مافێكی ئاسایی هەر هاولاتێكە لە كاتی هەبوونی هەر گلەیی وگازاندەیەك بە شێوازێكی شارستانی وبەپێ ی یاسا و رێنماییەكان داوای مافی خۆی بكات یاخود لەرێگای خۆپیشاندانەوە نارەزایی دەرببرێت، بەلام ئەم شێوازەی لە كوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا بەدی دەكرێ كە لە پەنای خۆپیشاندانەوە كاری توندوتیژی وتێكدان و سوتان ئەنجام دەدرێت كە ئەمەیان نەك هەر خۆپیشاندان نی یە بەڵكو بە ئاشكرایە ئاژاوە و دووبەرەكی یە كە سەرئەنجامێكی خراپی لێ دەكەوێتەوە بۆیەش گرنگە هاولاتیان درك بەم راستی یە بكەن كە ئەوەی لە كوردستان بەدەست هاتووە دەرئەنجامی خەبات وتێكۆشانی سەدەیەكی گەلی كوردستانە ناكرێت بۆ بەرژەوەندی و مەرامی هەندێ لایەن هەولی تێكدانی بدرێت ،بەلكو پێویستە لە ڕێگای ئاشتی ولێك تێگەیشتن چارەسەری كێشە وگرفتەكان بكرێت چونكە دەسەلاتی ئێستای كوردستان بەرێوە دەبات لە ڕێگای دەنگدان وهەڵبژاردنەوە هاتۆتە سەر حوكم كە دەكرێت هەر لەو رێگایەوە هەولی گۆرین و كۆتایی هێنانی دەسەلاتەكان بدرێت ،كە لە چەند رۆژی رابردووشدا بەرسمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد رێكاری یاسایی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بگرنە بەر چونكە لەم قۆناغەدا گەرانەوە بۆ دەسەلاتی گەل وئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نەك لە رێگای نانەوەی ئاژاوەو دووبەرەكی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو روویدا لە چەند شار وشارۆچكەێكی ژێر هەژموونی بزوتنەوەی گۆران ویەكێتی نیشتیمانی كوردستان مایەی نیگەرانی و سەرنجە كە ئیدی كاتی هاتووە كوردستانیان لەئاست هەستیاری قۆناغەكەدا بن رێگری لەو هەولانە بگرن لە ژێر داوای چارەسەری كێشەی مووچە و خۆشگوزەرانی هاولاتیان هەولی تێكدانی رەوشی ئارام و سەقامگیری كوردستان دەدەن كە زۆر بە روونی دیاریشە ئەم ئاژاویە وتوندوتیژیە بۆچی ولە پێناوچی یە،لەهەمان كاتیشدا حەقە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گورتر لە هەول و كۆششەكانی دا بەردەوام بێت بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانەكان،وەهاولاتیان خۆراگربن چونكە ئەم دۆخە كاتی یە و كۆتایی پێ دێت كەسی بە هێز ئەوەیە لە كاتی تورەییدا بەسەر خۆیدازال بێت .
خوای گەورە ئیرادە و خۆراگیرمان پێ كەرەم كات .