(خۆپیشاندان لەنێوان داخوازی خەڵک و گەمەی هێزە هەلپەرستەکاندا)
December 21, 2017
وتار و بیروڕا
خۆپیشاندان وەک یەکێک لە ڕێکارەکانی داخوازی لەسیستیمی دیموکراسیدا دەچێتە خانەی بەشداری سیاسی مەرج نیە بەشداری سیاسی تەنها بریتی بێت لەدەنگدان و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بەڵکو ڕێکارو ڕێگای دیکەی زۆرەو یەکێکیان خۆپیشاندانە بۆ داخوازییەکی دیاریکراوو بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی
هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوو چەندین خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی کە زۆربەیان لەدەرەوەی ڕێکارە یاساییەکانەوەبوە
خۆپیشاندانی خۆرسک و خۆپیشادانی ئاراستەکراو:
ٲ/خۆپیشاندانی خۆرسک؛ هەموو ئەو خۆپیشاندانانە دەگرێتە کە چینێک یاخود توێژێک یاخود زۆرینەی کومەڵگا بەشێوەیەکی خۆرسکانە ڕێکی دەخەن دەکرێت ئەم داحوازییە تایبەت بە تووێژێک یاخود بۆتەوای کۆمەڵگا بێت و ئامانجەکەی زیاتر ڕوویی خزمەتگوزاری پێوەیە
ب/خۆپیشاندانی ئاراستەکراوو: ئەو خۆپیشاندنە دەگرێتەوە کە چینێک یاخود توێژێکی دیاری کراو ڕێکی دەخەن بۆ بەدەستهێانی ئەو داخوازیانەی کە هەیانە یاخود هەر دەستکەووتێکی دیکە کە زۆرینەی ئەم خۆپیشاندانانە ئامانجی سیاسی لەپشتەو بۆ دەستکتووتی سیاسیە
٭لێرەوە دەبێت چەند پرسێک بهروژێنین ئاخۆ خۆپیشاندانەکانی کوردستان خۆرسکن؟
باشە بۆچی سێ ساڵ دەبێت ئەم پرسە بێدەنگی لێکراوە؟
بێگوومان ئێستا کە نزیک دەبینەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتانە بۆ بەلاڕێدا بردن و بەئومێدی کۆکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی زیاتر قسەیان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە ڕوو؟
بێگوومان دۆخی ژیان و گوزەرانی خراپی هاووڵاتیان شتێکی حاشا هەڵنەگرە بەڵام ئەگەر ئەم خۆ پیشاندانانە بکرێن گرفتەکان چارەس دەبن؟
بێگوومان نەخێر چونکە دۆخی ئێستای کوردستان لەدوای بڕینی بەشە بوودجەی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لەسێ ساڵ و شەڕی دوورودرێژی داعش و هاتنی ئەو ئاوارە زۆرەی سوریاو عێراوق و کارەسات و خیانەتەکەی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) دۆخی ساسی و ئابووری هەرێمی کوردستان تووشی کۆمەڵێک ئاریشەو گرفت بوەتەوە کە لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیەتی وبەتایبەت کەئێستا نیوەی خاکی کوردستان و زیاتر لەنیوەی داهاتی کوردستان لەدەست دراو فرۆشرا بەخیانەت حکومەت داهات و خەرجی و کورتهێانی بۆڕای گشتی و پەرلەمانی کوردستان خستوەتەڕوو وەشتێک نەماوە جێگای قسەو گومان و خۆپیشاندانبێت
داخوازی خۆپیشاندان لەم چرکەساتەدا هەستیارەداو لەدۆخە پڕقەیراناویەدا خزمەت بە ئەجێندای دەووڵەتی داگیرکەری عێراق و هیلالی شیعی فارسی دەکات و دەچێتە خانەی خزمەت بەخیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) و وە پلانی (B) دادەنرێت چونکە هیچ گەرەنتیەک نیە کە بەهەندێک بیانوو عەبادی حشدو سوپاکەی بۆ ئەو شوێنانە بەبیانووی بۆشای دەسەڵات و یاسا پەلکێش نەکات
بۆیە ناکرێت هەروا ساویلکانە بکەوینە ئەم هەڵە گەورەیەوەو دڵی دووژمنان خۆشبکەین
بێگوومان دۆخی ئابوری سیاسی کۆمەڵایەتی خراپن هاووڵاتیان و چین و توێژەکان هەقی سرووشتی خۆیانەداخوازی و داواکاری باشیان هەبێت بەڵام بەدیلی ئەم دۆخە خراپە جاشایەتی و خیانەتکردن نیە بەڵکوو دەبێت تێکڕا پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نەخوازراوە ببینەوەو داخوازی نەتەوەکەمان لەبەرچاوبگرین و پێکەوەو بەیەکڕیزی ئەم قۆناغە بگوازینەوەبۆ قۆناغێکی باشترو شکۆیی شکاوی نەتەوەکەمان و ئاڵاکەمان بگەڕێنینەوە بێگومان ئەوکات ژیانێکی شایستە چاوەڕێی خۆمان و نەوەکانی ئایندەمان دەکات.