی سەربەخۆیی کوردستان بە ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی ناوزەند دەکەن، لە کوردستانیش فرمێسکی ساختە بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان دەڕێژن.
جا لە چیدا سیاسەتی نێرەموکی و دووڕووییان پەیڕەو نەکردووە؟ لە رێکخەری گشتیانەوە تا هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانی خوارەوە دەڵێن: حکومەت گرووپێکی گەندەڵ و دزو جەردە و مافیان، لە حکومەت هاوشان و لە بەرەی گەندەڵ و دز و جەردە و مافیاکانن، لە پەرلەمان دەهۆڵ کوت و زۆڕناژەنن لە شەقامیش لە بەرەی خەڵک و خەمخۆری هەژارانن.
Top