جیاوازى نێوان دوو عەقلیەتدا ؟؟؟

جیاوازى نێوان دوو عەقلیەتدا ؟؟؟
گەلى کوردستان ، لە پروسەیکى ئاشتیانەو دیموکراتیانەى ڕاپرسیدا بریارى لە چارەنوسی خۆیدا ، بەڵام عیراقى داگیرکەر نەیتوانى بەرگەى دیموکراسی بگرێت ، بۆیە بە سزاى هەمە جور ڕووبەڕووى گەلەکەمان بوتەوە ، پێشوەخت ٣ ساڵە موچەى فەرمانبەران و بودججەى هەرێمى کوردستانى بڕىوە ، لە ساڵى ٢٠١٢ شەوە پارەى دانەوێڵەى جوتیارانى هەرێمى زەوتکردووە و ماوە ماوە بە دڵوپ و بەشێوەى گالتەجارى شتێکیان بۆ رەوانەدەکات ، بە بیانوى ڕاپرسییەوە تەواوى پیلانەکەى ، کە پێشوەختە دایرشت بوو خستە بوارى جێبەکردنەوە ، ( ئابلوقەى ئابورى ، داخستنى سنورو فروکەخانەکان و ، سزاى دارایى و بانکى و ڕاگرتنى بەشی هەرێم لە داوو دەرمان ، هێرشى سەربازى و دگیرکردنى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى دیکەى دەرەوى سنورى هەریم و جینوسایدکردنى گەلەکەمان بە تایبەتى لە شارى سەرفرازى دوزخورماتو ) سەرەڕاى بەردەوامیدانى سەختر بە بڕینى بودججەو موچە ى فەرمانبەران و پێشتگوێخستنى کەسایەتى و خوڕاگرى بێ وێنەى هێزەکانى پێشمەرگە و ڕاگرتنى موچەو پیداویستییە سەربازییەکان .
بە پێچەوانەى عیراق : هەرێمى کەتالونیا ، پروسەى ڕاپرسی ئەنجامیدا و دواتریش سەربەخۆیی ڕاگەیاند : ئەسپانیا بە پێى دەستورى فیدرالى هەندێ ئیجرائاتیکر، بەڵام : (هێچ ئابلوقەیکى نەخستەسەر ، بودججەو موچەى فەرمانبەرانى گەلى کەتەلونى نە بڕى ، سنور و فروکەخانەکانى دانەخست و تاوانى جینوسایدى خەڵکى کەتالونیاى ئەنجامنەدا ) ، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێستا لە هەوڵدایە دواى پروسەى هەلبژاردنەکان (گەلى کەتەلونى بەوە رازیبکات : دەسەلاتەکانى هەرێمەکەیان فراوانتربکات ، زیاتر بەرەو پیلى خواستەکانىیانەوە بچێت ، نەک هەوڵى پیلانگێرى ،لاوازکردن و سڕینەوەى کەسایەتى یاسایی هەرێمى کەتەلونیانیا بدات !!!!! لێرەدا جیاوازى نێوان دوو عەقلیەت بۆمان ڕوون دەبیتەوە ، بەدرێژایی سالانى لکاندنى ناچارى کوردستان بە دەوڵەتى شکستخواردووى عیراقەوە ، کێشەو گرفتەکەمان لە گەل عەقلیەتى نەگورو ملهورانەى دەستهەڵادارانى ئەم بە ناو دەوڵەتەوەیە .
Top